به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه یان نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ته؟.
به‌پێی (ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه- Nation state) ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه دروست ئه‌كا. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه نه‌بو ده‌وڵه‌تیش نابێت. مه‌سه‌له‌ن ئێستا: عه‌ره‌ب نه‌ته‌وه نییه، كه‌واته ده‌وڵه‌تیشیان نییه… ده‌ى لێكى بده‌ره‌وه بۆچى عه‌ره‌ب یه‌ك عه‌ره‌به كه‌چى (22) سیاسه‌تى ده‌ره‌كى و (22) وه‌زیرى خارجى یان هه‌یه؟. ده‌ى كه‌واته ئه‌مانه كێشه‌ى ناسنامه‌شیان له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه. وه‌ك ئێستا ئه‌م كێشه‌یه توركیاشى گرتۆته‌وه.. لێره‌دا كێشه‌ى كورد دووجاره، جارێك ده‌وڵه‌تى نییه، جارێكیش ناسنامه‌كه‌ى دیارنییه.
ئه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌بووه چى بووه؟. ئه‌وه ده‌وڵه‌تى ڕه‌یعی (Rentier Statess ) بووه. جۆرێك بووه له‌پرۆسه‌یه‌كى مێژوویی بۆ پێكهاتنى ده‌وڵه‌ت (State- Formation). كه ئێستا ئه‌وه‌ش شكستى هێناوه، ته‌بعه‌ن نه‌تیجه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌ى بینن له‌و بۆشاییه‌دا گروپى توندڕه‌وى و ده‌ستوه‌ردانى ئیقلیمى هاته‌ته ئاراوه. كه واته نه ده‌وڵه‌ت و نه نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بى نه بووه، وه دیارنییه. كوا؟ ئه‌ى بۆچى توركیا و ئێران و ڕووسیا له‌برى ووڵاتانى عه‌ره‌بى بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و بڕیار له‌چاره‌نووسیان ئه‌ده‌ن!؟.
هه‌یه ئێژێ، ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه (الدولة القومية) باوى نه‌ماوه‌و، نه‌ته‌وه یه‌عنى كهركردنى خه‌ڵك و دزى و وازى له‌پاڵ ئه‌م مه‌فهومه‌وه، ئێ حه‌یاتم تۆ ئهكێشى به كورتانهكهیا!! وه ئێژن ئێستا دونیا گه‌یشتووه به ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى و ده‌وڵه‌تى مۆدێرن و ..نازانم جى و جى (تۆ صهى باوكم صهى. كه‌س بڕيانه كوردى نه‌گبه‌ت باسى مۆدێرنتى و مه‌ده‌نیه‌ت بكا!!).. كاكه گیان حه‌ى عه‌له‌ل صه‌لات من جمهورى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌م، ڕۆحى مهدهنیشم تیایه، كێ ئه‌توانێ قه‌ناعه‌تم پێ بكا، له‌هه‌ر شوێنێكى ئه‌م دونیایه‌یه به‌سه‌ر حیسابى خۆم ئه‌چم له تهكيا دائه‌نیشم، با ئه‌و چل ده‌قه قسهبكاو، منیش بیست ده‌قه. مهمنونیشى ئه‌بم!.
حه‌ى.. ئهوساڵهتان بیرنایا، وا ئه‌ڵمانیه‌كان دوو موقاطهعهیان كه‌فته به‌ر فه‌ڕه‌نسا له دواى حه‌ربى عاله‌مى یه‌كه‌ما، فهڕهنسیهكانیش وه‌ك قه‌ل ئه‌و دوو موقاتهعهیان به خاوه‌ن ئه‌كرد، له‌كاتێكیشدا ئه‌هل ئه‌و دوو موقاطه عه ئه‌یانزانى بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر ئهڵمانهكهى خۆیان ئهكهفنه هه‌له‌كه سه‌ماوه، وه‌ڵا ڕۆژێ فه‌ڕه‌نسه وتى با بیخه‌ینه ده‌نگدانه‌وه بزان ئێژن چى؟. له نهتیجهیا زۆربه‌ى دوو موقاطهعهكه وتیان گه‌ره‌كمانه بچینه‌وه سه‌ر ئه‌ڵمانیا…حه‌ى..!!. ئێ باشه ئه‌وه حه‌رب بوو ئه‌و نمونه‌یه‌ش قبوڵ مه‌كه..ئه‌ى “شرۆده” سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا بوو ئه‌ها دوێنێ و پێرى پێش مێركل ئه‌و بو. كه‌چى حه‌موو جارێ ئه‌یووت ” من شانازى به ئه‌ڵمانى بونى خۆمه‌وه ئه‌كه‌م”.!!..باشه كاكه ئه‌مه‌یش نا.. ئه‌ى ئاشورییه‌كان كه له‌م نه‌ینه‌وایه چوار هه‌زارساڵ پێش ئێستا حوكمیان كرده، ئێسته تازه وه تازه زینو ئه‌ونه‌وه ئیش له‌سه‌ر ئیتنۆ نه‌ته‌وایه‌تى ئه‌كه‌ن، ئه‌ى ئه‌مه چییه بومه قوربانت؟.
باوه گیان ئه‌ها خوا ئاگاى ها لێى خۆشم گه‌ره‌كى، حه‌زناكه‌م ئاوها تێ بكه‌وى. ئه‌م قسهیهله هه‌نێ فهیسبوكهوان ڕه‌نگبێ سه‌رت بۆ بله‌قێنن، غایهتى به‌خوا من نـــــا… نا…. سكوَتلهندیهكان عائیدى وه شهخصیهترین ده‌وڵه‌تى سه‌ر عه‌رزن، كه بهریطانیاى عوظمایه، كه‌چى داوا ئه‌كه‌ن جیا ببنه‌وه!!. گوایه ئه‌م عاله‌مه گشتى كه‌ر بووه‌و جۆى فهللاحى قووڕ وهسهرى خوارده!!. كاكه ئه‌وه عاره‌ب ئێخۆ ئه‌ى بى نى ؟.. ئه‌وه سكۆت، ئه‌وه تورك. ئه‌وه میسر(مصر)….میسر(مصر)…نای بینن بووه‌ته تانجى به‌ر باران. بۆچى !!. ئێ بهریطانیهكانیش ههركهرن وا ده‌نگ ئه‌ده‌نه جیابونه‌وه له ئیتیحادى ئه‌وروپا، ئێژن با خزمه‌ت وه خۆمان بكه‌ین!. ئێ ئه‌مریكاییه‌كان بۆچى ده‌نگ ناده‌نه هیلارى ئه‌یده‌نه ترامپ!!. چونكم ئه‌زانن دونیا به‌ره‌و نهتهوهگهرێتى و ڕه‌گه‌زپه‌رستى ئه‌ڕوا.. مه‌علوم من حه‌ز به ڕه‌گه‌زپه‌رستى و شه‌ڕو دیكتاتۆرى قه‌ومى شتى وا ناكه‌م و، نهم گه‌ره‌كه، به‌س واقیعه‌كه وایه باوكم.. قه‌ناعه‌ت بێرن و له‌و كه‌له بێنه خواره‌وه..
حه‌ى، یاخوا كورد نه‌ڕوا بۆ ئاش له‌باتى ئاش هاڕین ئاشهوانهكه ئه‌كوژێ..قوربانى ئه‌م خه‌ونه ئایدیالیه وهنهوشهییهت بم براجوانه مافخوریاوهكهم، ئه‌وه‌تا خۆشم گه‌ره‌كى، جواوت ناده‌مه‌وه، هام له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى قهومیشا، ئه‌گه‌ر تۆ مه‌ده‌نیت قه‌ناعه‌تم پێ بكه.. ئيتر بؤ قسه‌ى نابه‌جێ ئه‌كه‌ى، ها؟. حاڵت جوانه وه‌ك قه‌ره‌ج مه‌طار به مه‌طار ئه‌سوڕێیته‌وه، ئێژن لهكۆیوه هاتیت (وێرئاڕیو فڕۆم) ئایه‌م فڕۆم ئیراك (عێراق!). كامه عێراقه نه ده‌وڵه‌ته و نه نه‌ته‌وه، كاره‌ساتى ده‌رسیم ت بینى، ئهنفالهكهو بینى، ئه‌مه‌ش داعش، ئێ كورد چى مه‌جبوره به شه‌ڕى داعش و، داعش سه‌ری ببڕێ، داعش به‌رئه‌نجامى شكستى ده‌وڵه‌تى عێراقه نه‌ك نه‌ته‌وه‌ى كورد، به‌رئه‌نجامى ململانێ و چه‌وسانه‌وه‌ى تایه‌فى و چینایه‌تى عێراقه، ئینجا ئێوه هه‌ر بێژن ده‌وڵه‌تى قه‌ومى خراپه، دووبهیانى نا ئارامى كه‌ركوك و سوله‌یمانیش ئه‌بینن، به‌رئه‌نجامى هێرشى شیعه‌و ته‌شه‌یوع.
خولاصهى كه‌لام و بۆت جدیی بكه‌مه‌وه:
سه‌ده‌ى ووردو خاشكردنى ئه‌و یه‌كه ئیقلیمیانهى تره كه له خۆرهه‌ڵاتدا ماون، سه‌ده‌ى نووزه بڕین و مهحفكردنهوهى شارستانیه‌ت و ئاسهوارهكانه، سه‌ده‌ى دابڕینى ڕۆژهه‌ڵاته له ئایدۆلۆژیاى دینى و له نهتهوهگهرێتى. نهتهوهگهرێتى و ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وروپا دایهێنا بۆ خامۆشكردنى ئاگرو جهنگهڵى پرۆتستانت و كاثۆلیك، بۆ سیاده‌و جوگرافیاى ده‌وڵه‌ت، داهێنانێكى هه‌ڵه‌ى خۆرئاوا بوو له سوڵحى وێستڤالیا-1648 ه‌وه كه‌وته ناو په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. له‌وه‌دا هه‌ڵه بوو كه نهتهوهگهرێتى و ڕه‌گه‌زپه‌رستى بووه تاكه كارت و بۆمبێكه له خۆرهه‌ڵاتدا دژى قهرصهنه بانكیهكانى ئامریكا‌و بۆرصهى ئه‌وروپى و لیبراڵیزمى بازاڕ، ئه‌و چه‌مكه غهربیانهى دواى دوو جه‌نگه جیهانیه‌كه هاتن زۆربه‌یان له كڵافه‌یه‌ك ده‌زووى ڕاستى و ناوه‌ڕۆكێكى درۆینه و، سه‌رمایه‌یه‌كى ڕێنتهر پێكهاتووه.
له ڕێككه‌وتننامه‌ى كامپ داڤید 1979 ى عه‌ره‌ب و ئیسرائیل دا، میسر قاچى شكا، له به‌هارى عه‌ره‌بیدا، سه‌رى نیشتیمانى عه‌ره‌بى كه میسره په‌ڕى، ئێستا نۆبه‌تى ئێران و توركیایه، له‌ڕووى ئابورییه‌وه وردوخاش یان بكه‌ن و، كاریگه‌رییان نه‌مێنێ، ئێران به ووڵاتانى كه‌نداو (به‌حره‌ین- كوه‌یت- قه‌ته‌ر- سعودییه- ئیماراتى یه‌كگرتو) ئیحتیوا ئه‌كه‌ن و سڕى ئه‌كه‌ن، توركیاش به ڕووسیا تێك ئه‌ده‌ن، تیرۆركردنى باڵیۆزى ڕووسیا له ئه‌نقه‌ره هه‌موو پێدراوه‌كانى وانیشان ئه‌دا له‌توانادایه ئه‌ردۆگان خۆشى له سه‌ر ستهیجێكدا وا له‌ناو ببه‌ن..
كاتێك ڕێككه‌وتننامه‌ى ئهرزهڕۆمى دووه‌م-1847 بو، كه ده‌ره‌نجامى سه‌ركه‌وتنى ئێرانى قاجارى به‌سه‌ر خه‌لیفه‌ى عوسمانى دا بۆ ڕهسمكردنى سنورى توركیا‌و ئێران بو، قاچێكى ڕووسیا یان له خوارووى ده‌ریاى ڕه‌شه‌وه گه‌ست، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژانه ڕووسیاو به‌ریگانیا سه‌یریان كرد، ئێستا سه‌رى هه‌ردوكیان (ئێران و توركیا) به‌یه‌كدا ئه‌كێشن له سوریادا. ڕووسیا ئه‌زانێت بۆچى له سایكس پیكۆ دا به‌شداربووه‌و دواتریش كشایه‌وه. ئه‌وه توركیایه به دۆخێكى داینامیكى دا گوزهرئهكاو، له سه‌یاره‌یه‌ك ئه‌چێت ئیستۆپى له ده‌ست دابێت.
- بابەتەکانی تری بەهرۆز جەعفەر
دکتۆر بەهرۆز جەعفەر: بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان – تاکەی لە بن دەواری ڕەش دابنیشین؟
-بەهرۆز جەعفەر: چیرۆکی کورتهێنانی غاز لە عێراق چیمان پێدەڵێت؟
-دکتۆر بەهرۆز جەعفەر: بنەماکانی ناسیۆنالیزم و کەرەستەکانی کێبڕکێ لەگەڵ ئەوانی تردا.
- All Posts