عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ڕق و تۆڵه.!
سه‌رکرده‌ی حیزبهسیاسییهکانی کورد له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌م ئه‌زموونه نوێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان لاپه‌ره‌ی زۆر نهێنی نه‌هامه‌تی و تراژیدیای دوور‌و نزیکی کوردیان خسته روو. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردییه له بواری ئیداریی و ئابووریی و دادوه‌ریی و میدیایی و کلتورییه‌وه نا ئاساییه.
له دوای جه‌نگی چاڵدیرانه‌وه جوغرافیای کوردستان کرا به‌دوو به‌شه‌وه، به‌شێکی که‌وته ژێرده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سونه‌ی عوسمانی تورکیا، به‌شه‌که‌ی تریان که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی شیعه‌ی سه‌فه‌وی ئێران.
سه‌رۆکی ئه‌ماراته‌کان و خێڵه‌کانی کورد، مه‌قاشی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره بوون، له سنووری ده‌سه‌ڵاتی سونه و شعه‌دا، دژایه‌تی یه‌کترییان کردوه‌و یه‌کتریان سڕیوه‌ته‌وه، کوردیان به کورد به کوشت داوه.
دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، له 1923 به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیا‌و وڵاتانی هاوپه‌یمان، بۆ به‌دیهێنانی به‌رژوه‌ندییه‌کانیان، په‌یمانی سیڤه‌رو ناوی کورد یان له جوگرافیای نیشتمانه‌که‌یدا له کۆنگره‌ی لۆزاندا سڕییه‌وه.
دوای دامه‌زراندنی رێکخراو و حیزبی کوردی، سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان به به‌رده‌وامی یه‌کتریان سڕیوه‌ته‌وه، دوای شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵان، سه‌کرده‌کانی کورد یه‌کتریان قبوڵ نەکردووه، پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م حیزبیان به پێشمه‌رگه‌که‌ی حیزبه‌که‌ی تر به‌کوشتداوه، ده‌یان تراژیدیا و تاوانیان به‌رامبه‌ر به یه‌کتریی به‌رپا کرد.
له دوای راپه‌ڕین و راماڵینی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانی نیشتمان، له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد به هه‌موو بیر‌و بۆچونه جیاوازه‌کانه‌وه یه‌کتریان قبوڵ نه‌کردوه، به‌پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌را نی نیشتمان، دژایه‌تی یه‌کتریی و شه‌ڕی یهکترکوشتنیان کردووه.
سه‌رکرده ئه‌م حیزب دژی سه‌رکرده‌ی ئه‌و حیزب بووه، یه‌کتریان ده‌سڕییه‌وه، چه‌ند جارێک له ناو شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌کی شاره‌کان و له‌م شاخ بۆ ئه‌وشاخ، پێشمه‌رگه‌ی یه‌کتریان به کوشتدا، ئه‌م چوار شاره‌ی هه‌رێمیان کرد به دوو وڵاتی جیاواز، وه‌ک داگیرکه‌ر سنووری ده‌سکردی سه‌وزو زه‌ردیان له جوغرافیای نیشتمانه‌که‌یاندا دروست کرد.
سه‌کردایه‌تی سیاسیی کورد له‌م ئه‌زمونه چه‌ق به‌ستوه، یه‌کتریی قبوڵ نه‌کردووه‌و یه‌کتریی سڕینهوەیهدا به زه‌برو زه‌نگ و توند‌و تیژیی و به هێزی پێشمه‌رگه، په‌لاماری یه‌کتریان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌کیان به‌سه‌ر لاکه‌ی تردا زاڵ بێ.
سه‌رکرده‌کانی کورد بوون به ئامێری سێبه‌ری داگیرکه‌ری خاک، گه‌ر له رووی سیاسیی و مێژوویی و ئابووریی و کلتووریی و میدیاییه‌وه، به‌راورد ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد به نه‌ته‌وه‌کانی دنیا بکه‌ین ، جیاوازی زۆر ده‌بینین.
نه‌رجسیه‌تی که‌سێتی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد، ته‌نیا هه‌ڵەیه‌ک و دوو هه‌ڵه نه‌بوو، ده‌یان زنجیره هه‌ڵه‌ی تراژیدیای گه‌وره گه‌وره‌ی مێژوویان چه‌ند باره کردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یان بۆ رای گشتی خسته روو، ئه‌وان له ئاستی زه‌مه‌نی تیژ تێپه‌ڕی رووداو و گۆڕانکارییه خێرا ییه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه دا نیین.
سه‌رکرده‌کانی کورد یه‌کتریی قبوڵ ناکه‌ن، به دژایه‌تی و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی ناسراون، به رق و چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتریی، به سیناریۆیی کوشتن و بڕین و تۆڵه له گۆمی لێڵی ژه‌هری حیزبایه‌تیدا هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیان خنکاندووه.
زۆربه‌ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد، که‌سێتیه‌کی نه‌رجسی و له خۆڕازین، هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک، سه‌رکرده‌که‌ی به‌رامبه‌ری قبوڵ نیه، ئه‌م سهرکرانه نه‌ک خۆیان و خانه‌واده‌و بنهماڵەو حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌تیان به رق و تۆڵەو سیناریۆیی سڕینه‌وه و توندوتیژیی په‌روه‌رده کردووه.
کۆمه‌ڵگای کورده‌واریان رووبه‌رووی ده‌یان دیارده‌ی سلبی و گرێ ئاڵۆزی سایکۆلۆجی کردووه، ئه‌م نیشتمانه‌یان کردوه به دۆزه‌خ.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- All Posts