عهبدوڵا کهریم مهحمود: دوا فیشهک – بەشی دووەم.
جەلادەکان مام رەزایان گواستیانهوه بۆ ژوورێک (47 ) زیندانی تێدابوو، دوو سەتل لەگۆشەیەکی ژوورەکەدا دانرابوون، بۆ میزو پیسایی تەنیا یەک پەنجەرەی بچوکی داخراوی تابوو.
ژوورەکە پڕ بوو لەبۆنی پیس و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، زیندانەکان هەناسەیان تەنگ دەبوو، دواتر لەگەل ژوورەکەدا ڕاهاتن، بێ خۆراکی و ئەشکەنجە جەستەی بێ هێز کردبوین.
ئەحمەد حەمەعەلی ئابڵاخی، یەکێک بوو لەو زیندانیە خاوەن هەڵوێستە خۆڕاگرانەی دەنگی زۆر خۆش بوو، بەیانیان بە شیعرو سروودە بەرگرییەکانی زیندانییهکانی لەخەو هەڵ دەستاند، بەڕووە خۆشهکەیەوە خەم و ئازارەکانی زیندانییەکانی دەڕەواندیەوەو ورەی زیاترى پێ دەبەخشین.
جەلال عەلی عەبدوڵا ئەندازیاری کشتوکالی بوو، ئەو کاتانهی جهلادهکان بۆ ژووری ئەشکەنجەیان دەبرد بەجەللادەکانی دەوت: کەی ئێوەش وەک ئێمە بەرەو ڕووی ئەم فاشیستانە دەوەستنەوە.
زەمەنەکانی شەوو ڕۆژی زیندان تەواو نهدهبوو، زیندانییەکان لەبۆنەکاندا ئاهەنگیان دەگێرا، ئەمنەکان بەو ئاهەنگانەیان توشی هێستریا دەبوون، بەکێبڵ دایان دەگرتنهوە.
شەوی 20. 3. 1987، 20 زیندانییان دوو دوو کەلەپچە کرد، مام ڕەزاو ئەکرەمی وەستا گورونیان پێکەوە کەلەپچە کرد، لە زیندانی سلێمانییەوە گواستیانینەوە بۆ زیندانی( فەزیلییە) لەبەغداد، له 22. 3. 1987 هەموویانیان لەهۆڵێکەوە گواستەوە بۆ هۆڵێکی تر.
مام ڕەزا دەڵێ: لەو کاتهدا دوو دشداشە لەبەر لەگەل ئەفەندییەکدا لەبەر دەرگای زیندانەکە وەستابوون، هەردووکیان بەرەو لای من هاتن، لەناکاو یەکێکیان بۆکسێکی لەبەرکەلەکەمداو وتی: انتم کوردی مشرک.
لەمەوە تێگەشتم کەعەرەب نی یەو بە هەڵە تێیان گەیاندووە، ئەفەندیەکەش هەر سەیری دەکردین، پێم وت: ئێمە مسوڵمانین، نوێژ دەکەین و قورئان دەخوێنین.
وتی: دەتوانی قورئان بخوێنی؟
وتم: بەڵێ
دوای تاوێک بەقورئانێکەوە گەڕایەوەو من بەڕێکەوت قورئانەکەم کردەوە، سورەتی یاسین بوو، بەڵام من لەبەر سورەتەکەم بە جوانی بۆ خوێندەوە. دەستی خستە سەر سەرم، ویستی ماچم بکات، وتی: ئێوەش مسوڵمانن.
بەدەست ئیشارەتم بۆ کرد: تۆ خەڵکی کوێیت؟
وتی: پاکستانیم
من بەدەست و ئیشارەت تێم گەیاند: ئێمه لێرە دەسگیروزیندان دەکرێین و ئهشکهنجهو ئیعدام دەکرێین.
محکمە الثورە
بەیانی 23. 3. 1987 مام رەزاو (5) زیندانییان گەیاندە محکمە الثورە.
سەرۆکی دادگا لەوێ بواری هیچ جۆرە وەڵامێکی پرسیارەکانیان نەدەدان، زیندانییەکان بوریان نەبوو یەک وشە بڵێین، دوا جار سەرۆکی دادگا وتی: ئێوە تێکدەرن.
بەمادەی (157) بەپێی دەستوری یاسای دەوڵەتی عێراق،گوایە ئەم زیندانیانە دەستیان لەگەل بێگانەدا تێکەڵ کردوە، بۆگۆڕانکاری و ڕوخاندنی ڕژێم.
دوای ماوەیەک سەرۆکی دادگا زیندانییەکانی کردە دەرەوە هۆڵەکە، دواجار هەر شەشیان هێنایە ناو قەفەزی دادگاکەوەو دەقی حوکمەکەی بۆ خوێندینەوە.
1- کاوە بەکر مەحمود/ بەمادەی 157، حوکمی ئیعدام.
2- جەبار غەفور سەعید/ بەمادەی 157، حوکمی ئیعدام.
3- ڕەزا ئەحمەد قادر/ بەمادەی 157، حوکمی هەتا هەیتایی.
4- فەتاح ئەمین عەزیز( شێخ فەتاح)/ بەمادەی 157، حوکمی هەتا هەتایی.
5- یاسین محەمەد ڕەمەزان/ بەمادەی 157، حوکمی هەتا هەتایی.
6- جەزا ئیبراهیم ساڵح/ بەمادەی 157، حوکمی هەتا هەتایی.
دواتر هەرچوا حوکمە هەتا هەتایەکەیان برد بۆ بەشی حوکمی تایبەتی لەئەبو غرێب.
6 رۆژ لە مجەمیدەدا مانەوە، لە 29. 3. 1987دا بەسەر جەمالۆنەکاندا دابەش کران، مام ڕەزا لە جەمالۆنی(2)دا دانرا، دوای چەند ڕۆژێک داوای خوێنیان لەزیندانییەکان کرد، مام ڕەزا خوێنی نەبەخشی، جەلادەکان زۆریان لێدا، بەبەردەوامی لەژێر چاودێری دابوو. لە 15. 9. 1988 بە لێبوردنی گشتی ئازاد کرا. کە گەڕایەوە خانوەکەیان لەلایەن جاشەکانەوە گیرابوو، خانەوادەکەی لەگەڕەکی بەختیاری، خۆیان حەشاردابوو.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مهرگی خانهوادهیهک.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: زنجیری دەبابەکان – بەشی دووەم و کۆتایی.
- All Posts