Fereydwn-Kunjrini-1

فه‌ره‌یدون کونجرینی : کاری ڕێكخراوه‌یی مه‌ده‌نی نه‌ك حیزبی له‌تاراوگه‌دا .

بنه‌ما نیشتمانیه‌کان له‌تاراوگه‌دا قبوڵی نیه‌ لای هاوڵاتیان , که‌ویستی نیشتمانی و یه‌ك ڕیزیی بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سکه‌وته‌کانی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌تاراوگه‌دا کارنەکات بۆ به‌دی هێنانی ته‌واوی کاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانیان .

ئێمه‌ی کورد بێ وڵاتین و ده‌بێت ده‌ست له‌ناوده‌ست کاربکه‌ین بۆ کۆتایی هێنان و بنبڕکردنی کاری حیزبی له‌تاراوگه‌داو بونی ڕێكخراوه‌ کوردیه‌کان لەژێر چەتری حیزبە کوردییەکاندا پڕۆژەی خزمه‌تگوزاریان نیه‌و بگره‌ دوره‌ له‌مافی تاکی کورد له‌تاراوگه‌دا ، ئێمه‌ گه‌ربمانه‌وێت هه‌رکارێکی خزمه‌تگوزاری ئەنجام بدەین ده‌بێت دوور لە بارگراوەندی حیزب‌ کاربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سڵکردنه‌وه ‌نه‌بێت له‌ به‌جێ هێنانی په‌یوه‌ندیه‌کان.

گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌ودرزو که‌لێنانه‌ی له‌ناوماندایه‌ بنه‌بڕیان بکه‌ین ، ده‌بێت دوربێ له‌کارو چالاکی ناوچه‌گه‌رێتی و حیزبایەتی ، دەبیت ڕوانگەی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی په‌یوه‌ست بێت به‌ تاکی کورده‌وه‌، بونی ده‌سته‌واژه‌ی کارگێڕی له‌ناوهه‌ر ڕێك خراوێك دا کاری دەست تیوەردانی حیزبی تێکەوت ئه‌وا هه‌م ڕێكخراوەکەو هه‌م ئه‌ندامەکانی ئاینده‌یه‌کی باشیان نابێت بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی به‌تایبه‌ت له‌ تاراوگه‌دا .

ڕوه‌ندی کورد له‌ تاراوگه‌دا ده‌ بێت له‌ماڵێك پێك بێت تا له‌کاره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵ بدات و ده‌ست به‌کاربێ بۆ زیاتر لێك تێگه‌یشتن له‌بونی ئه‌وخزمه‌ت گوزاریانه‌ی که‌ له‌داهاتودا دێنه‌ئامانج بۆبه‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌کوردستان و تاراوگه ‌….

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies