ئارام حسێن: مەسعود بارزانی..لەنێوان رەوشی سیاسیی و وتە جوانەكەی كرێس كۆچێرادا!

گەر لەئـێستادا، بە نووسەرو رۆژنامەنووسی گەورەی فەرەنسی “كرێس كۆچێرا” بووترێ، كورد لە هەرێمی كوردستاندا بەكۆمەڵێ قەیران و ناشرینیدا دەڕوات، وەكو ئـەوەی:

1- تیرۆری نووسەرو رۆژنامەنووسانی تیادەكرێ.
2- دەستگیراوە بەسەر بژێویی خەڵكدا.
3- خۆسەپاندن بەسەر كورسی دەسەڵاتدا بووەتە دیاردە.
4- ئـاسایی ترین شت هێنانی سوپای دوژمن بێت بۆ قوڵایی وڵات.
5- هێزی پاراستنی خەڵك كە بریتییە لە هێزی پێشمەرگە تائـێستا حزبی و پەرتەوازە بێت.
6- دوژمنایەتی كردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی باكورو رۆژئـاواو باشوور بە ئـەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بزانرێ.
7- دووركەوتنەوە لە بەدامەزراوەیی كردن.
8- بەفیڕۆچوونی سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی.
9- لە خشتەبردنی خەڵك و خۆڵكردنە چاویان.
10- ئـەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدا بێت بێبەش ناكرێ لە هیچ ئیـمتیازێك.
11- بەرامبەر بەخیانەت و هەڵەو كەمتەرخەمی بەرپرسان، دەبێـت لەبەرد بێدەنگتربیت گەرنا دوژمنی.
12- پێدانی پۆست و ئـیمتیاز بەوڵاتفرۆشان.
13- وەلاوەنان و پەراوێزخستنی كەسی نیشتمانی.
14- پێشبڕكێكردن لەنێوان بەرپرساندا بۆ جوانترین ڤێللاو ئـۆتۆمبێل.
15- ریفۆرمكردن بووبێتە جۆرێك لەگەمەو بووبێتە درۆیەكی گەورە.
لەوەڵامدا پێمان دەڵێت، ئـەی پێم نەووتن: “ئێران، توركیا، عێراق، سوریا، دوژمنە بچوكەكانی كوردن، دوژمنە گەورەكەی كورد، كوردە..”

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies