لەوە دەچێت بارزانی جەنگەکە بدۆڕێنێت . بەشی دووەم . کونجــرینی …

لەسیستەمی دیموکراسییەدا پرۆسەی هەڵبژاردن گۆرانکاری لەدەسەڵاتدا دەکات ، جۆری گۆڕانکارییەکە بەپێی هەرهەوڵێکی ناجۆر کاردەکاتە سەرتەواوی پرۆسەکە . ئاشکرابوونی هەوڵی ناجۆر ڕەوشی وڵات بەرەو ناسەقامگیریی دەبات و لەبەردەمیدایە شەڕی ناوخۆ ڕووبدات ، ئەگەر هیچ هێزێک لەنەستیدا نەبێت بەرژەوەندی نیشتمان .

زۆرجار هەوڵە ناجۆرەکە هێندە زەق نییە تا وڵات بەرەوکارەساتی شەڕی ناوخۆ ببات لەڕێی ڕێکەوتنێکی سازانەوە کۆتایی پێ دێت .. لەکوردستاندا جەند جارێک هەڵبژاردن بۆ گۆرانکاری دەسەڵات ئەنجام دراوە ، بەڵام لەهەموویاندا ساختەکارییەکە هێندە زەق بوون کەمایەی گاڵتەجارییە ، بۆنمونە : لەهەڵبژاردنی  19/ 5 /1992 ژمارەی دەنگەکانی پارتی لەناوچەی بادینان لەژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر بوو ..

لەم ڕەوشەی ئەمڕۆی کوردستان دا ،، ئاوێنەکانی دیموکراسی دوودیون ، دیوێک مرۆڤەکان ململانێ لەسەر بەدیهێنانی دەکەن و دیوەکەی تری بەناجۆری ..

کاتێک باس لەدیموکراسی دەکرێت ، دەبێت ماتڕیالەکانی سیستەمی دیموکراسی بوونی هەبێت و کۆمەڵگاش تۆپکی سەرەکی پراکتیکەکەی بێت .. قسەکردنی پۆزەتیڤانە لەسەرسیستەمی دیموکراسی بەهەردوو دیوەکەدا ئەرکێکی نیشتمانییە و کلاکردنی پەرۆشیەکەیەتی . لەمڕۆی ماڵی کوردا کێن ئەوانەی فاکتی دیموکراسی وەک خۆی ڕەچاودەکەن ” تاکی کوردە یان دەسەڵات ؟ ..

 لەم خوێندنەوەدا گرنگ یەک شت دەبینین ئەویش هەوڵێکە بۆ چەسپاندنی سیستەمی دیموکراسی ، لەهەمان کاتدا بەربەست و دێوجامەکانی دیموکراسی و هۆکاری لەباربردن و نەگەیشتنی کۆمەڵگان بەوسیستەمە ژیانییە ..

لەسەروەختی شۆڕشی نوێ دا بەهێزتر لەدروشمی نەتەوەیی ،، دروشمی دیموکراسی بوو  ؛ ئەم دروشمە لەدوای بەدەستهێنانی دەسەڵات لەکوردستان پێچەوانە بووەوە . ئەم پێچەوانەبوونە شەڕی ناوخۆو دواتر ئیدارەیەکی نقوم بوو لەگەندەڵی بنیاد نا .. 

ئەوانەی سەرکرادیەتی شۆڕش و پاشان ئیدارەی بەشە ڕزگارکراوەکەی باشوریان بەدەسەتەوەیە هەمان حیزب و هەمان کەسایەتین . لێرەدا سیاسەتی ئەم سەرکردەو حیزبانەی کورد لەدوو پێوانەدا دەبینین ، ( جارێک بۆی دەمرن ، جارێک دەیکوژن ) ئەم دووپێوانەیە لەبیرکرنەوەو رەفتاردا لەئاوردانەوەیەکدا تارماییەکی ڕەش دەبینرێت ، کەئەویش هەرەسهێنانی هەستی نیشتمانییە لەپانتایی بیرکردنەوەو  ڕەفتاری کۆمەڵگادا ..

 هەرەسهێنانی هەستی نیشتمانی لەهەرکۆمەڵگایەکدا جیهانێکی نادروست دەخوڵقێنیت ،، حیزبەکان و سەرکردەکان بەمافی خۆیان ناگەن بەدەسەڵات ،، کۆمەڵگا دەبن بەدوو بەشەوەوە بەشێکیان زاڵم و بەشەکەی تر مەزلوم ، یاسا لەسەر کەسە دەست رۆیشتووەکان ناچەسپێت ، گەندەڵی وڵات بەرەو کلۆری دەبات و قەیرانی نەتەوەیی بنیاد دەنێت و ترسە دەرەکەییەکان ئاراستەی یەکەمین دەبن لەداگیرکردن و دەست تێوەردانی وڵات ..

لەقەیرانی نەتەوەیدا هەرکاتێک دژایەتیکردنی دەرەکی ڕووبەڕووی وڵات ببێتەوە ، ترسی سەرەکی نەبوونی ئالەکانی جوڵاندنی خەڵکە بۆگیانی بەرەنگاری و خۆپاراستن ، واتە دەسەلاتی ناجۆر ئۆباڵی هەموو دۆراندنەکانی لەئەستۆدایە ، لێرەدا یەکسانییەک دەبینرێت  لەنێوان دۆراندنی هەڵبژاردن و دۆراندنی جەنگی دەرەکی کەڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە ، دەسەلاتێک لەڕاستەقینەدا دۆراو بەڵام بەساختە هاتبێتە پێشەوە سەرئەنجام دەبێتە هێزێکی ترسنۆک لەبەردەم هەرهێزێکی دەرەکی و هەموو مل کەچیەک ئەنجام دەدات لەپێناو پاراستنی کورسییەکەیدا ..

کوردستانی باشور ئەمڕۆ بەوهەموو هەلو هەڵکەوتانەی هاتۆتە بەردەمی ، بەهەموو ماتڕیاڵە دارایی و دیبلۆماسی و کراوەیەکەی بەڕووی جیهاندا  ، کەچی دەبینین بەقەیرانیکی پجوک ” ترسی داڕمان و لەدەستدانی ئەوەی بەچەندین ساڵ بەدەستی هاتووە زیاترە لەگیانی بەرنگاری و سەرکەوتن ..   

دەپرسم ئەگەر بەغداد لەگەڵ کوردستان بکەوێتە جەنگەوە ، هۆکارەکانی بەردەم ترسی هەرەسهێنانی هەرێم و شکستی سەربازی کورد دەگەڕێتەوە بۆچی و بۆ وابەئاسانی ئەوەی هەمانە لەدەستی دەدەین ؟ ، هۆکاری باسەکەمان شیکردەوە ، بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم باسە لەبەشی سێهەمدا لێی دەدوێین ..

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds