ئەی لە ئێستا بەدوا بەچی مووچە ئەدەن؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە چەند ساڵە نەیانتوانییەوە ژێرخانێکی ئابووری باش بنیات بنێن بۆ کوردوستان، وەک ئەوەی تەنها بۆ گیرفان پرکدن و بەرێکردن بێت هەر یەکیان هاتە سەر تەختی دەسەڵات خۆی پێ قەبەتر و گەورەتر کرد، لە سەرەتای دروستبوونی حکومەتی هەرێمەوە دام و دەزگایەکی حیزبی گەورە خنرایە نێو جومگەکانی دەسەڵاتەوە، بێ بەرنامەی لە بەرێوەبردن حیز حیزبێنەوە و خزم خزمێنەوە بەرژەوەندی خوازی بووە بناغەی ئەم حکومەتە، دامەزراندنی بە لێشاو کارێکی وای کرد هەموو سێکتەرەکانی ژیانی ئیفلیج کرد لە کوردوستان، ئەوەی زەوی هەبوو دەیکێڵا هێنایان کردیانە پێشمەرگە و زەویەکەیان کردە فیلا بۆ رابواردنی شەوانیان، ئەوەی ناوی کارگە بوو وێرانکرا و ئاودیو کرا، هەر لە سەرەتاوە وەک بێگانە لە کوردوستانیان روانی تا بەم رۆژەیان گەیاند.
ئەوەی رۆشت گوزەشت، ئێستا دەبێت چی بکەین بۆ داهاتوو ؟ هەموو میللەتانی جیهانی لە بیری ئایندەدان بۆ نەوەکا نیان، ئەوە تەنها کوردە لە بێبەرنامەی و بێ پلانی خۆی سەرقاڵ کردووە بە مێژووەوە، کام مێژووش دەگێرنەوە ئەوەی روی راستەقیەنەیان بۆ خەڵک بەیان دەکات و تێمان دەگەیەنێت ئەمانە ئەمە بوون بۆ ئێستاش ئاوان.
دەبێت چەند پرسیارێک لە دەسەڵاتداران بکرێت، تا کەی پشت بە بەغداد دەبەستن بۆ پێدانی مووچە؟ تا کەی نەوت تاکە سەرچاوە بێت بۆ داهات؟ تا کەی حکومەت سەرقاڵی گیرفان پرکردنی حیزبەکان بێت و خۆی هەر لە ئیفلاسیدا بیخولێنێتەوە؟ ئایا سەرۆکی کابینەکان چۆن لە حکومرانی دەروانن کە بەو شێوەیە دەیبەن بەرێوە، گریمان پارەی بەغداد نەما چی دەکەن؟ گریمان نەوت زیاتر هاتە خوارەوە چی دەکەن؟ ئەوەی دەمێنێتەو دەیبەن و خەڵک دەدەنە دەست قەدەر یا پێکەوە خۆتان دەخنکێنن لەگەڵ میللەتا؟
حوکمرانی بەمشێوەی ئێستا, داهاتوی ترسناکتر دروست دەکات. وێرانی زیاتر دەخولقێنێت. دەی ئێمە وامان بیستوە ( کوردایەتی و مەردایەتی ) دەبێت کەی ئەمە ببینین لەم حوکمرانانە.