shahab-mela-bextiar

مه‌لابه‌ختیار و نامه‌كانی مه‌رگ .. شه‌هاب كه‌ریم ..

له‌ناوه‌ڕاستی چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ، ( گاندی ) داوای له‌جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی شاری ( كه‌لكه‌تا ) كردخۆپیشاندان بكرێت ، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ردراو خه‌ڵكی به‌گشتی پترله‌یه‌ك ملوێن كه‌س ئاماده‌ییان تیابوو ، خۆپیشاندانیان كرد ، دواجار هه‌واڵی پێگه‌یشت كه‌خۆپیشاندانه‌كه ‌توندوتیژی لێكه‌وتۆته‌وه ‌،، به‌زوترین كات بڕیاری داخۆپیشاندانه‌كه ‌ڕابگیرێت ، كاتێك لێیان پرسی له‌به‌رچی؟ له‌وه‌ڵامدا ( گاندی) وتی، ئه‌گه‌رخۆپیشاندان توند و تیژی لێبكه‌وێته‌وه‌ ؛ ئه‌وكات ڕوحی شۆڕش ده‌كوژێت .

مه‌به‌ستی غاندی لێره‌دا ، كوشتنی هاوڵاتیانی سڤیڵ به‌كارێكی ناڕه‌واده‌زانێت گه‌رشۆڕشێك به‌وشێوه‌یه‌ بكرێت ، واته‌كۆتایی هێنان به‌هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر و له‌ناوبردنی داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌كه‌مترین زیان كۆتایی پێ بێت ، ئه‌گه‌رچی كوشتن له‌لای ئێمه ‌له‌هه‌ركات و ساتێكدائاسایی بوه‌ و له‌ڕابرودا و له‌ئێستاشدا كه‌مترین بایه‌خ به‌خه‌ڵكی سڤیڵ دراوه‌ و له‌سه‌رئاستی لێپرسینه‌وه‌دا كه‌مترین باسی له‌سه‌ركراوه ‌، واته ‌كه‌مترین ئه‌زمونمان له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ناوخۆییه‌كان و شه‌ڕه‌كانی به‌ناوبراكوژیدا هه‌بووه‌ ، باشترین به‌ڵگه‌ش هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی مێژوه‌ خوێناوییه‌كانه ‌به‌هه‌موو دیوێكدا بۆ باری به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌س .

ماوه‌یه‌كی زۆر ڕبابه‌تی ڕه‌خنه‌ییم ئاراسته‌ی زۆری به‌رپرسه‌كان ده‌كرد و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین له‌ڕابردوی شۆڕشه‌كه‌دا ده‌دوام ، وه‌لێ كارێكی ئه‌وتۆم نه‌ده‌كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی میلله‌ته‌كه‌مان كه‌م بكه‌مه‌وه‌ ، به‌داخه‌وه ‌ماوه‌یه‌كه‌ به‌رپرسه‌كانمان شوژنی ژه‌هراوی ده‌نێن به‌یه‌كتر و له‌مێژوی شۆڕش و گه‌له‌كه‌مان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ‌، بۆیه‌كه‌م جار و ساڵانێكی دور و درێژ ، تێپه‌ڕبوون به‌سه‌رمێژوی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا ، مه‌لابه‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، زۆر به‌ڕاستودروستی باسی له‌خه‌بات و تێكۆشانی چه‌ندین قاره‌مان و ڕابردوی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانی كرد و په‌رده‌ی به‌ڕوی ڕاستیه‌كاندا هه‌ڵماڵی و چرای ژوری تاریكی داگیرساند ، ئه‌وانه‌ی په‌نجه‌ی شایه‌تمانیان به‌درۆ درێژده‌كرد و له‌حزوری خۆیانداهه‌ڵه‌یان ده‌كرد ، مه‌لابه‌ختیار ژوری تاریكی بۆڕۆشن كردنه‌وه ‌، ئه‌وژوره‌ خامۆشانه‌ی ساڵانێكی زۆری پڕ له‌تاوان له‌كونجی هه‌قیقه‌تدابه‌په‌رده‌ی ڕه‌ش داپۆشرابوون و به‌دزییه‌وه‌ كفن ودفن كرابوون ، خۆڵ كرابووبه‌سه‌ریاندا ، مه‌لابه‌ختیار په‌نجه‌ی شایه‌تمانی بۆدرێژكردن و جارێكی تر ته‌رمی بێتاوانی له‌ژێرگڵ ده‌رهێناو ناچار كفن دزه‌كان مێژوی نه‌ك خۆیان بگره‌خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌و بیر و باوه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانیشیان به‌دیوێكی تردا باسكرد و نه‌هییان له‌حه‌قیقه‌ت و ڕاست و دروستی ڕه‌نج و ماندوبونی سه‌دان تێكۆشه‌ركرد.

گه‌رخۆشم له‌وشۆڕشه‌دا به‌شدارنه‌بومایه‌ ، ڕه‌نگه ” ‌بموتایه‌ ژوری تاریكی به‌چرای مه‌لابه‌ختیار ڕۆشن ناكرێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت وانیه ‌، بۆیه‌ده‌ڵێم ئه‌ومێژوه‌ش هێنده‌ دێرین نیه‌ و ئێمه‌ی تیائاگادار نه‌بووبێتین تاوه‌كوو ڕه‌حمه‌ت بنێرین بۆئه‌وانه‌ی له‌كون و قوژبنه‌كاندا خۆیان حه‌شارداوه‌ ..

گه‌ر له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی مێژوی له‌وجۆره‌ی مه‌لابه‌ختیارنه‌بێت ، هه‌رپێت وایه‌ ئه‌وانه ‌له‌سه‌رخاكی باو باپیرانیشیان نه‌ماون ، كه‌چی به‌وده‌رزی لێدانه ‌ده‌كه‌ونه‌ قسه‌ی ناڕاست و دوور له‌حه‌قیقه‌تی مێژووی ئه‌و شۆڕشه‌ی كه‌هه‌زاران مرۆڤی تێكۆشه‌ری تیابوه‌ته ‌قوربانی و ئه‌م ڕۆژه‌یان دروستكرد ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی باسی خه‌بات و ماندوبونی خۆیان ده‌كه‌ن و ناپه‌ڵه‌وانێتی خۆیان به‌دور له‌شۆڕشكردن به‌ئێمه‌ی هاوڵاتیانی سڤیڵ ده‌فرۆشنه‌وه‌، ئه‌م جاره‌ش دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ نامه‌كانی مه‌رگ ، هه‌ڵوێست و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناڕاستیه‌كانی به‌رپرسه‌دێرینه‌ حه‌شاردراوه‌كانی پێشوی ناویه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نین ، تاوه‌كوو مه‌لابه‌ختیار بڵاویان بكاته‌وه ‌، به‌ڵكوو مێژوه‌ و هێشتاخه‌ڵكانێكی زۆرماون له‌ژیاندا به‌ڕوتاندا بته‌قێته‌وه‌ ..

411 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 60 seconds