شێرزاد شێخانى: كۆيله‌كانى پارتى/ به‌شى دووه‌م.
پارتى هه‌روه‌ك حزبێكى دواكه‌وتوو بهعهقلييهتى ساڵانى په‌نجاو شه‌سته‌كان سياسه‌ت ئه‌كا، بهخيتابێكى ئيعلامى غافڵگيير لهگۆرانكارييهكانى سه‌رده‌م و بهمهنتيقى گۆبڵزييانه هه‌وڵى چه‌واشه‌كردنى كۆمه‌ڵگه ئه‌دات. به‌م خيتابه دواكه‌وتووه‌ى سه‌ده‌ى رابردووش ئهيهوێ هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر ميللهتهكهيدا بسه‌پێنێ كه ئه‌ويش تێرى خواردووه له‌مجۆره خيتابه چه‌واشه‌كارانه‌ى كه له‌گه‌ڵ چاوكرانهوهى تاكى كورد و پێشكه‌وتنه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى جيهان و كرانه‌وه‌ى فه‌زاى راگه‌ياندنيش ناگونجێ .سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پارتى ته‌مه‌نى له‌حه‌فتا ساڵيش تێپه‌ڕى كردووه‌و، سهركردايهتيهكهشى ده‌يان ساڵه له‌بوارى سياسيهت و به‌ڕێوه‌بردندا ئه‌زموونێكى دوورودرێژيان هه‌يه، به‌ڵام ئێستاش به عهقلييهتى ساڵانى په‌نجاو شه‌سته‌كان كاره‌كانى به‌ڕێوه ئه‌بات. كاتێك ئه‌ندامێكى حزبه‌كه‌يان دێته سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزيۆن وبهبهرچاوى مليۆنان كه‌سه‌وه ده‌ڵێ” سه‌ياره‌ى هاوڵاتييه‌كى ئاسايى له سه‌ياره‌ى كاك مه‌سعود باشتره “!. مه‌فروزه سه‌رانى پارتى دڵيان به‌مجۆره گوفتاره خۆش نه‌بێ ، به‌ڵكو پێويسته محاسه‌به‌ى بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و درۆ شاخداره و هه‌قبوو بانگيان بكردايه و پێيان وتايه” ئاخر قورمساغ، خۆ خه‌ڵك چاوى كوێر نه‌بووه نه‌بينێ كه كاك مه‌سعود له‌هه‌ر دهرچوونێكيدا سه‌دان سه‌ياره‌ى ئاخر مۆديلى به‌رزى به‌دواوه‌يه، تۆ چۆن ئه‌م قسه‌يه ئه‌كه‌ى كه خه‌ڵكى گاڵته‌مان پێبكه‌ن و لهسۆشيال ميديادا پێمان ڕابوێرن “!.. سهركردهيهكيان كه دێته سه‌ر شاشه‌و ده‌ڵێ: مێوانخانهكهى كاك مه‌سعود ئه‌وه‌نده بچووكه جێگاى هه‌شت كه‌سى لێنابێته‌وه كاتێك بۆ جه‌ژنه پيرۆزه ئهچينه لاى”!، ههقوايه بانگ بكرێ وموحاسه‌به بكرێ، چونكه ئه‌م قسه‌يه بچووككرنهوهى كاك مه‌سعوده نه‌ك ته‌نها وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم، به‌ڵكو وه‌ك سه‌رۆكى عهشييرهتێكيش، چونكه ته‌نانه‌ت كوێخاى گونديش ديوهخانهكهى ئه‌وه‌نده گه‌وره‌يه كه جێگاى لانيكه‌م بيست كه‌سى لێ ببێته‌وه.
سه‌يرم پێدێ كه‌سانێك هه‌بن له‌ناو سه‌ركردايه‌تى پارتيدا دڵيان به‌مجۆره قسانه خۆش بێ و ته‌نانه‌ت ئه‌م درۆزنانه‌ش خه‌ڵات بكه‌ن له‌كاتێكدا خۆشيان باوه‌ڕيان به قسه‌كانيان نيه، ئه‌مه له‌گێلى و گه‌وجاندن زياتر هيچتر نيه . ئه‌مجۆره خيتابه سواوه‌ى سه‌رده‌مى گۆبلزى وه‌زيرى ديعايهى هيتلهره كه ده‌يوت” درۆ بكه و درۆ بكه تا باوه‌ڕت پێده‌كه‌ن”. ئه‌مه‌ش له‌ساڵانى چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا دهيخوارد، به‌ڵام ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌يه، چونكه خه‌ڵكى به‌گشتى چاوى كراوهيهو هه‌موو شت ئه‌بينێ، بۆيه ئه‌بينين هه‌ر لێدوانێكى له‌م بابه‌ته سوشيال ميديا ده‌ته‌نێ و هه‌زاران كه‌س دێنه سه‌رخه‌ت بۆ ريسواكردنى پارتى و كۆيله‌كانى.
له‌وانه‌ش سه‌يرتر رۆژ نيه ده‌يان جار نه‌بينين و نهبيستين لهسايتهكاندا كه‌وا فڵانه ئه‌ندام په‌رله‌مان وه‌ڵامى فڵانه سه‌ركرده‌ى يه‌كێتى يان يه‌كگرتوو يان كۆمه‌ڵ ئه‌داته‌وه له‌سه‌ر ره‌خنه‌يان لهپارتى، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌وانه وته‌بێژى ده‌زگاى راگه‌ياندنى پارتى بن نه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان كه ئيشى ئه‌وان تهشريعكردنى ياسايه نه‌ك وه‌ڵام و وهڵامكارى حزبيانه!. يان ئه‌بينين هه‌ندێ له‌په‌رله‌مانتارانى فراكسيۆنه‌كه‌ى پارتى هه‌ر له‌خۆڕا يان به ده‌فعى حزبه‌كه‌يان دێنه ده‌نگ بۆ داكۆكى كردن لهسياسهتهكانى حكومه‌ته‌كه‌ى پارتى، بيريان چۆته‌وه وه‌زيفه‌ى ئه‌سڵى ئه‌ندام په‌رله‌مان چاودێرى و ره‌خنه‌گرتنه له‌ئه‌داى حكومه‌ت نه‌ك ديفاعكردن. راسته ئه‌وانه سه‌ر به‌حزبى پارتين، به‌ڵام خۆ پارتى ده‌يان ده‌زگاى ئيعلامى حزبى و وته‌بێژى حكومه‌ت و حزبيشى هه‌يه، چ پێويست ده‌كات ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى بێنه ده‌نگ له‌سه‌ر بابه‌تى رۆژ. پارتى ده‌زگاى گه‌وره‌ى راگه‌ياندنى هه‌يه كه نازانم ژماره‌يان چه‌نده، ئه‌مانه وه‌كو دابه‌ستى دانيشتوون مووچه و ئيمتيازاتى زۆريشيان پێدراوه، به‌ڵام بێ ئيشوكار رۆژ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، ئه‌م شه‌ڕه ئيعلاميهى حزبهكهشيان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كاندا داوه‌ته ده‌ست په‌رله‌مانتار و وه‌زيره‌كانيان.
له‌هه‌موو سيسته‌مێكى ته‌ندروستدا سكرتێرى ئيعلامى رۆڵێكى گه‌وره ده‌بينێ لههوشياركردنهوهى به‌رپرسه‌كه‌ى، به‌تايبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به ئيدارهكهيهوه. بۆ نموونه وه‌زيفه‌ى سكرتێرى ئيعلامى هه‌ر سه‌رۆك حزب و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تيش ئه‌وه‌يه كه‌وا به‌رده‌وام موتابه‌عه‌ى رووداوه‌كانى رۆژ بكا‌و بهراپۆرتێكى كورتكراوى رۆژانه به‌رپرسه‌كه‌ى خۆى ئاگادار بكاته‌وه. وه‌زيفه‌ى ئه‌م سكرتێرهيه موتابه‌عه‌ى رۆژنامه و سايت و پهيجهكان بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر بابه‌تێك پهيوندهدى به كارى مهسئوولهكهيهوه هه‌بێت بهراپۆڕتێك ئاگادارى بكاته‌وه، كه‌چى لاى خۆمان سكرتيرهكان ئه‌وه‌نده‌ى به‌دواى ئيمتيازات و ڕاوه كچ و دامه‌زراندنى خزم‌و كهسهكانيانن، ئه‌وه‌نده ناپه‌رژێته سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه فهرميهوه. بۆيه هه‌ميشه مه‌سئوله‌كانمان بێ خه‌به‌رن له‌رووداو پێشهاته‌كان، كاتێكێش به‌خه‌به‌ر دێنه‌وه ئه‌بێنن ماڵيان وێران بووه و كاتيش به‌سه‌رچووه. له‌مڕۆژانه براده‌رێكى پارتى بۆى گێڕامه‌وه كه‌وا يه‌كێك لهبهرپرسهكانيان ته‌له‌فۆنى بۆ پاسه‌وانێكى خۆى كردووه‌و لێى پرسيوه ” ئه‌رێ راسته ئه‌ڵين له‌گه‌ڕه‌كه‌كان كاره‌با كه‌مبۆته‌وه؟!.
هيچ گومانم له‌وه‌دا نيه كه‌وا مه‌سئوله‌كانى پارتى به‌عام بۆ ساتێكيش چاويان به رۆژنامه‌و گۆڤارێكدا كه‌وتبێ، يان به‌رامبه‌ر بهرنامهيكى ته‌له‌فزيۆنى دانيشتبن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو خه‌ڵكى ئاسايى بزانن له‌دونيا چ خه‌به‌ره، ته‌نانه‌ت باوه‌ڕم به‌وه‌ش نيه له‌هه‌موو ژيانيان دوو رۆمان يان كتێبێكيان خوێندبێته‌وه، جا چاره‌نووسى ميللهته نهگبهتهكهى ئێمه‌ش كه‌وتۆته ده‌ست ئه‌م نه‌خوێنده‌وارانه‌وه!.
ئه‌مه‌و جگه لهزۆروبۆررى ئيعلامهكانى پارتى كه هه‌ر يه‌كيان ده‌يان مليۆن دۆلاريان بۆ ته‌رخانكراوه و هه‌ر يه‌كيان به‌ئاوازێكه‌وه ئه‌خوێنن، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌ململانێى ناو باڵه‌كانى پارتى، هه‌رچه‌نده ئه‌ڵێن له‌ناو پارتيدا هيچ جۆره باڵباڵينێك نيه، به‌ڵام كه سه‌يرى روداو وباسنيوز ئه‌كه‌ى دوو خيتابى زۆر جياواز ئهبينى. كاتێك رووداو دامه‌زرا، چ پێويست بهكهناڵى 24 ئه‌كات. كاتێك كوردستان تي ڤى زمانحاڵى پارتى بوو، چ پێويستى ئه‌كرد كه‌ناڵى زاگرۆس دروست ببێ. كه زانكۆى كوردستان نێچير دروستيكرد، چ پێويست به زانكۆى ئه‌مه‌ريكى مه‌سرور ئه‌كات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر باڵباڵێن نه‌بێ ئه‌ى ناوى ئه‌نێن چى؟!. ئه‌مانه‌و ده‌يان نمونه‌ى تر‌ى زه‌ق كه زۆر به‌راشكاوى پێمان ئه‌ڵێن، نه‌ك باڵباڵين له‌ناو پارتيشدا هه‌يه، به‌ڵكو خه‌ريكه ئه‌م شه‌ڕه‌ى ئێستاى نێچيرو مه‌سرور سه‌رى حزبه‌كه و يهكبوونيشيان ئه‌خوات.
ئه‌مه‌و جگه له‌و جهيشه گه‌وره‌يه‌ى فه‌يسبوك و سۆشيال ميديا كه به سه‌دان هه‌زار دۆلار به‌ڕێوه ئه‌برێن، به‌بێ ئه‌وه‌ى بايى يه‌ك فلسى قهڵپيش سووديان بۆ پارتى هه‌بێ، ته‌نها كاريان شه‌ڕفرۆشتنه به نه‌ياره‌كانى پارتى وهه‌ڕه‌شه ڵێكردنيان به زمانبڕين و كوشتن.
نوسه‌ره‌كانى دهرباريشيان ئه‌وه‌نده سووك و چرووك و بێ مسته‌وان كاتێك نوسينهكانيان دهخوێنيهوه بێزيان لێئهكهيتهوه، سهقافهتيش وه‌كو سياسه‌تى ئه‌مڕۆى ده‌سه‌ڵاتى كوردستانت له‌به‌رچاو ئه‌كه‌وێ. ئه‌مانه به‌هه‌مان نه‌فه‌سى نوسه‌رانى سه‌رده‌مى سه‌دام وتاره‌كانيان ئه‌نوسن، ته‌نها جياوازييه‌كه ئه‌وه‌يه نوسه‌ره‌كانى سه‌دام له‌ترسا خزمه‌تى رژێمهكهيان ئه‌كرد، به‌ڵام ئه‌مانه‌ى پارتى ته‌نهاو ته‌نها بۆ پاره و ئيمتيازات قهڵهمهكانيان فرۆشتووه، ته‌نانه‌ت خۆشيان باوه‌ڕيان به نوسينهكانيان نيه ته‌نها بۆ ئيسپات حزووره!
به‌هه‌رحاڵ بوونى ئه‌م كۆيلهو قه‌ڵه‌مه سواوانهى ميدياكانى پارتى و مناڵه هه‌رزه‌كانى فهيسبوكهكانيان، هه‌م ئاستى نوسينهكانيان زۆر نزم و بازاڕييه كاتێك دژ به يه‌كێك لهنهيارهكانى پارتى دێنه ده‌نگ، هه‌م ماهييهتى حزبهكهشيان ده‌ر ئه‌خه‌ن به‌م زمانه بازاڕى وجنێو و تهخوينانه، بۆيه هيچ مه‌نتقێك لهنووسينهكانياندا نيه سه‌رنجى خوێنه‌ر راكێشێ.
به‌كورتى وبهكوردى ئه‌م قه‌ڵه‌مه سواوانه خۆشيان باوةهڕيان بهنوسينهكانيان نيه و، هه‌موو خه‌ڵكيش ئه‌زانێ ئه‌م بهرگرييانهيان بۆ پاره‌و مه‌سڵه‌حه‌ته و دوور نيه پێڕابواردنيش بێت به پارتييه‌وه. كاره‌ساته‌كه‌ش لێره‌دايه كاتێك سه‌رانى پارتى ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵه به هه‌موو قهناعهتيانهوه كهيفيان به‌مجۆره زمانه بازاڕييهى كۆيلهكانيان دێ و ته‌نانه‌ت خهڵاتيشيان ئه‌كه‌ن، به‌مه‌ش زۆر به‌زه‌حمه‌ت له‌ناو ده‌زگاى راگه‌ياندن وميدياكانى پارتى به سوشيال ميدياشهوه كه‌سێكى تۆزێ موحتهڕهميان تيا ببينى.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
-
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
- -
شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
- -
شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts