عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مامه ریشه، ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان/ بەشی یەکەم.
له به‌هاری 1982 به بڕیاری ملازم عومه‌رعه‌بدوڵڵا لێپرسراوی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری، کەرتی چواری جەباری کرا به دوو به‌شه‌وه: مامه ریشه کرا به فه‌رمانده‌ی که‌رتی 4ی جه‌باری. هیوا بارۆیی کرا به فه‌رمانده‌ی که‌رتی 3 ی هه‌مه‌وه‌ند، کە ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌رده‌ی هه‌مه‌وه‌ند و سه‌نگاوی ده‌گرته‌وه.
سنوری که‌رتی 4 ی جه‌باری، له چه‌مچه‌ماڵه‌وه تا شیوه سوور، لە که‌رتی 3ی هه‌مه‌وه‌ند جیای ده‌کرده‌وه، تا جاده‌ی گشتی سه‌نگاو- قادر که‌ره‌م. جاده‌ی چه‌مچه‌ماڵ -که‌رکوک له تیپی 21 ی که‌رکوک ی جیا ده‌کرده‌وه، خواره‌وه‌شی پێشمه‌رگه‌ی تیا نه‌بوو، بە بەردەوامی پێشمەرگەکانی کەرتی ٤ی جەباری رووبه رووی سوپای عێراق و جاش ده‌بوونه‌وه.
له رۆژهه‌ڵاته‌وه جاده‌ی قاده‌ر که‌ره‌م -دوز، له سنوری تیپی 51 ی گه‌رمیانی جیا ده‌کرده‌وه، سنووری کەرتی 4ی جەباری لە ناوچەی قەرەحەسەن و جەباری و بەشێک لەقادرکەرەم بوو، به پێی هه‌ڵکه‌وتنی ناوچه‌که، دەوڵەتی عێراق هێزێکی گه‌وره‌ی له که‌رکوک و ده‌وروپشتی کۆکردبوه‌وه بۆ پاراستنی بیره نه‌وته‌کانی زه‌مبوور، بۆ جێبه‌چێکردنی پرۆسه‌ی ته‌عریب.
رژێم چه‌کداری زۆری له عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌کان هێنا بووە ئەو سنوورانە، خه‌ڵکی ناوچه‌که زۆر بێزار بوون له‌و هه‌موو سته‌مه‌ی به‌رمبه‌ریان ده‌کرا, دەوڵەتی عێراق هه‌ندێ گوندیان به ناوی جه‌یش شه‌عبی یه‌وه چه‌کدار کربوو، بە پلان و بەرنامە و به فشار‌و ترس و بە ده‌سکه‌وت خه‌ڵكیان کردبوو به بەعسی.
رۆژانه زۆر له گه‌نجه‌کانی ئەو سنوورەو ناو شاری کەرکوک روویان ده‌کرده مه‌فره‌زه‌و که‌رته‌کان و ده‌بوون به‌پێشمه‌رگه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێزی سه‌ربازی و جاش به پاڵپشتی کۆپته‌ر ناو به‌ناو کێو‌ماڵی گونده‌کان و سنووره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان ده‌کرد. ناو بەناو هێزەکانی سوپای عێراق و جاشەکانی ئەو سنوورە و جەیشی شەعبی بە پاڵپشتی کۆپتەر کێوماڵێ سەراپا ناوچەکەیان دەکرد.
له 1982دا ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانی که‌رتی 4ی جه‌باری گه‌یشته45 پێشمه‌رگه. فه‌رمانده‌کانی که‌رتی 4ی جه‌باری تا ساڵی 1988 بریتی بوون له
1- مام رۆسته‌م
2- بێستون باڕۆیی
3- هێمنه ره‌ش
4- مامه ریشه
5- پشتیوان
6- وریای شێخ ره‌شید
7- رزگاری حاجی کایل
8- یاسینه ره‌ش
تراژیدیاکه‌ی شۆراو
لە پایزی 1979، که‌رتی4ی جه‌باری دا پێک هێنرا، مام رۆسته‌م یه‌که‌م فه‌رمانده‌ی ئەو کەرتە بوو، دوای ئه‌و بێستون باڕۆیی بوو به فه‌رمانده‌ی که‌رت، له17/ 11 /1980 له ته‌ک 14 پێشمه‌رگه‌ی که‌رته‌که‌یدا له شاخی شۆراوه شه‌هید کران بریتی بوون له:
1- بێستون باڕۆیی فه‌رمانده‌ی که‌رت
2- مه‌لا نوری کادری پێشکه‌وتوی کۆمه‌ڵه
3- عه‌لادین مه‌لا شێخ عه‌بدولکه‌ریم
4- ئه‌رکان چراغه
5- حه‌سه‌ن دڵکهیی
6- شه‌ریف کونه کۆتری
7- عه‌دنان حه‌وت ته‌غاری
8- ره‌مه‌زان کانی مسته‌فا
9- جه‌باری پونگڵه
10- فاتیح هه‌شه‌زینی
11- عومه‌ر باینجانی
12- نه‌وزاد محه‌مه‌د ئه‌مین
13- نوره‌دین که‌رکوکی
14- نه‌جمه‌دین که‌رکوکی
15- عه‌دنان که‌رکوکی
ئابڵوقەکەی تێك شکاند
له ته‌موزی 1981 دا مامه‌ریشه نه‌خۆش بوو. له ماڵی خۆیان بوو له گوندی تاڵه‌بان، جاسوسێک خه‌به‌ری لێ ده‌دا. جاشه‌کانی قاله فه‌ره‌ج چوارده‌وری ئاوایی لێ ده‌ته‌نی بوو، نه‌وافی مام شه‌ریف منداڵ بوو، هەر کە جاشەکان دەبینێ بە خێرایی رادەکات بۆ ماڵی مامە ریشەو هەواڵەکە بە مامە ریشە دەگەیەنێت.
مامهریش بە پەلە خۆی دەبەستێت و لە کاتی راکرد دا به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه ده‌سرێژ له جاشه‌کان دەکات بۆ ئەوەی نەتوانن بێنە پێشەوە.
مامە ریشە بروسکە ئاسا ده‌رفه‌ت بۆ دەرباز بوون ده‌دۆزێته‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی و روو ده‌کاته گوندی ( قرخ )
لەو کاتەدا قاله فه‌ره‌ج جیهاز ده‌کات بۆ ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری و ده‌ڵێت: مامه ریشه‌مان بریندار کردووه، ئێستا نا، تۆزێکی تر به‌دیلی ده‌یگرین.
مامه رێشه له رێگای قرخ سێ کۆپته‌ر به سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که‌وه ده‌بینێ، هێزێکی زۆری سوپا‌و جاش دوای کەوتبوون و سەراپا ناوچەکەیان لێ تەنی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌کوژراوی یا به‌دیلی ده‌سگیری بکه‌ن.
بە زەحمەتێکی زۆر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ناو ئاوایی قرخ. لەوێ بە پڕتاو سواری ماینه‌که‌ی [حه‌مید عه‌ول] ده‌بێت و به‌سواری و بەغار، رێگای گوندی [دێ ره‌شه] ده‌گرێته به‌ر. ئه‌و کاته هێمنه ره‌ش فه‌رمانده‌ی که‌رتی 4ی جەباری بوو، به پشتیوان و سه‌رکه‌وت شێخ جیری ده‌ڵێ: به‌خێرایی بڕۆن به‌هانای مامهریشهوه.
مامه‌ریشه لە رێگا به پشتیوان و سەرکەوت ده‌گات، ماینه‌که به‌ره‌ڵا ده‌کات و پیان ده‌ڵێت: ئێوە وه‌رن بهدوامادا تا دهگهینە نێوان [کوره‌داوێ و قرخ ] له‌وێ
مامەریشەو پشتیوان و سەرکەوت بۆسه‌یه‌ک لە قەراغ رێگاکە بۆهێزهکهی دوژمن داده‌نێن.
هێزه‌کانی سوپای عێراق و جاشەکان لە کاتی کشانەوەدا ده‌که‌ونه ناو بۆسه‌که‌یانه‌وه، هەرسێکیان چه‌ند دهسرێژێک به‌ناویانا ده‌که‌ن، دووسه‌ربازیان لێ ده‌کوژن، جێبێکی گازقیاده تێک ده‌شکێنن.
که‌ریم حه‌مدان ی ئامر لیوای چه‌مچه‌ماڵ رووده‌کاته قاله فه‌ره‌ج و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر مامە ریشە بە برینداری وا شه‌ڕ بکات، ئه‌ی ئەگەر ساغ بێت، چی بکات؟
یوغسلافییهکان داوای مه‌شروبیان ده‌کرد
دەوڵەتی عێراق هەموو گونده‌کانی سه‌رجاده‌ی گشتی ( که‌رکوک، له‌یلان، قادر که‌ره‌م )ی به‌جه‌یشی شه‌عبی ته‌نیبوو. له کاتژمیری 10 ی شه‌وی مانگی نیسانی 1982 مامه‌ریشه فه‌رماندی مه‌فره‌زه‌ی بوو، له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کاندا چونه سه‌ر کارگه‌ی چیمه‌نتۆی له‌یلان کهجهیشی شه‌عبی پاسه‌وانی ده‌کرد.
مامه ریشه‌و خه‌باته بچکۆل و محسین B K C و مه‌لا ئه‌حمه‌د و دوو پێشمه‌رگه‌ی تر چوبوونه قوڵایی ناو کارگه‌که‌وه، له پێشمه‌رگه‌کانی تری مه‌فره‌زه‌که‌یان دابڕان، ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌ندازیاری یوغسلافی و پۆڵۆنی سه‌رپه‌رشتی کاره‌کانی کارگه‌که‌یان ده‌کرد، لەو کاتەدا دوو ئه‌ندازیاری یوغسلافی ده‌سگیر ده‌که‌ن، له ناکاو چوارده‌وری مامه ریشه و هاورێکانی گیرا. رووبه‌رووی شه‌رێکی ده‌سته‌و یه‌خه بونەوە، بۆ ماوه‌ی40 ده‌قیقه جه‌یش شه‌عبی یەکان ئابڵۆقەیاندان، له‌و کاته‌دا خه‌باته بچکۆل، لەناکاو بە لێهاتویی خۆی توانیبووی لە قۆڵێکەوە ئابڵوقه‌که تێک بشکێنێت و خۆی و هاورێکانی رزگار بکات.
فیشه‌کێک به‌ر باڵی مامه‌ریشه که‌وتبوو تیغی کژردبوو، مامه ریشه‌و پێشمه‌رگه‌کان بە موجازەفەیەکی زۆر، ئه‌ندازیاره‌کانیان له گه‌ڵ خۆیاندا بردە ده‌ره‌وه‌ی کارگه‌که. لەوێوە رووەو که‌وه‌ڵه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن کەوتنه رێ، له‌رێگا ئه‌ندازیارێکیان وای زانی بوو مامەریشەو پێشمەرگەکان مافیان به مامه ریشه‌ی وتبوو: گه‌ر ئێوە پاره‌تان ده‌وێت با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای کارگەکە، چه‌ند پاره‌تان ده‌وێت ئێمە لێپرسراوه‌که‌مان بۆتان وه‌ده‌گرین.
شەوەکەی گەیشتنە گوندی خاڵۆ بازیانی، ره‌ئوف مسته‌فا ناسراو به ( لالۆ ) یه‌کێک بوو له‌و پێشمه‌رگانه‌ی کاتی خۆی له گه‌ڵ یوغوسلافییهکان کاری کردبوو،که‌مێک له قسه‌کانیان ده‌گه‌یشت. ئه‌ندازیارێکیان داوای مه‌شروب و گۆشتی برژاوی کردبوو.
* هه‌ندێک که‌س ئه‌م زنجیره نوسینانه‌ی کتێبی (پێشمه‌رگه پۆڵاینه‌که ) یان لە وەیپ سایت و لای خۆیان بڵاو کردوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌ست نیشانی سه‌رچاوه‌و ناوی کتێب و نووسه‌ره‌که‌ی بکه‌ن. ئایا ئێوه به‌م دیارده‌یه ده‌ڵێن چی؟
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵا که‌ریم مەحمود، کتێبی (پێشمه‌رگه پۆڵاینه‌که.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- All Posts