لاوک کونجرینی: مەسعوود بەرزانی.
خۆزییە ئەم پیاوە تا لە ژیاندایە، بڕیارە ئازایانەکەی دەدا:
1- داوای لێبووردنی لە هەموو ئەو ناپاکیانەی بکردایە لە ئەستۆی ئەوە، هەر لە کوشتنی خێزانی حەمەد ئاغاوە تا دەگاتە شەڕیی ناوخۆی حیزبەکەی و یەکێتی، هەروەها شەڕیی حیزبی دیموکراتی زەمەنی قاسملۆ و تیرۆریی کوردانی ڕۆژهەڵات و، کوشتنی چەندین هەزار گەریلەی پەکەکەو 31 ئاب و 16ی ئۆکتۆبەر.
2- دزینی سەروەتی 75 ملوێن دۆلارەکەی شۆرشی ئەیلوول و، بەرهەمی دەیان ساڵەی ئیبراهیم خەلیل و بەنداویی بێخمەو تا دەگاتە دزینی سەدان ملوێن دۆلاریی نەوت و چەندین ملیار دۆلاریی بووجەی عێراق بۆ هەریم.
3- ڕایەڵە سیاسییە ترسناکەکانی نێوان ئێران و سەدام و میتی تورکی و، دواتر وەک بەکار هاتوویەک بۆ بەرژەوەندی زل هێزەکانی جیهان لە ناوچەکە.
4- هۆکاریی بڕیاردانی ناوەختەی ڕێفراندۆم.
ئینجا بریاریی ئاشکرا کردنی هەموو سەروەت و سامانی خۆی و کوڕ و کەسووکارەکەی و دواتر گەڕانەوەی بۆ خەڵک و. ئینجا بڕیاردان لەسەر دادگایەکی گەل بەسەرۆکایەتی خۆی و چەند دادپەروەرێکی شڕواڵڕاماڵ لە حیزب بۆ دادگاییکردنی هەموو ئەو کەسانەی لەسەر ژمێریاریی ئەم گەلە ورگیان زل کردووە، ڕاپێچی دادگای بکردنایە بەو ناونیشانەی: لەکوێت هێناوە ئەم سەروەتە.
ئای لەو بڕیارە گەورەو نیشتمانییە، مێژوویەکی ناپاک دەکاتە کەسایەتیەکی پیرۆز
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
-
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
- -
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
- -
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts