عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله.
دوای ئه‌نفالی یه‌ک و دوو و سێی (دۆڵی جافایه‌تی مه‌رگه و شارباژێرو قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان) و چه‌ند پێشمه‌رگه‌وکادرو فه‌رمانده‌یه‌کی خاوه‌ن ئه‌زمونی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک له پێشمه‌گه‌ی تییپه‌کانی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ، دوای شه‌ڕ و به‌رگرییه‌کی بێ وێنه رووبه‌رووی سوپای ئه‌نفال بوونه‌وه، له هه‌ر سێ قۆناغه‌که‌ی ئه‌نفال،ئه‌و پارتیزانانانه له هه‌ڵوێستێکی به‌های مێژووی دا بڕیاریاندا، وه‌ک چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتیزانی له گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ بمێننه‌وه، نیشتمان چۆڵی نه‌که‌ن، درێژه به جه‌نگی پارتیزانی بده‌ن. ئه‌و بڕیاره له‌و سه‌رده‌مه دژوار‌و ئاڵۆزه‌ی ئه‌نفال و دوای ئه‌نفال، له‌خاکێکی خاپورکراو سوتماک و چۆڵه‌وانی، ئه‌زمونێکی ده‌گمه‌نی بێ وێنه بوو، له مێژووی نوێی جه‌نگی پارتیزانی جیهان.
ئه‌و پارتیزانانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بڕیاری مه‌رگی شکۆمه‌ندیاندا، له سه‌ره‌تادا هیچ حه‌شارگه‌یه‌کی خۆ حه‌شاردانیان دیاری نه‌کرد بوو بریتی بوون له:
+ حه‌مه‌ره‌ش و مه‌فره‌زه‌که‌ی له سنووری ناوچه‌ی سه‌نگاو چیای ئاشداغ.
+ سه‌ید جه‌وهه‌رو نازم که‌رکوکی و مه‌فره‌زه‌که‌یان له سنووری زه‌نگه‌نه‌و ئه‌و به‌ری قادرکه‌ره‌م له هه‌رده‌ی زه‌نگنه.
+ عوسمانی حاجی مه‌حمود و مه‌فره‌زه‌که‌ی له سنووری ناوچه‌ی کفری له چه‌م قایش و ئاوه سپی لای سه‌رقه‌ڵا.
+ مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان و سه‌ید محه‌مه‌دو مه‌فره‌زه‌که‌یان له ناوچه‌ی رۆغزایی مانه‌وه، دواتر روویان کرده ( توورکه و زاوت و داری خله ).
+ عه‌دنانی حه‌مه‌ی میانا و مام ساڵح گۆڕئه‌سپ و مه‌فره‌زه‌که‌ی له ده‌وروبه‌ری زاوت.
+ حه‌مه پاریاوڵه سنووری (مراوه ) و( پاریا وڵه).
+ مه‌حمودی مامه عه‌زه له ئاوه‌سپی سنووری قه‌ره‌داغ.
+ چه‌ند پارتیزانێکی حیزبی شیوعی
رۆژانه به پێی کاتی دیاری کراو و گۆڕانکاری بارودۆخه‌کان، پارتیزانه‌کان به جیهاز په‌یوه‌ندیان به یه‌کترییه‌وه ده‌کرد، له مانگی حوزه‌یرانی 1988 ته‌واوی پارتیزانه‌کانی گه‌رمیان له قه‌ڵبه‌زی (چه‌می بۆر محه‌مه‌د )-ی نزیک (قولیجانی سه‌رحه‌د )کۆبونه‌وه‌یان کرد، چه‌ند رۆژێک پێش ئه‌وه رێکخراوی سلێمانی په‌یوه‌ندیان به حه‌مه ڕه‌شه‌وه کرد.
به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی مانه‌وه‌یان له گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ دیاری کرد، په‌یوه‌ندی یان له ته‌ک ڕێکخراوی سلێمانی و ناوچه‌کانی تردا هه‌بوو، پارتیزانه‌کان بڕیاری یه‌کجاریاندا، گه‌ر ده‌نگیشیان نه‌گات به سه‌رکردایه‌تی، ئه‌وان به ئیراده‌ی پۆڵاینیانه‌وه، گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ چۆڵ نه‌که‌ن، له چه‌ند بنکه‌یه‌ک حه‌شارگه‌و شوێنی مانه‌وه‌یان دیاری کرد.
هه‌موو توانایان خسته گه‌ر بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازوقانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی گونده خاپوره‌کانی گه‌رمیان مابوونه‌وه.
ئه‌فسانه‌ی داری خله
ئه‌شکه‌وتی داری خله، بوو به ئه‌فسانه‌ی تراژیدیای 7پاریتزانی گه‌رمیان، له‌و گردۆڵکه‌و نشێو و ده‌شتانه‌ی گه‌رمیان، له‌و په‌ڕی بێ ده‌نگی و بی دادی و دڵ ره‌قی و بێ ویژدانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و یاساکان.
ده‌وڵه‌تی عێراق له پێش ئه‌نفال و له 8 زنجیره‌ی ئه‌نفال و له دوای ئه‌نفال، به‌پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی درێژخایه‌ن، کوردیان کۆمه‌ڵ کوژ کرد، پێشمه‌رگه‌و پارتیزانی کورد، له خالێکی سوتماکی چۆڵدا، ئه‌زمونێکی نوێیان له مێژووی جه‌نگی پارتیزانی دا تۆمار کرد، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه نه‌ک له کوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵات، به‌ڵکو به‌راورد به مێژووی جه‌نگی پارتیزانی دنیا تایبه‌تمه‌ندی تراژیدیای خۆی هەیه.
به‌های شکۆی ئه‌م داستانه له‌وه‌دا ده‌بینرێ، سه‌دام و عه‌لی حسه‌ن مه‌جید و به‌عس له ئه‌نفالی سێ دا، سه‌راپا گونده‌کانی گه‌رمیانیان خاپوور کرد، ژن و پیاو و منداڵ و پیریان ده‌سگیر و کۆمه‌ڵکوژ و بێ سه‌وشوین کرد، به‌رهه‌می کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداریان تاڵان کرد، چه‌ند ده‌سته‌و مه‌فره‌زه‌ی پارتیزان، له‌و پێده‌شت و نشێو‌و گردۆڵکانه‌ی گه‌رمیان مانه‌وه‌و چۆڵیان نه‌کرد.
داستانی پارتیزانه‌کانی ئه‌شکه‌وتی داری خله‌ی گه‌رمیان پڕه له ته‌حه‌دای لۆژیکانه‌ی به‌رگری بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ی زنجیره کێوماڵه‌کانی سوپای عێراق و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری و کۆپته‌رو جاش و جاسوس.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه، هیچ کام له‌و پلان و نه‌خشانه‌ی ئه‌نفال و جینۆساید و زنجیره کێوماڵانه‌ی، ئیستخباراتی عه‌سکه‌ری فه‌یله‌قی یه‌ک و پێنجی سوپای عێراق و هێڵی ئاسمانی، نه‌یانتوانی په‌ی به‌و ( 9) پارتیزانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله‌ی گه‌رمیان ببه‌ن.
ئەو ( 9) پارتیزانه، ئه‌و ئه‌شکه‌وته‌یان کردبوو بەحه‌شارگەیان، ئه‌وانی له مه‌رگ و ئه‌نفال ده‌پاراست، ئێواره‌یه‌ک، دوو پارتیزانیان به رێکه‌وت بۆ سه‌ره مه‌وعیدی جیهاز له گه‌ڵ بنکه‌ی پارتیزانه‌کانی تردا، له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که دێنه ده‌ره‌وه، له‌و چرکانه‌دا ، له ناکاو به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که هه‌ره‌سی دێنێ و دوا هه‌ناسه له‌و هه‌ر 7 پارتیزانه‌ی ناو ئه‌شکه‌وته دێنێ.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر – بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- All Posts