تێکۆشەر حوسەین: ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی.

دوای ئەنجامدانی گشتپرسی و دروست بوونی ئاڵۆزیەکان لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکردو سەبارەت دەسبەسەراگرتنی تەواوی فڕۆکەخانە و مەرز و خاڵە سنوریەکان و دەرکردنی بڕیاریی وەستاندنی نەوتی هەرێم لە هەناردە کردن و فرۆشتنی.
تازە بەتازە سەرکردایەتی سیاسی کورد لەجیات پێشوەچونێک بۆ دۆزی کورد، کە چی ئەمانگێڕێتەوە سەردەمی نیزامە یەک لە دوایع یەکە فاشیلەکانی عێڕاق، ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمیان لەهەرێم ببۆ پرسی جیابونەوە و سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی و گێڕانەوەی ناوچە جێنکۆکەکان ( المناطق المتنازعة علیها ) گۆڕیان بۆ (ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ـ عێراق ).
سەرنج بدە لە دوایین لێدوانی بارزانی لە بەرانبەر سیستمی سیاسی هەرێم دا ئەڵێت: ئێمەش ڕازین بەوەی لە هەرێم لەبری سیستەمی سەرۆکایەتی لەمەودوا پەرلەمانی بێت، ئەمە لەکاتێکدایە، مەترسی ئەنجومەنی سیاسی کوردستان لێرەدایە، چونکە نیاز و نیەتی بارزانی بەو ئاراستەیە کەئیدی بە هیچ شێوەیەک دەرچەیەک نەماوە بۆ مانەوەی لە پۆستەکەیدا، دیسان دەیەوێت خۆی دەسەڵاتی بەسەر هەموو بڕیاڕە سیاسیەکانی هەرێم دا هەبێت خۆی سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە سیاسیە بێت، ئەو کات دەسەڵاتی بەسەر پەرلەمان و هەردوو سوڵتەی یاسادانان و جێبەجێکردن و ئەنجومەنی دادوەریشدا دەبێت هاوشێوەی( مجلس قیادة الثورة ) نیزامی پێشوی عێڕاق.
لە پاڵ ئەوەی ئێستا هەموو دەسەڵاتەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبونەتەوە، لە مەودوا سیستم پەرلەمانیش بێ، هیچ سودێکی نیە، نە بۆ داهاتوی هەرێم نە بۆ دیموکراسیەت.
لە ئێستاش دا بۆ دەرباز بوون لەو تەنگژەیە، هەرچی زووە ( کۆنگرەی نەتەوەیی ) ببەسترێت، ئەگینا داهاتویەکی خراپتر چاوەڕێمانە.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies