عیماد محمود: هەرزانکردنی نرخی نان و سەرنجێکی ئابورییانە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بڕیارەکە جێی دەست خۆشی و نرخاندنە، بەڵام بە میکانیزمی تایبەتی خۆی و زەمینەسازی دروست.
لە تیۆری ئابورییدا، کاتێک نرخی هەر کاڵایەکی پێویستی سەرەکی ڕۆژانەی خەڵک، نرخی بەرز دەبێەوە، وە دەبێتە بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانیان، ئەرکی دەوڵەتە، کار لەسەر داشکاندنی نرخی ، ئەو کاڵایە بکات، بە چەند میکانیزمێکی ئابورییانە. بۆ نمونە؛ پێش هەموو شت دەبێت هانی وەبەرهێنی ناوخۆیی و بیانی بدات، بۆ دەستەبەرکردنی ئەو کاڵایە، بە ڕێگای تایبەتی خۆیی، تا ڕێژەی ئەو کاڵاو بەرهەمە زیاد بێت، دواجار خستنەڕووی زیاد ببێت، ببێتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو کاڵاو بەرهەمە، کە پێویستی سەرەکی هاوڵاتیانە.
چۆن دەوڵەت هانیان، بدات و ڕێژەی خستەڕووی ئەو بەرهەمە زیاد بکات؛

یەکەم/ لە ناوخۆدا ئەو کاڵایە بەرهەمبهێنرێت، ئاو و کارەبا و سوتەمەنی و بەشێک لە پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکات.
دووەم/ یان کۆمەکی مادی بکات، بۆ ئەوەی کار لە دابەزینی نرخی پێداویستیەکە بکات.
سێیەم/ باج و ڕسومات و تاریفەی گومرگی لەسەر ئەو کاڵایە هەڵگرێت.
بەم ڕێگایانە دەتوانرێت کار لەسەر دابەزینی نرخی کاڵاو پێداویستیەکە بکرێت، گەرنا، بە پێی یاساکانی کار ناتوانرێت بڕیار لەسەر داشکاندنی نرخی ئەو کاڵایە بدرێت، دوا جار بەرهەمێن و خاوەنکار توشی زیان دەبن.
کرۆکی بابەتەکە، لەسەر نرخی نان و هۆکاری گرانی ئەمەیە؛ یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی نرخی نان و بچووکردنەوەی قەبارەی نان، لە هەرێم بریتی بوو، لە زیادکردنی باج لەسەر هاوردەی ئارد، بە ڕێژەی سەدا 2.5%، واتە بۆ هەر تەنێک 25$ باج لەسەر هاوردەی ئارد زیاد کرا.
سەرەڕای گرانی نرخی سوتەمەنی و کارەبا، لەسەر پیشەوەرەکان، وە زیادبوونی نرخی دانەوێڵەی جیهانی، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراین و ڕووسیاوە، کە هەردوو دەوڵەت، دوو دەوڵەتی بەرهەمهێنانی گەنم بوون، بە تایبەت ئۆکراین.
پرسیارەکە ئەمەیە؛ ئایا ئەو باجە زیادە لەسەر هاوردەی ئارد هەڵگیراوە؟ ئایا کار ئاسانی بۆ دابینکردنی سوتەمەنی و کارەبا بۆ ئەو پیشەوەرانە کراوە؟
گەرنا هیچ کەسێ لە هەر پلەو پایەکی فەرمی حکومەت مافی سەپاندنی نرخی زۆرە ملێی نیەو نابێ، به پێی ڕێساکانی سیستەمی بازاڕی ئازاد.
ئایا هەر بە جدی ئەم کار بەڕێکەرانە، ڕاوێژکاری ئابوریان هەیە؟

ئابوریناس

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت