Warning: The magic method GAINWP_Manager::__wakeup() must have public visibility in /customers/9/7/0/wtarikurd.info/httpd.www/wp-content/plugins/ga-in/gainwp.php on line 78 عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مه‌قاش..! – WTARIKURD

عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مه‌قاش..!

له‌ پێش راپه‌ڕین و له‌ دوای راپه‌ڕین، ده‌یان که‌سی ئینتیهازی و مه‌قاش و ماستاوچی و هیچ له‌بارانه‌بوو، له‌م وڵاته‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا، ئه‌م ده‌موچاوانه‌ به‌ روخساری تایبه‌تیان و به‌ کرده‌وه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌ن، به‌ ئه‌زموونی کاره‌ په‌رپوته‌کانیان له‌ هه‌ر شوێنێکدا بن دیارن.
ژماره‌ی ئه‌و که‌سه‌ خۆ هه‌ڵواسه‌رانه‌ رۆژانه‌ له‌ زیاد بوون دایه‌، ئه‌م ‌خۆبه‌رەو‌پێشانه‌ روو ده‌که‌یته‌ هه‌ر شوێنێک به‌ ده‌موچاوی (عه‌مبروەرید) ئاسایان ده‌ناسراێنه‌وه.‌
ئه‌م ماهێته‌ بۆشانه‌، به‌ ته‌کتیک و ستراتیژیی ئینتیهازیانه‌ی سه‌رده‌مه‌ی جیهانگیریی له‌هه‌موو کۆڕو کۆبوونه‌وه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌هه‌موو و یادو بۆنەو قه‌ره‌باڵغی و بۆنه‌کاندا ئاماده‌ن و رۆڵی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان ده‌گێڕن.
ئه‌م که‌سه‌ له‌ب له‌بانه‌ به‌خشکه‌یی به‌پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاریکراو، به‌ پله‌کانی په‌یژه‌ی خۆهه‌ڵواسین و خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌و ماستاو خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئۆرگانه‌ جیا جیاکانی حیزبه‌کان و کایه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم.
ئه‌م که‌سانه‌، توتی ئاسا زمانێک ده‌زانن له‌ گه‌ڵ هه‌موو زمانه‌کانی دنیا جیاوازن، سیناریۆیه‌ک ده‌هۆننه‌وه‌ هه‌ر له‌ ماهیه‌تی ئه‌کته‌رێکی وه‌ک خۆیان ده‌وه‌شێته‌وه‌، نمایشێک ده‌نوێنن له‌ هه‌موو نمایشه‌کان جیاوازتره‌، به‌ جۆرێک گه‌مه‌ به‌ عه‌قڵی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌که‌ن، ده‌ڵێی هه‌ردوولایان به‌یه‌ک سک له‌دایک بوون، به‌ یه‌که‌وه‌ شیریان خواردووه‌، هه‌مووته‌مه‌نیان هه‌ر هاوڕێی گیان به‌ گیانی یه‌کتریی بوون، بێ یه‌ک هه‌ڵناکه‌ن.
گه‌ر پسپۆڕانی ده‌روونزانی، تویژینه‌وه‌یه‌کی وردی ده‌روونی له‌باری که‌سێتی لاواز و ده‌روونی ئاڵۆزیان بکات، زۆربه‌یان ‌ که‌سانی بێ تواناو هیچ له‌ بارانه‌بوون، هه‌ست به‌ گڕێ ی که‌می ده‌روونی و که‌سێتی لاوازی خۆیان ده‌که‌ن، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ ئاڵۆزییه‌ی ده‌روونیان، په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر هه‌ڵپه‌ی نزیک بوونه‌وه‌ له‌ سه‌رکرده‌ی سیاسیی حیزبه‌کان و سه‌رانی حکومه‌ت.
سه‌رانی حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت به‌داوای ئه‌م که‌سێتییه‌ مه‌قاش و ئینتیهازی و ماستاوچی یانه‌دا ده‌گه‌ڕێن، هه‌ردوولایان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین.
ئه‌م ئینتهازیانه‌ نه‌خۆیان خۆش ده‌وێت و نه‌ که‌س و نه‌ نیشتمان. له‌ هه‌موو به‌هایه‌ک خاڵین، ته‌نیا عاشقی پله‌و پایایه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن.
ئه‌م ئینتیهازی و مه‌قاشانه‌ له‌ حکومه‌تدا، ده‌بێت روێژکارو په‌رله‌مانتارو وه‌زیرو سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووس بن، له‌ هه‌رشوێنێک بن له‌ئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات دابن، له‌ حیزبه‌کاندا ده‌بێ سه‌رۆکرده‌ بن.
بۆشایی هه‌ست به‌که‌می که‌سێتی و گرێی ئاڵۆزی نه‌رجسیه‌تی سایکۆلۆجیی ئه‌م ئینتیهازیانه‌ به‌ هیچ شتێك پڕ نابێته‌وه‌.