سه‌ربه‌ست عباس: هه‌ڵبژاردن چی ده‌گۆڕێت؟

هه‌ڵبژاردن یه‌كیكه‌ له‌ هیماكانی سیستمی دیموكراسی و یه‌كێكیشه‌ له‌ و ئامرازه‌ گرنگانه‌ی كه‌
هاوڵاتیان له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ نوینه‌رانی خۆیان ده‌نێرن بۆ ده‌سته‌ڵات ” به‌ مه‌به‌ستی گۆڕانكاری و چاكسازی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و سیكته‌ر و میكانیزمانه‌ی كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بیت .
لیره‌دا پرسیاره‌ جه‌وهه‌ریه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ” كه‌ مافی هه‌ر تاكیكی گه‌ل و نیشتمانه‌ بپرسێت كام ” حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵات ؟ كام گه‌ل و هاوڵاتی؟ كام كاندید و نوێنه‌ر؟ كام ڕێكخراو و حیزب؟
لێره‌دا حكومه‌ت هه‌لبژاردن به‌ ناوی چاكسازیه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دات كه‌ جگه‌ له‌ ماوه‌ی یاسای و تیپه‌ڕاندی ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌ك هیمایه‌كی دیموكراسی و چاوبه‌ستن له‌ هاوڵاتیان هیچی تریان نه بینیووه‌ به‌ ناوی چاكسازی جگه‌ له‌ پرۆژه‌ی ورد ورد” بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی هاوڵاتیانی وولات!
كۆمیسیۆن كه‌ به‌ ده‌سته‌ڵاته‌ هه‌ندیك زانیاری بلاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ جیگای گومانن؟ یه‌كیك له‌وانه‌ له‌ ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه‌ پێش گشتیه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دریت ناوی هه‌ندیك كاندی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌ و مه‌رجه‌كانیان تیدا نه‌بووه‌ وه‌ك كاندید!
پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ پێشتر ئه‌م كاره‌ی نه‌كردووه‌ ڕه‌نگه‌. هه‌ندیك هاوڵاتی ده‌نگی به‌وان دابێت و ده‌نگیشی پێ بده‌ن” چونكه‌ ئه‌وان بانگه‌شه‌ی كاندید بوونیان كردووه‌ و هاوڵاتیان تا ئیستا و بگره‌ دواتریش نه‌زانن كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ هه‌یه‌ و مافیان نیه‌!
سه‌یرترین شت كه‌ هه‌بێت له‌م وڵاته‌دایه‌ كه‌ حكومه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات” پێش خستنی هه‌ڵبژاردن له‌ عیراقه‌” به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمه‌كه‌یانن كه‌ په‌یوه‌ندی به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نیه‌!
زۆریك له‌ هاولاتیانن نازانن هۆكاری چیه‌” له‌ كاتیكدا هه‌رێم سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی عێراقه‌!
له‌ ئیستادا كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م نه‌بوونی چاكسازی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ چاكسازی ته‌نیا كێشه‌كه‌ حیزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق كه‌ له‌ ژێر ناوی جیا جیا دا” كه‌ كاندیدیان دیاری كردوووه‌ و جیگای گومانن بۆ خه‌ڵكی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی و ڕێكخراو حیزب و جولانه‌وه‌ به‌كاریان ده‌هێنن!
حیزبه‌كان زۆریان خاوه‌ن مێژووێكن كه‌ میله‌ت خۆی ده‌زانێت” حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان گه‌ر لایه‌نگری نه‌بێت بۆیان” هیچان نه‌كردبێت دوو منداڵیان فێری ئاین و قورئانی پیرۆزی خوا كردووه‌” هه‌ر چی حیزه‌كانی ده‌سته‌ڵاتن 30 ساڵه‌ی ئه‌زموونیان زۆر شتمان پێده‌ڵێت و هاوڵاتی لێیان تیده‌گات” به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ جیگای سه‌رنجه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هی عیراقه‌ و لیستی زه‌ردی كوردستان كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌سیك سه‌رۆكی بانگه‌شه‌كه‌ی ده‌كرد” كه‌ خودی ئه‌و كه‌سه‌ له‌ سه‌ر بوونی گه‌ندڵی پۆستیكی حكومی له‌ عیراق دوور خرابووه‌ وه‌ ” ئه‌وه‌ی كه‌ جیگای سه‌رنج بێت و به‌ خه‌ڵك و به‌ نه‌وه‌كانمانی بفرۆشنه‌وه‌” جوڵانه‌وه‌یه‌كه‌ به‌ ناوی نه‌وه‌ی نوێ!
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ” بۆسته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا” سه‌رده‌مه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ هی خۆی و ده‌ڵێت سه‌رده‌می نه‌وه‌ی نوێیه‌!
له‌ كاتێكدا ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ خاوه‌نی 4 كورسیی بوون له‌ به‌غداد ” هه‌ر زوو وازیان له‌ جوڵانه‌وه‌كه‌ هانی و له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ” خاوه‌نی 8 په‌رله‌مانتار بوون ته‌نیا 4 په‌رله‌مانتار مانه‌وه‌ و وازیان هانی؟ بۆچی؟ شاسوار كه‌ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌یه‌، ده‌ڵێـت” خۆفرۆش بوون!
سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه‌ كه ‌( شاسواره‌ )خوشكه‌كه‌ی كاندید كردووه‌ كه‌ ناوی( سروه‌ )یه‌، ده‌ڵێت بچمه‌ هه‌ر حیزبێكه‌وه‌” نابمه‌ نه‌وه‌ی نوێ به‌ دڵنیایه‌وه‌!
سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه‌ ده‌ی ووت حیزبی بنه‌ماڵه‌ ناهێڵین ” كه‌ چی ئیستا په‌رله‌مانتاره‌كانیان كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن، خیزه‌كانیان كاندیده‌ بۆ په‌رله‌مانی عیراق” به‌ بێ هیچ پپیشینه‌یه‌ك!
سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه‌ كه‌ باسی چاكسازی ده‌كات ته‌نانه‌ت خۆشی پیچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی جولانه‌وه‌كه‌ كار ده‌كات” ته‌نانه‌ت كۆنگره‌كه‌ نه‌كراوه‌ و له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی جولانه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه‌ ده‌بێت جیگری هه‌بێت، تا ئیستا جێگر دانه‌نراوه‌ بۆ چی؟
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ كه ‌( شاسواره‌) له‌ كۆتای سالی ( 2016 ) به‌ سیسته‌می ڤیدۆ ده‌ڵێت پشكی خه‌لك له‌ چاڤی لاند بڕی پاره‌ی دراویان (20ملیۆن )دۆلاره‌ و كه‌چی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی( 2021 ) ده‌ڵێت بڕی پاره‌ی خه‌ڵكی له‌ چاڤی لاند (5 ملیۆن ) دۆلاره‌، ئه‌ی15 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ كوا ؟؟
ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ شتێكی بچوكی ئه‌م جولانه‌وه‌یه‌ بێت ” له‌ كاتیكدا خودی خۆی پاره‌یه‌كی زۆری حكومه‌تی لایه‌ وه‌ك و قه‌رز.
شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌پرسیت: قیبله‌ی ئه‌و حیزبه‌ی لۆگۆكه‌ی گڵۆپێك بیت و پاره‌ی گڵۆپه‌كه‌ش قه‌رزدار بیت” كوردستان ڕووناك ده‌كاته‌وه‌؟
بۆیه‌ دڵنیابن” كاندیده‌كان زۆرینه‌یان واته‌ له‌ چوار به‌شیان سێ به‌شیان بۆ گۆڕێتی ژیانی خۆیان و حیزب و ڕێكخرا و جوڵانه‌وه‌كانیان ده‌چنه‌ په‌رله‌مان به‌ ناوی جیا جیاوه‌و ژیانی هاوڵاتیانیش هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنته‌وه‌ بگره‌ قورستریش ده‌بیت، تا ئیستا ئه‌زموونی ڕابردوو هه‌موو ئه‌مانه‌ی پێووتووین” هیوام وایه‌ باشتر بێت چاكسازیه‌كان بكرێت به‌ كردار.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies