عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سیناریۆی خانه‌واده‌یه‌ک.
سه‌دام حسین له عۆجه‌وه گه‌یشته گه‌ڕه‌که میللییه‌کانی به‌غداد و ناو ئۆرگانه جیاجیاکانی حیزبی به‌عس، به زنجیره سیناریۆیه‌ک زۆربه‌ی کادره پێشکه‌وتوه‌کانی حیزبی به‌عسی له ناوبرد، بوو به سه‌رۆکی مه‌جلسی قیاده‌ی الثوره و سه‌رۆک کۆماری عێراق.
جه‌نگی عێراق- ئێرانی بۆ 8 ساڵ به‌رپا کرد، ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و باشووری کوردستانی کرد، کوێتی داگیرکرد، عێراقی کرد به نیشتمانی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان، هه‌موو عێراقی له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی خۆی و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و جوگرافیایه‌کی بچوکی عۆجهدا کۆنترۆڵ کرد، ده‌یان سیناریۆی کوشتن و بڕینی رق و تۆڵه و کوشتنی له‌ناو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه گه‌یانده سه‌رتاپا عێراق.
ناکۆکی نێوان ( حسین کامل) و عوده‌ی سه‌دام له‌و کاته‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، عوده‌ی کۆنترۆڵی بازرگانی و بازاڕی عێراقی کرد، زیاتر له‌سه‌دام نزیک ده‌بوه‌وه، بار‌و دۆخی سیاسیی و بازرگانی و ده‌سه‌ڵاتی حسین کامیلی ئاڵۆزترکرد.
له 1995 ناکۆکییه‌کانیان گه‌یشته بن به‌ست، مقۆمقۆی ئه‌وه هه‌بوو عوده‌ی بکرێ به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گه‌وره‌ترین دژایه‌تی حسین کامیل بکات.
عوده‌ی که‌سێتیه‌کی ده‌روون نه‌خۆش بوو، به به‌رده‌وامی هه‌ستی به‌که‌می که‌سایه‌تی خۆی ده‌کرد، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و لاوازییه‌ی په‌نای ده‌برده به‌ر کاری تاکرهوانهو نابه‌جێ و نه‌شیاو، هه‌موو ده‌رونی رق و کینه‌و بوغز و توند‌و تیژیی و سیناریۆو تۆڵه بوو، چێژی له ئازاردانی که‌سه نزیکه‌کانی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌بینی.
سه‌دام حسین له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی به به‌رده‌وامی سه‌رزه‌نشتی ده‌کرد، هه‌موو زانیارییه‌کانی عوده‌ی له وه‌تبان تکریت و حسین کامیله‌وه پێ ده‌گه‌یشت، عوده‌یی به به‌رده‌وامی له بۆسه‌ی سیناریۆی تۆڵه‌و کوشتنی ههدوکیاندا بوو.
عوده‌ی له سیناریۆیه‌کدا وه‌تبانی مامی له ئاهه‌نگێکدا بریندار کرد، نێوان عوده‌ی و حسین کامیل به جۆرێک ئاڵۆز بوو، بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه قسه. حسێن کامیل زانی ژیانی له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دایه، شه‌وی 9/8 .8 .1995 له گه‌ڵ ره‌غده سه‌دامی هاوسه‌ری و (سه‌دام کامل) و ره‌نا سه‌دامی هاوسه‌ری سه‌دام کامیل. به‌بڕێک پاره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه، به سێ ئوتۆمۆبیلهوه خۆیان گه‌یانده ئه‌رده‌ن.
حسین کامیل و ره‌غده و پێنج منداڵ له ئۆتۆمۆبیلێک دابوون، سه‌دام کامیل و رهنای هاوسه‌ری و چوار منداڵ له ئۆتۆمۆبیلێکی دووه‌مدا بوون، ئیلهام کامیلی خوشکیان و عیزه‌دین مه‌جیدی هاوسه‌ری و پێنج مندالی له ئۆتۆمۆبیلی سێیه‌م دابوون، دوا خاڵی پشکنینی ئه‌رده‌ن – عێراق وایان ده‌زانی وه‌فدی باڵای عێراقن و ده‌چن بۆ ئه‌رده‌ن.
ئه‌م دووسیناریۆیهی ناکۆکی و کێشه ئاڵۆزه‌ی کوشتن و هه‌ڵاتنی نێوان حسین کامیل و عوده‌ی سه‌دام، له ناو خانه‌وادی سه‌دام، میدیاکانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژان، گرێیه‌کی ئاڵۆزی لای سه‌دام و عوده‌ی و قوسه‌ی دروستکرد.
حسین کامیل له ئه‌رده‌ن هه‌وڵیدا له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ئۆپۆزیونی عێراق رێکبکه‌ون دژ به ده‌سه‌ڵاتی عێراق، هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئیفلیج کرا، هه‌موو ئۆپۆزسیوون که‌سێتی حسین کامیل یان ده‌ناسی، هیچ پشتگیریه‌کیان نه‌کرد، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکا گومانی له هه‌ڵاتنه‌که‌ی هه‌بوو، وای لێکده‌دایه‌وه سیناریۆی سیاسیی بێت.
موخابهبهراتی عێراقی به به‌رده‌وامی هه‌ره‌شه‌یان لێ ده‌کردن، گه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق له ناویان ده‌به‌ن، ره‌غده و ره‌نا له نێوان سیناریۆی هاوسه‌رکانیان و سیناریۆی باوک و براکانیاندا گیریان خواردبوو، به‌ڵام زیاتر له ژێر کاریگه‌ری سۆزی باوک و دایک و براکانیاندا بوون، فشاری زیاتریان خسته سه‌ر حسین کامیل بۆ گه‌ڕانه‌وه یان بۆ عێراق.
هیچ وڵاتێک ئه‌وانی به په‌نابه‌ری سیاسیی وه‌ر نه‌ده‌گرت، مشعان جبووری له موخابه‌راتی عێراقه‌وه به هه‌موو توانایه‌کییه‌وه له هه‌وڵی ئاژاوه نانه‌وه بوو له نێوان حسین کامیل و ئه‌رده‌ن، (په‌یوندی نهێنی نێوان به‌غداو عومان ) له رووی سیاسیی و ئابووری ستراتیژیی گرنگ بوو، ئه‌رده‌ن نه‌یده‌ویست به‌هۆی ئه‌و کێشه تایبه‌تییه‌ی خانه‌واده‌ی سه‌دامه‌وه په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ سه‌دام حسیندا بپچڕێت.
له شوباتی 1996 سه‌دام حسین هه‌موو تونای خسته گه‌ر، گه‌ر هه‌ردوو زاواکه‌ی و هه‌ردوو کچه‌که‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق و ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت، لێیان ده‌بورێ.
حسین کامیل بێ هیوابوو، هه‌ر چواریان بڕیاریاندا له ئه‌رده‌نه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، که گه‌یشتنه ناو سنووری عێراق، که‌ژاوه‌ی بنه‌ماڵه و کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و روویان چوون، له (تربیل) ی سه‌ر سنوور، عوده‌ی و قوسه‌ی له ئوتۆمۆبیلێکی ره‌شدا حسین کامیل و سه‌دام کامیلیان له ره‌غده و رهناو منداڵه‌کانیان جیا کرده‌وه.
سه‌دام حسین له گه‌ڵ عه‌شره‌ته‌که‌ی له تکریت کۆبونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه، له 20. 2. 1995 عوده‌ی سه‌ردانی رهغدهو رهنای خوشکی کرد، گه‌ر له هاوسه‌ره‌کانیان جیانه‌بنه‌وه، ئه‌وانیش ده‌کوژرێن ئه‌وانیش به‌ناچاری له هاوسه‌ره‌کانیان جیابوونه‌وه.
له 21. 2. 1995 پرۆسه‌ی جیابونه‌وه‌یان له دادگای به‌غداد جێبه‌جێ کرد، له 22. 2. 1995 هێزێکی تایبه‌تی عێراق به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید گه‌مارۆی ماڵی حسین کامیلدا له (سه‌دیر ) له به‌غدا، له سه‌عات 3ی به‌یانی 23. 2 . 1995 په‌لاماریاندان، ئه‌وانیش به‌رگریان کرد، لە کاژمێر 12 شه‌ڕ به‌رپا بوو، ژماره‌یه‌کی زۆر کوژراو بریندار بوو. حسین کامیل و سه‌دام کامیل و کامیلی باوکیان و چه‌ند که‌سێک له که‌سوکاره‌که‌یان کوژرا، ته‌رمه‌کانیان هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌کان، بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ له‌سه‌ر شۆسته‌کان مایه‌وه، دواتر شوێن بزر کران.
1- سه‌رچاوه/ شۆک، هه‌ندێک نهێنی گرنگی کوشتنی حسین کامیل، له‌لایه‌ن عه‌لی کیمیاییه‌وه ئاشکرا ده‌کات، شۆك ،ژماره 41، نیسانی 2012.
2- راپۆرتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، په‌یسه‌ر، چیرۆکی هه‌ڵهاتن و کوشتنی زاواکانی سه‌دام حسین 15. 8. 2002 PEYSER,
* حسین کامیل حسن المجید له 18. 6. 1954 له گوندی تل الذهبی تکریت له‌دایک بووه، کامیلی باوکی حسین ئامۆزای سه‌دام بوو، حسین کامیل له 1966 وازی له خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تایی هێنا، له 1974 بوو به پاسه‌وانی تایبه‌تی، سه‌دام حسین جێگری سه‌رۆک کۆمار، له 1979 خولی ئه‌فسه‌رانی یه‌ده‌کی ته‌او کرد، بوو بهملازمی یه‌ک. دواتر رهغدەی کچی سه‌دام حسین ی ماره‌کرد، ئه‌مه‌ش بوو به سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی خانه‌واده، وه‌تبان و به‌رزانی زڕبرای سه‌دام، دهیانویسست ره‌غده بۆ کوڕه‌کانی خۆیان ماره بکه‌ن، له 1983 پله‌کانی به خێرایی به‌رز کرایه‌وه، بوو به سه‌رۆکی ده‌زگای ئه‌منی تایبه‌ت و به‌رپرسی پاسه‌وانه کانی سه‌رۆک کۆمار، له 1987- 1995 سه‌رپه‌رشتی گاردی کۆماری ده‌کرد، له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا سه‌رپه‌رشتی به‌رنامه‌ی چه‌کی کیمیایی و بایه‌لۆجی و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی عێراقی ده‌کرد، وه‌زیری پیشه‌سازی جه‌نگ بوو، جێی متمانه‌و باوه‌ڕپێکراوی سه‌دام حسین بوو/ چیرۆکی هه‌ڵهاتن و کوشتنی زاواکانی سه‌دام حسین PEYSER په‌یسه‌ر، 8.15. 2002. بۆچی و چۆن کوژرا، له‌سالیادی کوشتنی حسین کامیلدا، بڕیاری لێ خۆش بوون و تهڵهبوو، یاخود راستی، 22. 2. 2021، NASKKURD.
* سه‌دام کامیل برا بچوکی حسین کامیل بوو، هاوسه‌ری رەنای کچی سه‌دام بوو، ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رپرسی ده‌سته‌ی پاسه‌وانه‌کانی سه‌دام حسین بوو. په‌یسه‌ر،چیرۆکی هه‌ڵهاتن و کوشتنی زاواکانی سه‌دام حسین PEYSER,، 8.15. 2002
* له مانگی ئابی 2013 له گه‌ڵ هه‌ڵوێستی کچم بۆ کارێکی پێویست 26 رۆژ له عومانی پایته‌ختی ئوردن ماینه‌وه، رۆژێک به ته‌کسیه‌ک روومان کرده ده‌ریای مردوو، شۆفێره‌که زانی کوردین و خه‌ڵکی عێراقین، وتی: په‌یوندی و رێکه‌وتنی سه‌دام حسینی سه‌رۆکی عێراق و مه‌لیک حسینی مه‌لیکی ئه‌رده‌ن ستراتیژیی و به‌هێزبوو، سه‌دام له ساڵی 1968 ـه‌وه به به‌رده‌وامی نه‌وت و بهنزینو گازی به خۆڕایی ده‌نار بۆ ئه‌رده‌ن، هه‌موو ساڵێ له یادی له دایک بوونی له 28. 4، دۆلارێکی زۆری بۆ مه‌لیک حسین ده‌نارد، مه‌لیک حسین یش، هه‌موو سنوووری عهقهبهوسنووری ئه‌رده‌نی له به‌رده‌م سه‌دام حسیندا کردبووه، هه‌موو چه‌که کۆکوژیه‌کانی له کۆمپانیاکانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا، به رێگه‌ی نهێنی له عهقبهو سنووری ئه‌رده‌نه‌وه ده‌گه‌یشته (عهکاشا،سامه‌را ، سویره) و کۆمپانیا نهێنییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کۆکوژی و کیمیایی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد دوای له ناوبردنی سه‌دام، هه‌موو به‌عسییه جه‌للادو پیاوکوژه‌کانی عێراق له سوریا ده‌ژین، خانه‌واده‌ی سه‌دام و لێپرسراوه دیاره‌کانی به‌عسی عێراق له عومان ده‌ژین، عه‌بدوڵا که‌ریم/ دیدارێک له گه‌ڵ شۆفێرێکی ته‌کسی له نێوان عومان –ده‌ریای مه‌یت. مانگی ئابی 2013.