turkey-isis-cartoon

محەمەد هەریری: تورکیا و داعش، هاوپەیمانی دوو ئەهریمەن لە دژی کورد.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

لە سەروبەندی دوواین ڕۆژەکانی داعش وەک هێزێك لەسەر زەوی، ئەو پەیوەندییەی نێوان داعش و تورکیا هێندە ‏ئاشکرا و زانراو بووە، هەتا خەڵکی ئاساییش وەك هەقیقەتێکی زیندووی ڕۆژانە دەیزانێت، بە تایبەتی خەڵکی سەر ‏سنورەکانی نێوان تورکیا و سوریا. ئەوانەی نکوڵی دەکەن و چاویان ئەو پەیوەندیە نابینن یان درۆ دەکەن نایانەوێ ‏بیبینن، یانیش لە ساویلکەیی خۆیان و تێنەگەیشتن لە سروشتی دیکتاتۆریانەی خۆرهەڵاتی ناگەن کە ئەردۆگان ئێستا لە ‏لوتکەی ئەو دیکتاتۆرانەدایە، لە ژێر پەردەی دیموکراسیەت تورکیا و ناوچەکە و گەلی کورد بەرەو شەڕوماڵوێرانیەکی ‏زۆر سەخت دەبا.‏
بەڕاستی مرۆڤ سەیری بە ساویلکەیی هەندێ نووسەری گەورەی ڕۆژنامە ناودارە گەورەکان دێ، کە باس لە ‏پەیوەندی تورکیا یان ئەردۆگان لەگەڵ داعش دەکەن وەك بڵێی دژایەتی و لێکدانیشی تێ دەکەوێت!‏
جیهان هەمووی ئاگاداری یارمەتیەکانی تورکیا بوو بۆ داعش لە شەڕی کۆبانێ و چۆن سوپای تورکیا بە چنگ و نینۆك ‏یارمەتی ئەو وەحشە بەشەرییانەی دەدا! چۆن دەکرێت لە بنەڕەتدا دەوڵەتێکی بەناو سێکیولار هەتا بێلایەن بێت لە ‏شەڕێک لە نێوان تیرۆرستان و لایەنێکی مەدەنی سێکیولار لە مافی خۆیان زیاتر هیچیان لە جیهان ناوێ؟!‏
بۆ نمونە پەیامنێری نیۆرك تایمز روکمینی کالیماچی‎ Rukmini Callimachi ‎‏ لە ئەنقەرە دەڵێت: نازانین ئەوەی تورکیا ‏دەیکات تەنها چاوپۆشینە لە داعش یان یارمەتی دانە!‏
بەڵام هەر خۆشی دەڵێت: ئەوانەی داعش ڕایان دەکێشێتە ناو ڕیزەکانی بەوپەڕی ئازادییەوە بە تورکیا هاتوچۆ دەکەن!‏
داعش کەل و پەلی خۆی دەهێنێت لە ڕێگای تورکیاوە، هەتا چەك و تفاقیش. زامدار و نەخۆشەکانیان دەچنە تورکیا بۆ ‏وەرگرتنی چارەسەر، پارە و یارمەتیان بۆ دێت لە ڕێگای وێسترن یونیەن لە نووسینگەکانی باشوری تورکیا!‏
ئەگەر بەو هەموو زانیاریەوە هیشتا نەزانی ئەوە یارمەتی دانە نەك چاوپۆشینێکی ئاسایی ئەوە چۆن پەیامنێرێکی ئەو ‏ڕۆژنامەیە ناودارەیت؟!‏ ‏ [١]‏
لە تورکیا شتێکی تریش هەیە کە ئەو نووسەر و پەیامنێرانە درەنگ تێیدەگەن، ئەویش ئەوەیە پێیان باوەڕناکرێت ‏دیکتاتۆرێکی نمایشکاری ئەکتەری فاشیلی وەك ئەردۆگان، خۆی سیناریۆی کاری تووندوتیژی بە هەماهەنگی لەگەڵ ‏داعش دروست دەکات لە دژی هاوڵاتی خۆیی بە تایبەت دژی کوردەکان! بۆیە هەتا ئەو تەقینەوانەی دژی کوردیش کرا ‏لە سروجی و ئەستانبۆڵ، بە شەڕی نێوان داعش و تورکیای حسێب دەکەن!‏
ئەردۆگان لە پێناو سەرکەوتنی پلانە چەواشەکارەکانی گوێ ناداتە ئەوەی هەزاران لاوی تورکیش بگرێت و بکوژێت، ‏وەك لە کودەتا شانۆگەریەکەی کردی و سەرباز نەما هەتا دەستدرێژی سێکسیشی نەکرێتە سەر! یان لە تەقینەوەی ‏فڕۆکەخانەی ئەستانبۆڵدا کە بۆ ڕاکیشانی سۆزی جیهانی بوو بۆ ئەردۆگان وەك قوربانیەکی دەستی تیرۆریزمی داعشی ‏خۆی نیشاندەدا.‏
خەریکە ئەو پەیوەندییە لای خۆرئاواش ئاشکرا دەبێت لە ڕاپۆرتێکدا بە ناونیشانی: بەرپرسێکی خۆرئاوایی گەورە ‏پەیوەندیەکانی تورکیا و داعش ئێستا ناکرێت نکوڵیان لێبکرێت!‏Senior Western official: Links between ‎Turkey and ISIS are now ‘undeniable’ ‎
دەڵێت: مارتن چۆلۆڤ لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بەو دواییە لە ڕاپۆرتێکدا گووتی لە هەڵمەتێکی سوپای ئەمریکی ‏بۆ سەر نووسینگەکانی بەرپرسە دراویەکانی داعش بەڵگە و دۆکیومنتی وا کەوتنە بەردەست دەیسەلمینن کە بەرپرسانی ‏تورك ڕاستەوخۆ لە پەیوەندی دان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای داعشی وەك ئەبو سەیاف کە گەورە بەرپرسێکی دراوی ‏داعش بوو ولەو کردەیەش کوژرا!‏ ‏ [٢]‏
لە جانیوەری 2014 ڕۆژنامەی جمهوریەت دەیلی ‏Cumhuriyet daily‏ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە بە بەڵگەی ڤیدیۆیی و وێنە ‏لەسەر ئەو چەکانەی تورکیا بۆ قاعیدە و داعش و باقی گروپە توندڕەوەکانی سوریای ناردبوو، کە لە جیاتی دەستخۆشی سەرنووسەری ‏ڕۆژنامەکە جان دوندار لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا و سزا درا بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای دژە تیرۆر. لە دوای ئەو ئاشکرا بوونە هەموو ‏ئەوانەی ئەو بارە چەکەیان ئاشکرا کرد 4 لەو ئۆفیسەرانەی سوپا گیران و سزا دران بە تۆمەتی ئەوەی دەیانەوێت ئارامی وڵات بشێوێنن ‏و پیاوی فەتحوڵلا گولەنن، 30 تریش لە ژێر لێکۆڵینەوەن و دەرکران لە کارەکانیان و تۆمەتی هەوڵی وەرگێڕانی ڕژێمی سیاسی ‏تورکیایان خرایە پاڵ!‏ ‏ [٣]‏

‏[١]‏https://www.pri.org/…/turkey-s-complicated-relationship-isis
June 30, 2016 , By Christopher Woolf ,‎‏ ‏Turkey’s complicated relationship with ISIS

‏[٢]‏http://uk.businessinsider.com/links-between-turkey-and-isis…
Senior Western official: Links between Turkey and ISIS are now ‘undeniable’‎
By: Natasha Bertrand

‏[٣]‏http://www.ibtimes.co.uk/turkey-newspaper-investigated-publ…
Turkey: Newspaper investigated for publishing ‘evidence of weapons shipments to Syrian rebels’ by Umberto Bacchi
No automatic alt text available.

 

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت