Abubakir-Caf-3

خەیاڵی سۆفی و كڵۆڵی تەجەللایی زمان : دکتۆر ئەبوبەکر جاف .

بۆ : وەلید , سەیوان, پێشڕەو

وجودی ان اغیب عن الوجود

بما یبدو علی من الشهود . ( القشیری , الرسالە القشیریە , ص  37  .

وێناكردنی خەیاڵ , یا بە دەنگ هێنانی خەیاڵ لە ئاستی زمانەوانیدا , لە نا و سیستەمی گوتاردا ,  لە سیستەمی زمانی عیبارەتدا , كورترین و كڵۆڵ ترین تەجەلاكردنی وێنەكانە, خەیاڵ , بەرمەبنای یادوەری و كەڵەكەبوونی ئەزمونە سوریالی و نا هارمۆنییەكانی خودی خەیاڵ و , سەركەتنی بە سەر لۆژیكی مانادا , دەرگیربوونی لە گەڵ فۆرمەكانی ( نا مانایدا نەك بێمانی ) …

غیاب و یا نەبوونی سیستەمێكی گرامەری , تێپەراِندنی ستراكتۆرە ئاسۆییەكانی زمان , تێكشكاندن و پارچە پارچەكردن و , هەندێكجار بەرهەم هێنانەوەی ( وێنە ) لە فۆرمێكی ( نا رێك و پێكدا) , سیستەمی ئاماژەیی و جەبری ئاڵۆزی هێزوو جۆرێك لە ڕەهایی و نا سنوربەندی خەیاڵكردن ,… ئەمانەو هەزارانی تر , ئەو (بون و عەدەمانەی كە قابیلی گوزارشت لێكردن نین , ئەو پانتاییانەی كە لە دەرەوەی جوگرافیایی ( زمان و لۆژیكەوەن )..

دێوانەیی دۆخێكی ( نا دۆخ ) , سوریالیبوونی وێنەكان و , برێكی كەم تەجەلابوونی ( ورێنەیی و حاڵ لێهاتنی ناوەكی سۆفی… … ئەم ( نا – ماناییانە ) دەرگیربوون و مامەڵەكردن و تێدا ژیانێكە لە دۆخێكدا , كە خودی ئەم دۆخە ( بوون و نەبوونە ) لە یەككاتدا.. ئەم دۆخە نا وشیارییەكە , كە وشیاربوون بەم ( نا وشیارییە ) ئەستەمە … چون تەماهیبونەوەیەكی كوللیە لە گەڵ دۆخێكدا ( كە خودی بون خۆیەتی ) , ئەم ( خۆیەتی بوون ) و ( خۆیەتی بوونە ) ئەو نا شوێنەیە كە ڤینگنشتاین ئاگادامان دەكاتەوە لەوەی قسەی لە بارەوە نەكەین..؟! بۆ .. چون بەقسەهێنانی و بە دەنگ هێنانی ( ئەم بێدەنگیە , ئەم ( نەوتراوەی كە ناوترێت ) …  ناچاری ئەكات بە درزخستنە ناو ( عەقڵ و لۆژیكی  ) پەیمان لەسەر بەسرا و ئیجاماع لەسەر كراو…

عارف و سۆفییەكان .. ناچارن بە بێدەنگییەك , بە نەوتنێك ( non – dire) كە هێڵێكی ئەبەدی و سەرمەدی دۆخی ( وتراوە ) لە فۆرمە نەوتراوەكەدا … لێرەدا : سكون و كپبوون ئەصاڵەتی ( دۆخە ) , كە ئیجماعە زمانەوانییەك . ناچاری كردووە بە صەیرورە , لە كاتێكدا صەیرورە سكونێكی ڕەهای ئەبەدی و ئەزەلی بوونە , صەیرورەیەك كە سابیتە نەك عاریز , بوون لە صەیرورەیەكدایە كە سكون و وەستانێكی هەمیشەیی – نا پەیپێبراوە بۆ ئەبەد , واتە نایەتە ناو وشیارییەوە , ئەگەر لە دۆخە دەگمەنەكانیشدا بێت , ئەوا مەحكومە ( بە شپرزەییەكی نا-مانایی ) وەك دۆخی حەللاج , لە لەحزەی زەمەنی , مانێڤستبوونی دۆخ ( نا دۆخییەكی ) ( انا الحق ) … حەقێك كە هێزو مەرزەكانی ( زمان و هەبوون ) كڵۆڵن لە بەرانبەر مانێڤستكردن و تەجەللاكردنیدا …

تەفسیركردن و تێرامان و شیكردنەوەی ئەم ( دۆخە نا كۆنتێكستیی ) عەبەسە … لە كاتێكدا , مانایەكی سەرمەدیی لە نا كۆنتێكستێكدا ( كە كۆنتیكستێكی هارمۆنییە لە لەناو خودی بووندا (en soi) بە خۆی  par soi)(), بۆ خۆی ( pour soi  ) … دۆخێكە لە تێپەڕاندنی ( فرەیی و جیاوازی ) بۆ دۆخی ( نا دۆخی ( یەكێتی و یەكبون ) … ئەمە شعور و هەستكردن و ووشیاربوون و پەیپێبراو نییە , بەڵكە حاڵتێكی ( تەسامی و تەعالی بوونە , وە ك ئەزمەنكردنێك كە كوللەن ( تەماهی بوونە… ئەمەش ( دراوی سێیەم  ) پێك نا هێنیت ..! بەڵكە ( نا دراوێكە ) لەودیو , یاخود لەسەرو ( ئۆبژێ – سوبژێ ) وە … لە سەرو پارادۆكسەوە , لە سەرو دیالێكتەوە , پرۆسەیەكی ( نا پەیپێراوە , ( لە نا – دۆخێكی جەمسەر ئامێزیدا , كە ئەكتەرەكان بە ڕەهایی غائیبن , تەنها ( بوونێكی نەبوو )  ( نەبوویەكی بە بوون ) بوو , پێكدێت , كە پێكهێنراوە ئۆنتۆلۆژییەكەی ( بوونە) , ئەم ( دراوەش) هێندەی لە عەدەمەوە نزێكەی  ,( ئەگەر بە تەواوی عەدەم نەبێت ..؟؟!) نەبوونە و نە هەبوون …( ئەفلۆتێن لە تاسوعییەی 9 نۆیەمدا , تێیدا ژیاوە … یا ئەو ( فەیزە پیرۆزەیە ) كە شێخی گەورە ئیبن عەرەبی باسی لێوە دەكات لە دۆخی (هێزدا , پێش بوون بە دۆخی فعل .) … لەوێ سیفات نییە , نەعت نییە … لەوێ سیفات و زات , دۆخێكی ( جێگیرە , بێلایەنە و سە رب هیچ صنف و جۆر و چەشنێك نییە) .. ژیاندنە لە گەل كوللیاتدا , بە ( یەك ) .. دۆخی سەرو دوالیزمەكانە … سەروی خێرو شەڕ … وەك حەلاج ئەڵێت : من فرق بین الكفر والایمان فقد كفر … من زعم انە یوجد اللە فقد اشرك … ) ئەمەش ( لەوێدا … ژیاندنە لە زەوقێكی ئەبەدی نا پەیپێبراوی ئیحساسی و شعوری و ئیدراكی  …

1,535 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست