دکتۆر حوسەێن عەزیز: سه‌ره‌تاکانی گیانی نه‌مر!
گه‌شتی ژیانی هه‌موو زینده‌وه‌ران، له‌نێوان له‌دایکبوون و مردن‌دا، له هیچه‌وه بۆ هیچ دهسپێداکا و وه‌ک ڕووه‌کێکی گوڵه‌به‌ڕۆژه وایه، با بزانین، چۆن؟!
کاتێ به‌هار دێ و وه‌رزی چاندنی تۆوه‌کانی گوڵه‌به‌ڕۆژه دێ، له کێڵگه ده‌چێنرێ. دوای ماوه‌یه‌ک ده‌ڕوێ، چه‌که‌ره‌ده‌کا و سه‌رده‌ردێنێ. به‌ره‌به‌ره گه‌شه‌ده‌کا و گه‌وره‌ده‌بێ. پاشان ده‌نکه‌کانی، له‌نێو ڕیزه‌کانی سهلکهکهدا پێده‌گه‌ن و ڕه‌قده‌بن. دواییش ده‌دوورێنه‌وه، به‌ڵام ده‌نکه‌کانی جیادهکهرێنهوه، ئه‌وانه‌ی بۆ بنه‌تۆو پێویستبن، بۆ وه‌رزێکی دیکه هه‌ڵده‌گیرێن. چونکه بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، هه‌ر به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه و نامرن. ئیدی خولی ژیانی ڕووه‌که‌که ته‌واوده‌بێ، ده‌مرێ و پاشماوه‌ی نامێنێ. به‌ڵام له هه‌ناوی خۆیدا، تۆوی زیندووبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی نوێی هه‌ڵگرتووه. بۆیه کاتێ ده‌نکه زیندووه‌کان ده‌چێنرێنه‌وه، جارێکی دیکه زیندووده‌بنه‌وه و گیانیان بهبهردادهکرێتهوه!
ده دیاره، ژیانی مرۆش هه‌ر وایه، چونکه جه‌سته وه‌ک ڕووه‌که‌که وایه، گیانیش وه‌ک ده‌نکه‌کان وان. مرۆ ده‌مرێ، به‌ڵام گیانه‌که‌ی نامرێ و نه‌مره، چاوه‌ڕیی ته‌ن و جه‌سته‌یه‌کی دیکه ده‌کا، تا له سه‌رده‌مێکی دیکه‌دا، گیانی به‌به‌ردا بکاته‌وه و زیندوویکاتهوه.
ئه‌مه سه‌ره‌تاکانی باوه‌ڕی جێگۆڕکێی گیانه (دۆنادۆن). ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، کاتێ گیانه نه‌مره‌که، جیهانی جه‌سته‌که جێدێڵێ، ته‌نیا هه‌ر جه‌سته‌که ده‌مرێ، گیانه‌که به نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ش جوڵه و ژیانی تێدابێ، هه‌ر ده‌مێنێ و نامرێ، چونکه پڕیشکێکی چکۆلانه، له گیانه باڵا نه‌مر و خاوێنه‌که‌ی یه‌زدان پێکدێنێ. به‌ڵام له شێوه‌یه‌که‌وه بۆ شێوه‌یه‌کی دیکه، له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه، له سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی دیکه ده‌گۆڕێ، چاوه‌ڕێی جه‌سته‌یه‌کی دیکه‌ی گیانله‌به‌رێکی نوێ ده‌کا، تا جارێکی دیکه، وه‌ک تۆوی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌که بڕوێته‌وه، چهکهرهباکا و سه‌رده‌ربێنێته‌وه. ئیدی به ئه‌و شێوه‌یه، ژیان خۆی دووباره‌ده‌کاته‌وه، نوێده‌بێته‌وه و به‌رده‌وامده‌بێ!
[contact-form] [contact-field label=”Name” type=”name” required=”true” /] [contact-field label=”Email” type=”email” required=”true” /] [contact-field label=”Website” type=”url” /] [contact-field label=”Comment” type=”textarea” required=”true” /] [/contact-form]