عیماد مەحمود: بانکی کوردستان سەرکێشی دەکات، یان خۆی لە گێلی دەدات؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕوونە لای هەمووان، لە چوار چێوەی فشارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکی بۆ سەر بانکی ناوەندی عێراقی، لەسەرەتای مانگی دوازدەوە، ڕوونتر لە سەرەتای ساڵەوە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا، دارایی عێراق و نەختینەی عێراق، وابەستەو گرێدراوە بە سیستەمێکی دارایی جیهانی زیرەکەوە. بە ناویی سۆیفت SOEFT، سەکۆی بەیانات. واتە ڕێگه بە هیچ مامەڵەیەکی دارایی عێراقی بە دۆلار نادرێت، گەر لە چوارچێوەی ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنیەوە نەبێ. لە کاتێکدا تاوەک و ئێستا هەرێمی کوردستان، وابەستە و گرێ دراوە بە سیاسەتی نەختینەیی عێراقەوە، چوونکە ئێمە نە خاوەن سیاسەتی نەختینەیین، نە دراوین. بۆیە هەر کارو کاردانەوەیەک لە دراو و سیاسەتی نەختینەیی عێراقدا ڕوو بدات، یان هەر ڕێکارێک لەم چوارچێوەدا بگیرێتە بەر هەرێمی کوردستان و بانکەکانیشی لێ بەدەر نیەو نابێ.
بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و تێڕامانە مامەڵەی فرۆشتنی دۆلارە بە نرخی بازاڕی ڕەش لە لایەن، بانکی کورستانەوه RT BANK،
ئەم بانکە هێشتا لە دەرەوەی ئەم سیستەمە درێژە بەکارەکانی دەدات، ئەوەی تایبەت بێ بە خستنەڕووی دۆلار بۆ بازاڕەکانی هەرێم و عێراق، کە ئەمە کارێکی پڕ مەترسیدارو نەرێنیە، کە بێ گومان خەزێنەی ئەمریکاو دەسەڵاتی سیاسی ئەمریکی، هەرگیز چاو پۆشی لێ ناکەن، دەبێ ئەو بانکە، خۆی بۆ قورسترین سزای دارای ئامادە بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە مانگانە نزیک بە 450 بۆ 500 ملیۆن دۆلار لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە دەرەوە کە دەگەڕێتەوە کوردستان دێتە سەر ژماره بانکیەک لەم بانکە. سەرەڕای فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەکانی ناوخۆیی و ئەو نەوتە خاوەی لە ناوخۆدا بە بە کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکانی دەفرۆشێت، کە ئەویش مەزەندە دەکرێت، بە 100بۆ 125 ملوێن دۆلار. سەرەڕای داهاتی داهاتی بانکی خۆی لە ئاڵوگۆڕی دراو، حەواڵات، فائیدەی پێدانی قەرز، کە هەمووی بە نەختینەیی دۆلارە. ئەمە لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق 100$ لەبەرامبەر 131 هەزار بۆ جێگیر کردووە.
ئەم بڕیارە بۆ تەواوی عێراق و بانک و دامەزراوە دارایی و نەختینەییکانی عێراقە، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، گەر بانکی کوردستان RT BANK بەردەوام بێت لەسەر خستنەڕووی دۆلار بە نرخی بازاڕی ڕەش، بەدوور نازانرێت لە داهاتوودا، ئەو بانکە سزای قورس وەربگرێت، ئەژماری سڕ بکرێت، بخرێتە لیستی ڕەشەوە، کە بێ گومان خەڵکی کوردستان بەگشتی زەرۆمەندی یەکەم دەبن، لە ئەگەری هەر سزایەکی دارایدا، چوونکە داهاتی کوردستان بە تایبەت نەوت لەم بانکەدایە.

ئابوریناس

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت