بورهان شێخ ڕەئوف: بایدن هەڵەکانى پێشووى ئەمریکا ڕاست دەکاتەوە لە سوریا؟

قەیرانى سوریا یەکێکى تر لەو قەیرانە درێژو ئاڵۆزانەیە کە لە دە ساڵى ڕابردوودا لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناویندا درێژەى هەیەو خوێنى لێدەچۆڕیت، هەر لەو سۆنگەیەشەوە بووە جێگەى بایەخى زۆرێک لە وڵاتانى ئیقلیمى و زلهێزەکانى جیهانیش بە ڕوسیا و ئەمریکاشەوە.
ئەوەى لەم وتارەدا مەبەستمە باسى بکەم هەڵسوکەوت و سیاسەتەکانى ئەمریکایە لە مەڕ سوریا هەر لە ئیدارەى سەرۆکى پێشوتر ئۆبامەوە تاوەکو ترەمپ و سەرۆکى ئایندە بایدن.
ئەوەى بەدى دەکرێت هەر لە ئێستاوە تیمەکەى جۆ بایدن لە هەوڵى ئەوەدان ئەو بابەتانەى کە پەیوەندى بە ئاسایشى نەتەوایەتى ئەمریکاوە هەیە گرنگى پێویستى پێ بدەن، هەر لەبەر ئەوەشە بایدن و پاڵێوراوەکەى بۆ وەزارەتى دەرەوە ( ئەنتۆنى بلنکن ) بەنیازن هەر لە یەکەم ڕۆژەکانى دەستبەکاربوونیانەوە هەنگاوى خێرا بنێن بۆ ڕاستکردنەوەى ئەو هەڵانەى ئیدارەى پێشووترى ئۆباما لە کێشەى سوریادا کردى، هەر تایبەت بە سوریا جۆ بایدن سەرۆکى تازە هەڵبژێراوى ئەمریکا لە کاتى هەڵمەتەکانى بانگەشەى هەڵبژاردندا لە ولایەتى (ئایوا ) لە مانگى تشرینى یەکەمى ڕابردوودا وتى: بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا لە لایەن سەرۆک ترەمپەوە شکستێکى تەواو بوو. بڕیارەى پاشەکشە،کە سوریەکانى کردە ئامانجى هێرشەکانى تیرۆریستان، هەروەها پێداگیرى لە سەر پشتیوانى کوردەکانى سوریا کرد.
هەر تایبەت بە سوریا ( بلنکن ) پاڵێوراو بۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە ئیچستادا و جێگرى ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا لە ئیدارەى ئۆبامادا کاتێکى پێشتر لە مساڵدا وتبووى: سیاسەتەکانى ئیدارەى ئۆباما شکستى هێنا لە سوریا زیاتر لۆمەى ئەمەى خستە سەر ئیدارەى ترەمپ کە فەرمانى کشانەوەى سەربازەکانى ئەمریکاى لە سوریا دا هەرچەند پاشتر پاشگەزیش بووەوە، بلنکن هەربەوەشەوە نەوەستا وتى ئۆباما شکستى هێنا لە پاراستنى گیانى سوریەکان شکستى هێنا لە بەرگرتن لە کۆچ و ئاوارەبوونى خەڵکى سوریا.

بۆ شکستى هێنا ئۆباما؟
هەرچەندە ئۆباما هێڵى سورى بۆ ڕژێمى ئەسەد دانابوو ئەگەر چەکى قەدەغە کراوى کیمیاوى بەکاربهێنێت بەرامبەر بەگەلەکەى، بەڵام بینیمان کاتێک ڕژێمى بەشار ئەسەد گازى سارینى کیمیاوى یاساغى بەکار هێنا ئۆباما بێدەنگى هەڵبژارد، دۆخى سوریا ئاڵۆزتر بوو ، لە سەردەمى ترەمپیشدا کە بڕیارى کشانەوەى دا لە سوریا هەژموونى ئەمریکا بەتەواوى لاوازو بێ کاریگەرى مایەوە لە سوریا، بەڵام لە ئێستادا کە لە بلنکنیان پرسى ئایا ئامادەن پەیوەندییەکانتان لە گەڵ ڕژێمى سوریا ئاسایى بکەنەوە؟ وتى کارێکى نەشیاوە ئەمەلە لایەن منەوە، ئەمە پێمان دەڵێت کە لە چوار ساڵى داهاتوودا سیناریۆى لەو بابەتە نابێت.
هەر لە بەر ڕۆشنایى ئەو لێدوانەو زۆرێکى تر لە لێداوانى سیناتۆرە نزیکەکانى بایدن و میدیاکان و ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان بگەینە ئەو بڕوایەى کە ئیدارەى نوێ ى ئەمریکا بە سەرۆکایەتى بایدن هەرچەندە بەڵێنى کۆتاییهێنانى شەڕە نەبڕاوەکانى ناوچەکەى دابوو ، بەڵام لە ئێستادا بە هۆى مەترسى سەرهەڵدانەوەى ڕەوتە توندئاژۆکانى وەکو ئەلقاعیدەو داعش لە گەڵ ئەوەدایە هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا و ئەفغانستان بمێننەوە بۆ ئەوەى جارێکى تر ئەو هێزە تیرۆریستانە خاک و خەڵک و سامانى سروشتى وەکو نەوت و غاز نەکەوێتە بندەستیان تاوەکو ئارامى و سەقامگیرى ناوچەکەو جیهانیش بشێوێنن.
لە کۆتاییدا گرنگە بۆ سەرۆکى نوێ ى ئەمریکا هەماهەنگى لە گەڵ ڕوسیا و وڵاتانى ترى ناوچەکە وەکو تورکیا و عێراق و ئێرانیش بکات بۆ ئایندەى سوریا ئایا گەمارۆ و سزاکانى لادەبات بەرامبەر ریفۆرم و گەڕانەوەى ئاوارەکان ؟ ڕۆڵى نەتەوەیکگرتووەکان بڕیارى 1254 زۆر شتى تریش.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies