زەبەنگ بەهادین: خۆ ڕووتکردنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پۆشتە خەسڵەتی سروشتە، وەک شێوازێکی پاراستنی بونەوەرەکان لە کاریگەریەکانی ئاو هەواو و دەور و بەر، درەختێک بە توێکڵێکی ئەستور دادەپۆشرێت تا بیپارێزێت لە گاریگەری دەرەوە سەگێک توکی هەلگرتوە بۆ پاراستن، بالندە و میرووەکان و سەرجەم بونەوەرەکان. ئەمانە پێیان دەوترێت پاراستنی باێلۆژی جەستە. رەنگە وەک چۆن بۆ بوونەوەرەکانی دی ئەم بەرگە بۆ مانەوە بەردەوامی بێت لە روکاریی جەستەیی، ئەوا بۆ مرۆڤیش هەمان شێوەیە بۆ مانەوە لەگەڵ بەردەوامی بە ئارامی.

کاتێک مرۆڤ خۆی روت دەکاتەوە، پۆشتەکانی لا دەبات درکی بە پاراستنی باێۆلۆژی هەیە، دەزانێت چ کاتێک گونجاوەو چ کاتێک زەرەری دەبێت ئەو روتکردنەوەیە، لە شوێنێکی وەک ناوچەی بەستەڵەک دەبێت پۆشتە بن تا سەرما جەستەیان نەفەوتێنێت. بەڵام لە ئەفریقا بەرگەکانیان کەم دەکەن تا گەرما لە ناویان نەبات. کەواتە کات و شوێن، پاڵنەری پۆشتەی مرۆڤن بۆ مانەوە، لە ڕووی جەستەیی.

بەڵام کاتێک مرۆڤ ڕووت دەکرێتەوە بۆ کاریگەری لەسەر سروشت و پێکهاتەی خودی، لێرەوە ترسەکە دەست پێدەکات. کاتێک خۆمان روت بکەینەوە بۆ سەرنج راکیشان خۆمان روت بکەینەوە لە بڵاوکردنەوەی وێنەکانمان و خێزانەکانمان و کێشەکانمان و پێکەنین و گریانەکان چیمان نامێنێت پارێزراو بێت ، ئەو کات دەبێت بپرسین چی و کێ وا دەکات روت ببینەوە ؟ 

سیستمی سەرمایەدارئ پاڵپشت بە نیولیبرالیزم کار بۆ روتبونەوەی مرۆڤ دەکات لە جەستە تا بتوانێت بە کەمترین ماتریال زۆررترتن قازانجی  دەست کەوێت لە ژێر ناوی مۆفێل و مارکە و نیشاندانی بەشە هەستیارەکانی جەستە ، لە هەمان کات پێکهاتەی ناوەوەی مرۆڤ روت دەکاتەوە بۆ ئەوەی تایبەتمەندی نەمێت و کێشەکانی زیاد بکەن ، خەسڵەتی ئەم سیستمە ئەوەیە کە بەقەیرانەکانەوە دەمێنێتەوە ،جەستەی مرۆڤ هەر کات وەک نمایش بەکاربهێنرێت دەبێتە کاڵا و سیفاتە مرۆییەکانی لە دەست دەدات بەمەش بەها ناوەکییەکانی نامێنێت.

چ پێویست دەکات یاری مناڵان شێوازێکی سێکسی و روتکردنەوەی بدرێتێ، ئەگەر ساغکردنەوەی بازار نەبێت و راکێشانی دەرونی مناڵەکە نەبێت بۆ ناو جیهانێکی ئارەزوویی بەس.

 لە زنجیرەکانی هاری پۆتەر سەرەتا جل و بەرگەکان پۆشتە بوون، لە هەمان کات دەرهێنەر توانی پەیامی خۆی بگەیەنێت. بەڵام لە ئێستا روت دەکرێنەوە بۆ ئەوەی داهاتی زیاتر بەدەست بێنێت، بێ گوێدانە پەیامەکەی پشت. خوێندنەوەی سۆسۆلۆژیای تاک، رێگا شاراوەکەی سیستمی سەرمایەدارییە بۆ بازاریکردنی، بەشێک لەمە روتکردنەوەی مرۆڤە لە جەستە و هەم لە ناوەوەی و لە پەیوەندیەکانی و لە ژیانی راستەقینەدا. ئیتر ئەم مرۆڤە چی لێدێت و بە چ ئاراستەیەک دەروات لە پێش ئەوە پەرچە کردارەکانی کۆمەڵگە و خودی خۆشی چی دەبێت ئەوە گرنگ نییە لای ئەو، روتکردنەوە بۆ نیولیبرالیزم لە ژێر ناوی ئازادی تاکەکەسی بۆ مەبەستی ئازادی راستەقینە نییە، بەڵکو بۆ بە کاڵاکردنی مرۆڤ و نەمانی بەهاکانێتئ کە دەیپارێزێت لە وونبون و خۆ دۆراندن تێکچونی کۆمەڵگا و خێزان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت