عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئەشکەوتی داری خلە – بەشی پێنجەم.
تراژیدیای هەرەسی ئه‌شکه‌وتی داری خله، زۆر له برینی (که‌شتی تاتانیک ) دڵته‌زێن تر و سامناک تر و قوڵ تره، هه‌ست و نەست و رۆحی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی دەهەژێنێت.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێرامانە و پرسیارێکی بێ وەڵامە؟ بۆ کۆمەڵکوژیی و ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد، لە یادەوەری سەکردەکانی کورد ا، کاڵ ،کاڵە ..؟
گه ر تراژیدیای ئەشکەوتی داری خله، هی (کورد‌و کوردستان ) نەبوایە، هی هه‌ر ( نەتەوەو و جوغرافیایه‌ک)ی تر بوایه؛ ( داری خلە و تراژیدیا ) کەی، دەکرا بە ئه‌فسانه‌یه‌کی تراژیدیای نێودەوڵەتی، ده‌کرا به فیلمێک سنووری جوگرافیایی هەموو دنیا تەی دەکرد. هەموو زمان و روخسارە جیاجیاکان و کلتورەکانی جیهان، سەریان لە بەردەم ئەشکەوتەکەدا نەوی دەکرد. ویژادانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بە جۆرێک دەهەژاند، هەموو پرۆتۆکۆڵییە نێودەوڵەتیەکانی شه‌رمه‌زار دەبوون.
ئه‌نفالی دوای ئەنفال!
دوای راپه‌ڕین مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان و هاوڕێکانی و جه‌ماوه‌ری گه‌رمیان وه‌ک وه‌فاو ئه‌مه‌ک و ئه‌رکی سه‌رشانیان، هه‌موو توانایان خسته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی
ئێسک و پروسکی ئه‌و ( 7 ) پارتیزانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بهێننه‌وه بۆ که‌لاری کۆن. شۆفڵ و که‌ره‌سته‌ی پێویستیان ئاماده‌کردبوو، بۆ پێشوازی یادی ده‌رهێنانی ئیسک و پروسکی پارتیزانه‌کان و که‌ره‌سته‌و که‌ل و په‌لی پارتیزانی ناو ئەشکەوتەکە. له‌وکاته‌دا هێزەکانی سوپای عێراق له خوار کفری یه‌وه په‌لاماری ( سه‌قڵاو سه‌ید جه‌ژن )یان دا. پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی ئه‌و سنووره، رووبە روویان وەستانەوە، ئەو سوپا زەبەلاحەیان تێک شکاند، 30 تانکی تێک شکاو له شه‌ڕگه که به‌جێ ما.
له 1. 11. 1991 له رێوره‌سمێکی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی که‌س و کاری ئەنفال و شەهیدان و پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ری گەرمیان و ناوچە جیاجیاکان
بە هه‌مان به‌رنامه، له بۆنه‌یه‌کی شایسته‌دا، به‌شۆفڵ خۆڵی هەره‌سی به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که‌یان لابرد.
ئێواره‌ی 19. 2. 1989 لە ناکاو ، بەردەم دەرگای ئه‌شکه‌وته‌که هەرەسی هێناو ، ئەم حەوت پارتیزانانە ، لە ناو ئەشکەوتەکەدا بەبێ دەنگی ، خنکان.
1- ئەحمەد محەمەد حەمە ئەمین، ناسراو بە(مه‌لا ئه‌حمه‌دی کەلار- گه‌رمیان).
2- حەمید قادر کەریم. ناسراو بە (حاجی حه‌مید).
3- سه‌لام محه‌مه‌د حسین ناسراو بە( سەلامە رەش ).
4- حه‌یده‌ر محه‌مه‌د که‌ریم .
5- نوری قادر .ناسراو به ( پۆڵا )
6- ره‌حیم ره‌شید ئەحمەد
7- دارا قادر سەمین ناسراو بە (دارا سوور).
ئیسک و پروسکی هەر حەوت پارتیزانەکەیان لە ناو قەڵبەزەی داری خلەوە گەیاندە گۆڕستانی که‌لاری کۆن و لەوێ به خاکیان سپارد. ئه‌و رۆژه هه‌موو ناخ و دڵه‌کان نوقمی خه‌مێکی قوڵ ببوو، هه‌موو چاوه‌کان پڕ بوون له فرێشک. هه‌ریه‌کەیان به جۆرێک ئەفسانەی هه‌ره‌سی قه‌ڵبه‌زه‌که و شکۆی دوا خنکاندنی پارتیزانه‌کان و ئه‌نفال و پارتیزانەکانی دوای ئه‌نفال و کێوماڵەکانی سوپای عێراق و دڵڕه‌قی سروشتی لەلا بەرجەستە ببوو.
لە کامێرای چاوه‌کانی جەماوەرەی کەلارو گەرمیاندا، روخساری پڕ لە شکۆی ئەو حەوت پارتیزانە و دیمەنی هەرسی ئەشکەوتەکەی داری خلەی جەرگ بڕ، دەبینرا.
وتار‌و ژیان نامه‌ی پارتیزانه‌کان و شیعر‌و و په‌خشان، تێکه‌ڵ به لاوانه‌وه‌ی که‌س و کاری پارتیزانە شه‌هیده‌کان و هاوڕێی پارتیزانه‌کانی گه‌رمیان ببوو.
سه‌رچاوه:
+ ئه‌م زانیاریانه‌م له هاوڕێی ئازیزم، به‌رێز مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان – ه‌وه پێگه‌یشتووه .
+ تابلۆی پارتیزانه‌کانی گه‌رمیان هی هونه‌رمه‌ند هاوار که‌رکوکی – ه‌یه
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر – بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- All Posts