عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مه‌رجه‌ع!
له چاڵدێرانه‌وه، کوردستان ی گه‌وره، له نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی سونه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی شیعه ، کرا به شه‌ڕگه. که‌رت که‌رت کرا، کورد به‌درێژایی مێژوو، کۆمه‌ڵ كوژکراوه، له جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی یه‌وه شا رو شارۆچكه‌و گونده‌کانی خاپورو سوتماک کراوه. که‌سێتی مرۆڤی کوردیان به جۆرێك هاڕیوه و تێک شکاندووه، چاره‌نووسی مرۆڤی کورد، برسێتی و قات و قڕی و جه‌نگ و سه‌فه‌ربه‌له‌ک و مه‌رگ و بێ سه‌روشوین کردن و ون بون بووه.
کوردستانێکی سه‌ربڕوا و هه‌ر پارچه‌یه‌کی به ده‌م چه‌قۆی قه‌سابێکه‌وه‌بێ، قه‌سابه‌کانی ئه‌م نیشتمانه، سه‌رکرده‌کانی تورک و فارس و عه‌رب بوون، ژن و پیاو مندال وپیری کوردیان کۆمه‌ڵكوژ و بێسه‌روشوین کردوه، ره‌نجده‌رانی ئه‌م نیشتمانه له هه‌موو جوڵانه‌وه‌و شۆڕشه‌کان دا، پێشه‌نگی به‌رگری بوون، ته‌نیا خاوه‌نی جه‌سته‌و رۆحیان بوون، له سه‌نگه‌ری به‌رگری به‌خشیویانه به خاک.
زۆر له سه‌رکرده‌کانی کورد، ده‌روێش و سوفی کورسی و پۆست و ته‌ریقه‌تی پله‌و پایه‌ی ره‌نگاو ڕه‌نگ و سێبه‌ری داگیرکه‌رانی نیشتمان بوون.
دوای راپه‌ڕین، زۆر له سه‌رکرده‌کانی کورد عاشقی کورسی ده‌سه‌ڵات و تینووی بیره نه‌وت و برسی کۆمپانیا و قوتابی قوتابخانه‌که‌ی میکافیلی بوون. ئه‌م سه‌رکردانه، بێ سیسته‌می و بێ ده‌ستووری و بی یاسایی و بێ ده‌نگی خه‌ڵکی یان کردوه. به‌رنامه‌و نه‌خشه و پلانی عه‌قڵی مه‌زاجی ناحه‌کیمانه‌ی خۆیان، هه‌موو جومگه‌کانی حیزبی و په‌رله‌مان و حکومه‌ت یان کردوه به سیسته‌مێکی نه‌رجسیانه بۆ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تاکره‌وانه‌ی خۆیان. دوای ئه‌و هه‌موو تێک شکان و زنجیره هه‌ره‌سانه‌ی کورد، دوای ئه‌و رووباره خوێنه، دوای ئه‌و هه‌موو کاول کاریانه، دوای ئه‌و هه‌موو کۆمه‌ڵ کوژیانه‌ی ئه‌نفال و ره‌شه‌بای ژه‌هری کیمیایی و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان، سه‌رکرده‌کانی کورد و ده‌وروبه‌ره ئینتیهازی و ماستاوچییه‌کانیان، ته‌نیا نوێنه‌ری خه‌ڵک نین، عاشقی مه‌رجه‌ع – ن م ه ر ج ه ع.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر – بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- All Posts