عیماد محمود: دارایی عێراق نزیک بۆتەوە لە تێپەڕاندنی قۆناغی ڕاگوزەری( ئینتیقالی ) دارایی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دارایی عێراق لە ساڵی 2023، چوار قۆناغی سەختی دارایی تێپەڕاند، بەهۆی پشتکردن لە سیستەمی کۆن و کلاسیکیەوە، بۆ نوێترین سیستەمی دارایی جیهانی سوێفت.
پوخت بۆ ئێستا هێزی دینار بەرامبەر دۆلار چۆنە. هۆکارەکانی پشت کەوتنی دۆلار بەرامبەر دینار چیە؟
خوێندنەوەکان بۆ دۆخی دارایی عێراق. پێمان دەڵێت؛ دۆلار نزیک دەبێتەوە لە نرخی فەرمی (سعر صرف) لە دوای پشووەکانی سەری ساڵ. دۆخی دارای عێراق لە ئەوپەڕی باشیدایە. هۆکارەکانی شکانی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی لە ئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ؛
یەکەم/ بەبێی داتاکانی بانکی ناوەندی سەرو سەدا 90ی بازرگانی گشتی داغڵی نیزامی سۆیفت بوون.
دووەم/ کۆبوونەوەی خەزێنەی ئەمریکی و بانکی ناوەندی عێراقی، ئاماژەیەکی ڕوون بوو، عێراق بە تەواوی بە خواستی ئەمریکا پابەندی ڕێنمایەکان بووە، بۆیە عێراق لە کاشدا بە تەواوی دەست کراوە کراوە، بۆ عەرضی نەقدی دۆلار.
سێیەم/ هۆکارێکی دی، پشت کردنە دۆلار لە لایەن ئێران و سوریاوە. کە بودجەیان بە دراوی یۆرۆ خەمڵاندووە بۆ ساڵی نوێی 2024، واتە کەمبوونەوەی تهریبی دۆلار و بە قاجاخ بردن بڕێک کەمبۆتەوە لە لایەن ئەو دوو دەوڵەتەوە.
چوارەم/ کەمبوونەوەی خواستی بازارو بارزگان و خەڵک بۆ نقدی دۆلار، بە تایبەت بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ و کەمبونەوەی خواستی هەمووکی لە سەر کاڵاو پێداویستیەکان، بەهۆی کەمی داهات و پێنەدانی موچە.
پێنجەم/ هۆکارێکی دی، شکانی ئەو حاڵەتە دەرونییەی خەڵکە کە گوایە دینار لە بەرامبەر دۆلار لاواز دەبێت. هاوڵاتیانی عێراق بە ڕێژەیەکی باش ئەوەیان تێپەڕاند.
شەشەم/ زۆر بوونی خستنەڕووی کاشی دۆلار، لە لایەن بانکی ناوەندیەوە، پاش لابردنی بەربەست لە لایەن خەزێنەی ئەمریکاوە، بۆ ئەو 16 بانکەی کە لە شەش مانگی ڕابوردوودا سەپێنرا بوو بەسەریاندا. ئێستا جارێکی دی دەتوانن داغڵی مامەڵە بازرگانیەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ببەنەوە.
حەوتەم/ پێشبینی بانکی نێو دەوڵەتی بۆ کەمبوونەوەی هەڵئاوسان بۆ ساڵی نوێ، دەرئەنجامی ئەو بابەندیەی بانکی ناوەندی بە ڕێنماییەکانی خەزێنەی ئەمریکاوە.
ئەم هەفتەیە دۆلار شکانی زیاتر بە خۆوە دەبینت، بە دوای ئەوەشدا، ئاساییە تۆزیک بەرز بێتەوە، ئەوەش بەهۆی دوو حاڵەتی ئابوریەوە؛
یەکەم/ دوای هەر بەرزبوونەوەیەک و زیادبوونی خواست بۆ کاڵایەک، یان دراوێک، ئاسای دوای ئاسای بوونەوەی حاڵەتەکە، کەمێک خواست لەسەری زیاد بکاتەوە.
دووەم/ دەرئەنجامی ئەو حاڵەتە دەرونیەی کە هێشتا خەڵکی عێراقی بەرنەداوە، بەرامبەر بەرزی بەهای دۆلار ڕەنگە 1٪ یان کەمێ زیاتر بەهاکەی بەرز بێتەوە. بەڵام سەر ئەنجام، داهاتوو هەر بۆ دینارە، قۆناغ بە قۆناغ، لە ماوەیەکی کورت مەودا، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، نزیک دەبێتەوە لە نرخی فەرمی.

ئابوریناس

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت