نیاز سەعید: سلێمانی یەکەم شاری مێژوویی جیهانیی ئامادەکراو بۆ نیشتەجێبوون.
یەکێک لەستایلەکانی نیشتەجێبوون بۆ، کۆمەڵگە لەئێستادا کە لەدەیان وڵاتدا پەیرەوکراوە؛ بریتیە لەدروستکردنی شارێک، یان چەندین شاری نوێی نیشتەجێبوون بۆ خێزانەکان؛ بە چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری و مارکێت و خوێندنگە و پەرستگای ئایینی و… هتد، بە چەشنێک کە لەزۆربەی وڵاتە گەشەسەندووەکاندا بووەتە مۆدێلێکی نوێی نیشتەجێبوون و دیاردەکە لەبڵاوبوونەوە و بەرفراوانبووندایە.
بەدەر لەوەی کە سلێمانی لەبنەڕەتدا بۆ کردنە پایتەختی میرنشینی بابان دروستکراوە، بەدەر لەوەی کە لەکاتی بنیاتنان و دامەزراندنەکەیدا، زۆرترین مەرج و خەسڵەت و بنەما و ژێرخان و سەرخانی شاری مۆدرێنی بە پێوەرەکانی ئەو سەردەمە، تیا ڕەچاو و جێبەجێکراوە؛ لەوە گرنگتر ئەتوانین بڵێین بنیاتنانی شاری سلێمانی لەبنەڕەتدا بریتیە لەبنیاتنانی یەکەمین، یان یەکێک لە یەکەمین شارە مۆدرێنە پێشوەختە دروستکراو و ئامادەکراوەکان لەجیهاندا بۆ نیشتەجێبوون، هەر بۆیە دوای نزیکەی دووسەد ساڵ لەدروستکردنی ئەم شارە؛ بەلاساییکردنەوەی نەخشەی بنیاتنان و دروستکردنی شاری سلێمانی، هەزاران شاری نیشتەجێبوون لەجیهاندا، بە پێداویستی و پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی ژیانکردنەوە دروستکراوە.
هەر بۆیە نەتەوەی کورد؛ ئەتوانێت لەرووی هونەری تەلارسازی و بیناسازی و دروستکردنی شاری بنیاتنراو بە تەواویی؛ شانازیەکی تریش بەدەر لەشانازیەکانی تری ئەم شارە؛ بخاتە ناو خەرمانی مێژووی ڕەسەنی خۆی.
- Latest Posts by نیاز سەعید
-
نیاز سەعید عەلی: پێچەوانەی ویستی ئەردۆگان و شەرع! مەلای کورد کاریگەرانە بەشدارە لە ڕاچڵەکاندنی نەتەوەی کورد.
- -
نیاز سەعید عەلی: هاوتەریبیی تیشکی سەوزی ئەمریکا و پاڵنەری توورکیا، لە ئاراستەی شەڕ لە دژی کورد لە سووریا.!
- -
نیاز سەعید عەلی: تێبینیەکانم لەمەڕ بانگەوازەکەی عەلی قەرەداغی بۆ حکومەتی سووریا و هەسەدە !
- All Posts