محەمەد هەریری: بەدڕەفتاری هەندێ پیاوی کورد، دوورە لە داب و نەرێتی ڕەسەنی کوردی!
{ 1
لە سەروبەندی هەندێ لەو ڤیدیۆ پڕ شەرمەزارانەی بڵاودەبێتەوە دەربارەی کاریی زۆر ناڕەوای هەندێ پیاوی کورد دژ بە ژن، کە زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی بە ژن و پیاوەوە تووڕە و بێ تاقەت دەکات، تاڕادەی ئەوەی زۆر پیاوانی کوردم دیتوە کە حاشا لە پیاوەتی خۆیان دەکەن ئەگەر ئەوە ڕەفتاری پیاوێكی کورد بێت، من خۆم لە کاتی بینینی ئەو ڤیدیۆیانە زۆر بێ تاقەت دەبم، بەڵام هەندێ لە کاردانەوەکان زۆر نا عەقڵانی بوون سنووری عەقڵ و واقیعی کوردی تێدەپەڕاند.
جارێ بۆی هەیە لە جیاتی پیاوێك، لە ڤیدیۆیەکی تر ژنێك ستەمکاریەکی بێ وێنە بکات، وەك ئەشکەنجەدانی منداڵی بێ زمان و بەستەزمان تا مردن، یان ئەشکەنجەدانی پیرو بەساڵاچوو، کە من هەموو ئەو ڤیدیۆیانەم دیوە، ناکرێت لە کاتی دیتنی ڤیدیۆیەکی وا هەموو ئافرەت تاوانبار کەین.
ڕاستە پیاو لەبەر پێگە کۆمەڵایەتیە تەقلیدیەکەی ستەم زیاتر دەکات، بەڵام هەر زۆربەش پیاون کە ئیدانەی ئەو جۆرە کارانە دەکەن بەوپەڕی ئیدانەوە.
یەكێك لەو سنور تێپەڕاندنە نا بابەتیانە گەڕاندنەوەی ئەو رەفتارە قێزەونانەیە بۆ داب ونەرێتی کۆمەڵگای کوردیە! من ئەوەندەی شارەزای داب و نەرێتی کوردی بم، ناڵێم هەمووی کامل و پێرفێکتە، بەڵام بەوپەڕی باوەڕەوە دەڵێم ئەو جۆرە کارە ناپیاوانەی لەو ڤیدیۆیانەی کە دەردەکەون بە هیچ جۆرێك پەیوەندیان بە داب و نەرێتی کوردەواری ڕەسەن نییە، نەرێتی کوردەواری تا لە زۆر لایەندا ڕێزی پایەی ئافرەتی گرتووە، سەرەڕای ئەوەی کە پیاوی کورد زۆر غیرەتی تووند بووە لەسەر ئافرەتەکانی کەسوکاری وەك زانایەکی ئیسلامی ناوداری وەک جلال الدین السیوطي کە لە [ 911 هیجری کۆچی کردوە] دەربارەی کورد دەڵێت: أن “الله جعل الغَيْرةَ عشرةِ أجزاء، فتسعةٌ منها في الكرد، وواحدٌ في سائر الناس” [خودا غیرەتی کە دروستکرد کردیە دەبەش، نۆ بەشی دایە کورد و بەشێکی بۆ هەموو خەڵکیتر!] حسن المحاضرة في تاریخ مصر والقاهرة، للحافظ جلال الدین عبدالرحمن السیوطي، ج ٢، ط ١ ١٩٦٨ م ص ٣٣٧
ئەو قسەیە ئەگەر دەقاودەقیش ڕاست نەبێت، بەڵام ئاماژە دەکات بۆ هەقیقەتیك کە زۆربەی گەلانی موسڵمان ئاگاداری بوونە، هەرچەندە زیادەڕۆێشی تێدا بێت.
سەرەڕای ئەو هەموو غیرەیەش پیاوی کورد بە گەواهی زۆربەی هەرە زۆری دڵیان پیس نەکردوە لە ژنەکانیان، کە بەوپەڕی ئازادیەوە لەگەڵ خەڵکی غەریبە قسەیان کردوە و پێکەنیون بە دەمیان بێ ئەوەی زەنی خراپیان پێ ببەن.
ئەو دیاردەیە هەر لە زوەوە سەرنجی ڕۆژهەڵاتناسان و گەڕۆکەکانی خۆرئاوایی و ڕووسەکانی ڕاکێشاوە، تا ڕادەی ئەوەی کە ئافرەتی کورد خاوەن کەسایەتیەکی تایبەتی پۆزەتیڤە و متمانە بە خۆیە، وخاوەن زۆر سیفەتی وا چاکە کە ناکرێت لەو بوارەوە بەراورد بکرێت بە هیچ لە ئافرەتانی میللەتانی موسڵمانی دەوروبەر لە تورك وعەرەب و فارس و ئەوانیتریش، و نمونەی نییە لە فەرهەنگی ناوچەکە!