شێرزاد شێخانى: جياوازى نێوان 13 و 16 ئۆكتۆبه‌ر.
به‌خوێندنه‌وه‌يه‌كى وردى هه‌ردوو رووداوه‌كانى 13ى ئۆكتۆبه‌رى رۆژئاوا‌و، 16 ئۆكتۆبه‌رى باشوور، لێكچوونێكى زۆر هه‌يه تا شۆڕبونه‌وه به‌ره‌و ورده‌كاريه‌كانيشه‌وه..له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا سوپايه‌كى داگييركه‌رى بێگانه هێرشى كردۆته سه‌ر خاكى كوردستان، هه‌ردوكيشيان يه‌ك ئامانج كۆيانده‌كاته‌وه، ئه‌ويش داگييركردنى خاك وملكه‌چكردنى ميلله‌ته‌كه‌يه‌تى.
ئه‌گه‌رچى له‌هه‌ردوو حاڵه‌تيشدا پاساوێكى مه‌نتيقيانه نه‌بوه بۆ هێرشه سه‌ربازييه‌كان، چونكه له‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ى كوردستاندا ، كورد وهێزه‌كانى ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بوونه له‌شه‌ڕدا، به‌ڵام دياره ته‌ماعى داگييرگه‌ران و هه‌وڵدانيان بۆ له‌ناوبردنى ئيداره سه‌ربه‌خۆ‌كانى كورد له‌هه‌ردوو پارچه‌كه‌دا هانده‌رى سه‌ره‌كى هه‌ردوو هێرشه‌كانى سوپاى توركيا وحه‌شدى شه‌عبى عيراقى بووه.
با له‌وه‌ى عيراقه‌وه ده‌ستپێبكه‌ين .سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى كورد له‌دواى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌كه ده‌يانجار دڵنياييان دايه سه‌رانى عيراق به‌وه‌ى هيچ هه‌وڵێكيان لانيه بۆ راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كورد‌و جيابوونه‌وه له‌عيراق، به‌ڵام سه‌رانى عيراق مه‌ترسى ئه‌وه‌يان هه‌بوو كه‌وا سه‌ركردايه‌تى كورد ئه‌گه‌ر ئه‌و نيازه‌شيان نه‌بوبێت، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و وه‌ره‌قه‌ى ريفراندۆمه وه‌كو كارتى فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى تاييفه‌گه‌رى عيراق به‌كارى بێنن، بۆيه هه‌ر زوو كه‌وتنه خۆيان و توانيان قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌مريكاوه بێنن رێگه‌يان پێبدات بۆ هيرشى سه‌رتاسه‌رى له‌ناوچه ناكۆكه‌كان.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ناوچه ناكۆكه‌كان ، كێشه‌يه‌كى كۆنه و له‌ده‌ستوردا چاره‌سه‌رى قۆناغ به‌قۆناغى بۆ دانراوه‌و ده‌بێ به ديالۆگ ورێكه‌وتنى سياسى كۆتايى پێبێت ، به‌ڵام رژێمى عيراق گوێى به پره‌نسيپه ده‌ستووريه‌كانى وڵاتيشى نه‌داو به‌هێزى عه‌سكه‌رى ئه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه چه‌ند ساڵه‌ى عيراقى حه‌سمكرد. له‌وه‌ىشدا پێده‌چێت سه‌فقه‌يه‌كى گوماناوى ئه‌نجامدرابێت كه گومان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌سه‌رانى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان بووبێت . چونكه ئه‌م حزبه هێزيكى زۆرى له ناوچه ناكۆكه‌كاندا هه‌بووه، به‌تايبه‌تيش له‌كه‌ركوك. بۆيه بينيمان به‌بێ هيچ به‌رگرييه‌ك كه‌ركوك راده‌ستى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كرا‌و ، زۆربه‌ى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانيش گه‌ڕانه‌وه بنده‌ستى هێزه‌كانى عيراق .
ئه‌وه‌ى كه جێگاى پرسيارێكى گه‌وره‌يه ئه‌وه‌يه، ئه‌بێ ئه‌و لايه‌نه‌ى له‌م سه‌فقه گوماناوييه‌دا تێوه‌گلاوه ، قازانجه‌كه‌ى چى بوبێت و،چ ده‌سكه‌وتێكى نه‌ك بۆ كورد، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بۆ خۆيشى به‌ده‌ست هێنابێ .ئه‌وه‌تا تاكو ئێستاش له‌دواى دوو ساڵى رێك يه‌كێتى نه‌يتوانيوه پارێزگارێكى كورد بۆ كه‌ركوك دابنێ! ته‌نانه‌ت ناتوانێ به‌ر له‌پرۆسه‌ى ته‌عريبكردنى به‌شێكى ئه‌و ناوچانه‌ش بگرێت كه پارێزگارێكى شۆفينيزمى عه‌ره‌ب به‌به‌رنامه كارى بۆ ده‌كات، جيا له‌وه‌ش ناتوانێ پێشمه‌رگه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ى پێشتر مايه‌ى دڵنيايى بون بۆ هاوڵاتيانى كوردى ناوچه‌كه ، به‌مه‌ش كورد وته‌نى له‌هه‌ردوو دينه‌كه بوه‌وه.
له‌شكركێشى سوپاى دڕنده‌ى ئه‌ردۆگانيش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى رۆژئاوا ، ئه‌ويش له ئامانجه‌كانيدا مه‌به‌ست داگييركردن وملكه‌چكردنى گه‌لى كوردى ئه‌م به‌شه‌ى كوردستانه . توركيا به‌بيانووى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى له په‌يه‌ده هه‌يه، پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى گه‌وره‌ى ده‌ستپێكردوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدايه په‌يه‌ده له‌وه‌ته‌ى دامه‌زراندنيه‌وه له‌ساڵى 2003 تاكو ئه‌مڕۆش يه‌ك ته‌قه‌ى به‌رووى توركيادا نه‌كردوه‌و، زياتر خه‌رێكى شه‌ڕى داعش بوه كه دوژمنى هه‌موو مرۆڤايه‌تيه.
گه‌وره‌يى ئه‌و هێرشه‌ى توركيا ومه‌ترسييه‌كانى به‌جينوسايدكردنى كورد له‌ناوچه‌كه‌دا، سه‌ركردايه‌تى په‌يه‌ده‌ى ناچاركرد هانا بۆ هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د ببات بۆ پارێزگارى له‌وجوودى ميلله‌ته‌كه‌يان ، به‌تايبه‌تيش شه‌ڕه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ سوپاى توركياى هێزى دووه‌مى ناتۆ ، زۆر نابه‌رابه‌ر بوو، گومان له‌وه‌شدا نه‌بوو كه توركيا به‌قسه‌ى خۆى ته‌نها له‌و ناوچانه نه‌ده‌وه‌ستا كه پلانى بۆ دانابوو به‌قوڵايى 32 كم ، به‌ڵكو نيازه شاراوه‌كانى زۆر زياتريش ئه‌ڕۆيشت وگشت ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى داگيير ئه‌كرد . بۆيه هه‌نگاوه‌كه‌ى په‌يه‌ده زۆر زيره‌كانه‌و له‌شوێنى خۆي‌دا بوه ، هه‌ر هيچ نه‌بێ شه‌ڕه‌كه ئه‌بێته شه‌ڕى سورياو توركيا با ئه‌وان بۆ خۆيان حه‌سمى بكه‌ن.
لێره‌دا ده‌توانين به‌راوردێكى واقيعيانه‌ى هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ى 13 و16 ئۆكتۆبه‌ر بكه‌ين:
1- رێكه‌وتنى په‌يه‌ده له‌گه‌ڵ رژێمى سوريا مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ديفاع كردن بوو له خاك وهاوڵاتيانى رۆژئاوا له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ داگييركارى و جينۆسايدكردنى ميلله‌ته‌كه‌و رێگرتن بوو له‌ناوبردنى ئيداره‌ى خۆسه‌رى له‌رۆژئاوادا. به‌ڵام سه‌فقه‌كه‌ى كه‌ركوك هێنانى هێزى داگييركه‌ر بوو بۆ له‌ناوبردنى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى كورد له‌ناوچه‌كه‌دا .
2- هێنانى هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر سنوورى رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به‌توركيا، جۆرێك له‌دڵنيايى ده‌داته ميلله‌تى كوردى ناوچه‌كه كه ئيتر ده‌وڵه‌ت خۆى به‌رپرسياره له‌پاراستنى سنوور به‌رامبه‌ر به‌هێزه داگييركه‌ره‌كه‌ى توركيا و له‌گۆڕنانى خه‌ونه‌كانى ئه‌ردۆگانيشه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر رۆژئاوا‌و له‌ناوبردنى هێزه كورديه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ركوك هێنانى ميليشيايه‌كى تاييفيه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كورد و رێگرتنيان له گێڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كه زياتر له‌په‌نجا ساڵه سه‌ركردايه‌تى كورد خه‌باتى له‌م پێناوه‌دا كردوه.
3- خۆڕ‌اگرى هێزه‌كانى په‌يه‌ده به‌درێژايى پێنج رۆژر به‌رامبه‌ر هێزى سه‌ربازى دووه‌م ده‌وڵه‌تى ناتۆ، وايكرد له‌ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا هه‌موو د‌ونيا بێنه ده‌نگ بۆ به‌رگريكردن له‌رۆژئاوا، به‌خودى سه‌رۆكى ئه‌مريكاش كه له‌ژێر كاريگه‌رى هه‌ڵويسته تونده‌كانى ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ناچار ملى شۆڕ كرد بۆ داخوازى ميلله‌تانى د‌ونيا وپه‌شيمان بوه‌وه له‌هه‌ڵوێسته‌كانى پێشترى ، به‌ڵام له16 ئۆكتۆبه‌ردا هێزه‌كانى يه‌كێتى نه‌يانتوانى بۆ ماوه‌ى پێنج سه‌عاتيش خۆيان رابگرن له‌به‌رامبه‌ر هێزيكى بچووكى ميلشياوى حه‌شدى شه‌عبى كه نه فرۆكه‌ى هه‌بوو، نه ئه‌و هێزه زه‌به‌ڵاحه‌ى ناتۆش ، خۆ ئه‌گه‌ر دوو رۆژ شه‌ڕ به‌رده‌وام بوايه وه‌زعه‌كه به‌ته‌واوى ئه‌گۆڕا وه‌كو ئێستا د‌ونيا ئه‌هاته قسه، ئه‌وكات ئێمه‌ش وه‌كو كورد ئه‌مانتوانى به‌پاڵپشتى هێزه گه‌وره‌كانى د‌ونيا لانيكه‌م كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
به‌كورتى وبه‌كوردى ، ئه‌وه‌ى له رۆژئاوا روويدا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى كورد بوو له‌به‌رامبه‌ر نيازه گڵاوه‌كانى هێزيكى شۆفينيزمى دوژمن به‌مرۆڤايه‌تى، ئه‌وه‌ى لاى خۆشمان دۆڕانێكى گه‌وره‌ى هێزێكى سياسى بوو كه نيوه‌ى خاكى پيرۆزى كوردستانى له‌سه‌ر سێنيه‌كى زێرين دايه ده‌ست دوژمنێكى شۆفينيزم و تايفى له‌عيراق.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
-
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
- -
شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
- -
شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts