Turk-Isis

محەمەد هەریری: تورکیا و داعش، هاوپەیمانی دوو ئەهریمەن لە دژی کورد.

بەشی دووەم
یانی ئەوەی یارمەتیدانی تیرۆرستان ئاشکرا دەکات، سزا دەدرێت بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای دژە تیرۆر یان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ‏نائارامی لە وڵات و هەوڵی کودەتا!‏
ئەردۆگان چونکە خۆی لە پشت ئەو کارەوە بوو، ئەو کاتە کە سەرۆك وەزیران بوو گووتی: ئێوە ناتوانن بارهەڵگری [میت] ‏موخابەراتی تورکی بوەستێنن، بۆتان نییە بیپشکنن، ئێوە ئەو دەسەڵاتەتان نییە. ئەو بارهەڵگرە یارمەتیە مرۆییەکانی دەگوازتەوە بۆ ‏تورکمانەکان”! ‏ ‏ [1]‏
ئەردۆگان و داود ئۆغلۆی تڕۆکراو، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی پڕ چەکی ئەو بارهەڵگرە، زۆر چاوقایمانە لە هەموو بۆنەیەك ‏دەیانگووت: ئەو بارهەڵگرانە یارمەتی مرۆییان بۆ تورکمان دەگواستەوە! دادیاری گشتی عەزیز تاکجی، کە فەرمانی کرد بە پشکنینی ‏بارهەڵگرەکە، لە کارەکەی دەرکرا، درایە دادگا بە تۆمەتی سیخوڕی کردن و کۆمەڵێك تۆمەتی تر کە سزاکانی لەوانەیە بگاتە 20 ساڵ ‏زیندانی!‏ ‏ [2]‏
کەمال کلیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی گەورەترین حزبی ئۆپۆزسیۆن حزبی کۆماری خەڵك جەهەپە لە 14-10-2014 بەیاننامەیەکی ‏بڵاوکردەوە کە ڕژێمی ئەردۆگان چەکی داوەتە گرووپە تیرۆرستەکان. و گووتی: حکومەتی تورکی دەڵێت” کە یارمەتی مرۆیی داوەتە ‏تورکمان بەو بارهەڵگرانە کە لێخوڕەکانیان ئەوەیان پشتڕاست نەکردەوە و تورکمانەکانیش گووتیان هیچ یارمەتیەکیان پێ نەگەیشتوە!‏ ‏ [3]‏
هەر زوو بەر لەوەش ڕۆژنامەنووس ڕیپۆرتەر و لێکۆڵەری ناودار سیمۆن هێرش، ئاشکرای کرد کە بەکار هێنانی غازی ‏سارین لە سوریا لە غۆتە لەلایەن داعشەوە لە 21-08-2013 کە هەزار مەدەنی کوشت بە فەرمانی تورکیا بووە بۆ ئەوەی ‏سوپای سوریای پێ تۆمەتبار کات، و ئەمریکا پەلکێش کاتە ناو شەڕەکە لە دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد. ئەو کاتە کەس ‏ئامادە نەبوو لێکۆڵینەوەکەی سیمۆن هێرش بڵاوکاتەوە تا ڕۆژنامەی زەمان ی تورکیش بە بەڵگەوە ئەو ڕاستیانەی ‏سەلماند! هێرش دەڵێت ئەوە کاری میتی تورکی بوو بۆ ئەوەی وانیشان بدەن کە ئەسەد لە دوای ئەو هێرشە کیمیاویە بوو، ‏بۆ ئەوەی ئەمریکا بیتە ناو شەڕەوە لە دژی ئەسەد!‏ ‏ [4]‏
ژەنەڕال وێڵسی کلارك سەرکردەی هەرە باڵای پێشووی ناتۆ لە چەندین چاوپێکەوتندا دووپاتی کردەوە کە تورکیا یارمەتی ‏داعش دەدات بە هەموو شیوەیەك، و لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ‏CNN‏ لەبارەی بەردانەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە گووتی: ‏ئەوەی ئەو نەوتەی داعش بکڕێت، کە دەچێتە شوێنێك لە شوێنەکان، وابزانم دەچێتە تورکیا” دەبێت یارمەتی داعش بدات.‏
لە چاوپێکەوتنی تریش بە ڕاشکاوی دەڵێت: هەندێ لە نزیکترین دۆستانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست [ئاماژەیکرد بۆ ‏تورکیا و هەندێ وڵاتی کەنداو] چۆن دەستیان هەبووە لە دروستکردنی داعش، ئەو ڕێکخراوەی کە ئەمریکا بلیۆنەها ‏دۆلار خەرج دەکات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی!‏
تاوانبارکردنی تورکیا و قەتەر و وڵاتانی تر بە هاریکاری کردن بۆ سەرهەڵدانی داعش لەسەر زمانی جۆ بایدنی جێگری ‏سەرۆکی ئەمریکاوە هات! بایدن گووتی ئەو ملیۆنەها دۆلارەی کە ئەو وڵاتانە ئامادەبوون بیدەن بە هەر کەسێك دژی ‏شیعە و بەشار ئەسەد بجەنگێت، دایان بە بەرەی نوسڕە و قاعیدە، کە لە دواییدا داعش لە هەناوی ئەوانەوە سەریهەڵدا.‏
ڕوێکی تری هاریکاری تورکیا وداعش، چارەسەرکردنی بریندارانی داعیشە و ڕۆژنامەی ‏the Washington Post‏ ‏واشنتن پۆست لە 12-08-2014 لەسەر زمانی سەرکردەیەکی داعشی گوازتەوە: ” موجاهیدانمان لە پلەی ئاسایی و هەتا ‏پلە باڵاکانیش لە تورکیا چارەسەر دەکرێن”‏
یەکێك لە دامەزرێنەرانی ئاکەپەش دەنگیر میر محەمەد فیرات دەلێت: تورکیا یارمەتی گروپە تیرۆرستەکان دەدات و ‏ئێستاش یارمەتیان دەدات و لە نەخۆشخانەکانی چارەسەریان بۆ دەکات، بۆ ئەوەی گەشەسەندنەکانی ڕۆژئاوا [کوردستانی ‏سوریا] بوەستێنێت…وەزیری تەندروستی گووتی: پابەندبوونی ئینسانییە یارمەتی چارەسەرکردنی زامدارەکانی داعش ‏بدەین!” ڕۆژنامەی ‏Hurriyet Daily News‏ حورییەت دەیلی نیوز وێنەی سەرکردەیەکی گەورەی داعشی بەناوی ئەبو ‏محمد لە نەخۆشخانەی هەتای حکومی بڵاوکردەوە لە ئەپریلی 2014‏ ‏. [5]‏

سەرچاوەکان
‏[١]‏collective/‎‏ ‏The Warm Relationship Between Turkey and ISIS (Confirmed Facts)
‎‏ ‏November 28, ‎‎2015, by Katharine J. Tobal

[٢]al-monitor
Turkish military says MIT shipped weapons to al-Qaeda, by Fehim Tastekin. January 15, 2015.‎

[٣]‏collective-evolution
‏[٤]‏washingtonsblog‏ ‏
‎2 Turkish Parliament Members: Turkey Provided Chemical Weapons for Syrian Terrorist Attack‎
Posted on October 23, 2015 by WashingtonsBlog ‎

[٥]‏collective-evolution‎‏ ‏The Warm Relationship Between Turkey and ISIS (Confirmed Facts)‎‏ ‏November 28, 2015, by ‎Katharine J. Tobal