شێرزاد شێخانى: حيسابى كۆن و ئێستا.
ههولێريات 87
وه‌ختى خۆى هێشتا ته‌له‌فزيۆن په‌يدا نه‌بو، خهركى به‌عام وه‌كى ئهوروپيهكانيان لێهاتبوو، هه‌ر له‌گه‌ر سه‌عات ده‌بوه نۆى شه‌و مندارهكانيان ده‌نارده سه‌ر جێ لۆ نوستن. ئه‌و وه‌ختى به‌س راديۆ هه‌بو ئه‌ويش عاده‌ته‌ن پياوه پييرهكان حه‌زيان لهموتابهعهى ئاخر ئه‌خبارى ئێزگه‌ى له‌نده‌ن بون، مندار زۆر حه‌زى له‌و بابه‌تانه نه‌بو، لۆيه پێش نوستن له‌كن داپيره گه‌وره خڕ ده‌بونه‌وه‌و، گێيان لهههندهك چيرۆكى پاشا‌و سێ كوره‌كه‌ى به‌ناوى ئهحمهدو محه‌مه‌دو مه‌حمود ده‌گرت و دوايى ده‌چونه سه‌ر جێ و ده‌نوستن. كه گه‌يشتينه ته‌مه‌نى گه‌نجێتى تهلهفزيۆنيش په‌يدا بو، ئه‌وجا شه‌وان حه‌تا سه‌عات يازدهو دوازده‌ش ته‌مه‌شاى فليمى سههرهمان ده‌كرد، سبهينانيش زوو دهچوينه مه‌كته‌بێ، نيوڕانان كه دهگهراينهوه دوو سه‌عاته‌ك پشييه خهويشمان ده‌كرد. لۆ لاى عهسرهكهى دههاتينه ده‌رێ لۆ پيياسهو گه‌ڕان. ئه‌من عاده‌ته‌ن سه‌عاته‌ك له‌لاى ديشۆ قه‌ساب دادهنيشتم، دوايى سه‌ردانى مه‌كته‌به‌ى تهئميمم ده‌كرد له‌گه‌ر ئه‌حمه‌دى ره‌حمه‌تى و ئازادى براى دوو سه‌عاته‌ك قسه‌ى سهقافيو كتێب و متێبمان ده‌كرد، دوايى ده‌چومه گازينۆ عه‌بۆ و سه‌عاته‌ك لهسڕرهى بليارد دادهنيشتم، سهعاتهكيش بلياردم له‌گه‌ر جه‌عفه‌ر گاگۆ و غازى و كه‌ماله درێژ ده‌كرد، ئه‌وجا سه‌ره‌كى شيت خهياتم ده‌دا، سهعاتهكيش له‌وێ سوعبه‌تمان ده‌كرد، دوايى شۆڕ ده‌بومه‌وه لۆ لاى گازينۆ لهيالى له‌وێش له‌گه‌ر سه‌ردارو تاريق و نيازى كوڕه جوانه‌كانى جه‌لال خه‌ليل داده‌نيشتين، ئه‌وجا شه‌و ده‌گه‌ڕاينه‌وه مارێ، هه‌نده‌ك شه‌و به‌ديار فليمى سههرهو، هه‌نده‌ك جاريش به‌ديار موسهلسهلهى ( زهحييهو رهحيل ) ميسرى و ( البيت الكبير) ى ئه‌مه‌ريكى دادهنيشتم، ئاخر شتيش راديۆكهم ده‌خسته سه‌ر ( صوت العرب من القاهره) گێم لهگۆرانيهكى دوو سه‌عاتى ئوم كه‌لسوم ده‌گرت.
ئه‌گه‌ر ئه‌نگۆ ئه‌و حه‌مو سه‌عاته بژمێرن سه‌رتان لێ ده‌رناچى كوو به‌شى رۆژه‌كى ده‌كرد. باوه‌ڕم پێ بكه‌ن ئه‌گه‌ر چى رۆژى ئه‌و زهمانيش هه‌ر وه‌كى ئێستا بيستوچار سه‌عات بو، به‌ران به‌و خوايه به‌شى حه‌مو شتهكى ده‌كردين، نازانم ئێستا لۆ وامان لێهاتيه به‌هيچ راناگهين. ئه‌وجا سهيرهكهى لهوهدايه، وه‌ختى خۆى عيلاقاتى ئيجتماعيش زۆر خۆش بو، سه‌ردانى ماره خزمان‌و دۆستان و كۆنه جيرانهكانيش عاده‌ت بو، سه‌ردانى نه‌خۆشيش هه‌بو، وه‌كى ئێستا نه‌بو ئه‌گه‌ر برايهكت مرد به مه‌سجێك سه‌ره‌خۆشى لۆ بنێريه قه‌بره‌كه‌ى، يان برێى وه‌ڵڵا ئيشم هه‌بو نهمتانى بێمه تازييهكهى، ئه‌و زه‌مان حه‌مو شته‌ك وه‌كى ئينسانهكان جوان بون، لۆيه رۆژه‌كانمان به‌شى حه‌مو شتهكى جوانى ده‌كرد. ئه‌وجا پێش ئه‌وه‌ى سه‌رتان لێ بشێوێ له‌سه‌ر ژماردنى ئه‌و سهعاتانهى پيياسهو گه‌ڕان و سوڕانمان كوو به‌شى رۆژهكهمانى ده‌كرد، با نوكته‌يه‌كى خۆشتان لۆ بگێڕمه‌وه، ده‌رێن ژنه‌ك سێ مانگ بو مێردى كردبو، يهكسهر مندارهكى بو. كابراى مێردى عهجايبى پێهات، لهژنهى پرسى ” ئه‌رێ ژنه‌كه پێم نارێى به سێ مانگى ئه‌تو كوو مندارت بو “؟. ژنه‌كه ده‌رێ چييه كابرا خۆ به‌ته‌ما نى بوختانم پێبكهى، ئه‌ويش ده‌رێ ناوه‌ڵڵا به‌س ده‌مه‌وێ بزانم كوو به سێ مانگ زگت بو. ئه‌ويش جوابى ده‌داته‌وه‌و ده‌رێ ” ئێستا با لێت بپرسم ئه‌من چه‌ند مانگه مێردم به‌توو كرديه “؟ ئه‌ويش ده‌رێ ” سێ مانگه “. ده‌رێ ” ئێ.. ئه‌دى ئه‌توو چه‌ند مانگه مێردى منى “؟. ئه‌ويش ده‌رێ ” سێ مانگه “. ده‌رێ” ئێ .. ئه‌دى چه‌ند مانگه ئهمنو ئه‌توو زه‌واجمان كرديه، ئه‌ويش ده‌رێ ” سێ مانگه “. ژنه ده‌رێ ” ده ئه‌وه نۆ مانگه‌كه ته‌واو، ئيدى لۆ ده‌پرسى به‌سێ مانگ كوو مندارت بو!. كابرا ده‌رێ وه‌ڵلا ژنه ئه‌من سه‌رم له‌و حيساباته ده‌رنه‌ده‌كرد خوا خێرت بنووسى تێت گهياندم.. ئه‌نگۆش باش بير له‌و حيساباته بكه‌نه‌وه بوختانم لۆ نه‌كه‌ن ها.
باقى وه‌لسه‌لام.
- شێرزاد شێخانی: کوفر بە کوردایەتی. - 2023-02-23
- شێرزاد شێخانی: ساری نوێ. - 2023-01-01
- شێرزاد شێخانی: وانەی ئایین مەسڕنەوە ، پەیامەکەی راستکەنەوە. - 2022-07-08