فەرەیدون کونجرینی: ئەرکی پارێزگا پارێزگاریکردنە لە ناوچەو خەڵکەکەی!؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بارێزگار ئەوکەسەیە کە دەتوانێ بپارێزێ” دووربیینبێت و پارێزگاری لە خەڵک و ئەوشوێنە بکات پێیی سپێردراوە.
لەجیهاندا بەدەگمەن خۆپشاندانی زۆرمەودای لەوجۆرەبکرێت کە لەشاری سلێمانیدا ئەنجام دەدرێت و هاوڵاتیانی بێ نوێنەرن و نوێنەرو داواکاری گشتیان نییە” لە کاتێکدا ئەرکی سەرەکی پارێزگارە بەدەنگ داواکانیانەوە بچێت و بیگەیەنێتە بەشی سەرەوەی دەوڵەت.
لە وڵاتانی دیموکرات لەمەڕ کەمتەرخەمی فەرمانبەران و ژینگەو هەر خزمەتگوزارییەک داواکانیان لە ڕێگەی پۆست و ناونیشانی ئەلکترۆنی دەگەیەندرێت بە فەرمانبەرانی ئەنجومەن و پارێزگاری شار” پارێزگار دووربینانە بەدواداچونی بۆدەکات گەر لێپرسینەوەنەکات داواکان بۆ جاری دوەم و سێهەم و زیاتر بەهەمان جۆری یەکەم دەگەیەندرێت بە پارێزگاری شارو کێشەکان لە تەلاری پارێزگا چاکدەکرێ” گەرنا داواکە بەرزدەکاتەوە بۆ دەوڵەت” لەوادەی خۆیدا ئەنجامی نەبوو!؟ ئەوا هاوڵاتیان لەسەر مافەکانی خۆیان ڕێگەی باشتر دەگرنەبەرو پلانی خۆپشاندان بە قۆناغێکی ڕێکخراوەیی ئەنجام دەدرێت لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناحکومەیەکان و پشتیوانی لە مافەکانیان دەکرێت و لە ڕێگەی مێدیاو ڕۆژنامەکانەوە گرتبونەوەی ناڕەزایەتی دەگەیەنن بە دەوڵەت. ئەمە جۆری داواکاریی خەڵکە بە یاسایی.
بەڵام بەداخەوە سەدان ڕێکخراوی مرۆیی و کۆمەڵایەتی بەناو ناحکومی هەیە نەیانتوانیوە خۆیان بکەن بە پێشڕەوی خەڵک و داواکارییەکانیان بگەیەنن، واتە ئەم جۆری خۆپشاندانانە ناڕێکخراوەییەو بەدەنگەوە هاتنی دەوڵەت بەجۆرێکی ڕاستەوخۆ داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ ناکرێ ” بەنەبوونی هەڵوێستی ڕێکخراوە مەدەنییەکان پێویستە پارێزگارو ئەنجومەنی شار ڕاستەوخۆ بەنوێنەری داواکاری خەڵک خۆیان بناسێنن و سەرچاوەی چاکرتنی کێشەکان بەسەربکەنەوە!؟

ئەرکی پارێزگار پارێزگاری لە ناوچەو خەڵکەکەی،
1- بە دواداچون لە ڕێگای ئەنجومەنی پارێزگا و لیژنە تایبەتەکانی ئەنجومەن و پارێزگاوە
2- لێکۆڵینەوەو پێداچونەوەی کارەکانی ڕابوردوو پلان و بەرنامەکاری نوێ گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی شار.
3- ڕێکخستن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ چین و توێژەکان.
4- هەمەڕەنگی لە جۆر و چۆنایەتی چالاکیەکانی شەقام و مەبەستیان.
5- هەڵبژاردن و دەستنیشان کردن و کارکردن لەسەر تاك و ئامانجەکانیان.
6- پێگەیاندن و ڕاهێنان بەسیستەمێکی نوی و جیاواز لە ڕابوردو.
7- ڕاگەیاندن و گەیاندنی پەیام و قبوڵکردنی داواکاریەکانی هاوڵاتیان.
8-کۆکردنەوە لە چوار چێوەیەکی گونجاو و شیاو بۆ گۆڕانکاری و هاتنەکایەیی بیری نوی و ڕۆشنایەکانی کۆمەڵی مەدەنی کەکاری لەسەر دەکەن وەك خۆبەخش” لەوانەش شاعیر نوسەر هونەرمەندو بیرمەندانی شار.
9- چۆڵکردنی دەسەلاتی پیاو لەهەندێ نەریتی باوی ناو کۆمەڵگە بە تایبەت بۆ کاری ڕێکخراوەیی ژن و ئازاد بوونیان، کە بەشێکی ئەودەسەڵاتە وادەکات بایەخ نەدرێ بە کاری ڕێکخراوەیی.
10- ژینگەپارێزیی و جوانکردنی شاروو گۆڕانکاری ساڵانەو خزمەتگوزارییەکان و نوێژەنەگەری لە هەموو ڕوانگەیەکداو پارێزگاری لە کولتوری کۆنی ناوچەکەو هێشتنەوەیان.
11- پاش تەواو بونی ئەرکی بەرپرسیاری جێهێشتنی پۆستەکەی بکاتە دەستپێکی مێژوویەکی نوێ و کراوەتر گشت کارەکانی بخاتە بەردەم لیژنەیەکی پسپۆڕ و ئەستۆپاکی لە گشت کارەکانی خۆیدا پیشانی هەمووانبدات و دەرخستەی کارە تەواونەکراوو بەردەوامەکانیش بخاتە ئەستۆی پارێزگا نوێکە دەست بەکار دەبێت بۆ تەواوکردنی ئامانجە گشتییەکەی دەبێتە مایەی بەرەوپێش جوونی شار و خزمەتگوزارییەکانی خەڵک.
بەگشتی هەموو ئەمانەی لای سەرەوەی ئەنجام داوەو دەبێت بەشەکەمەکەی کەماوە ئەنجامیانبدات” گرفتی ئەوەیە ئەوەی بەربەستی بۆ دروستبووبێت، نەبوونی داهات و بێهەڵوێستی حکومەت بوە” تەنها یەک ئەرکی گرنگی لەسەر شانەو پێویستە ئەنجامیبدات لەو سەدان خوێندنگەی لەپارێزگای سلێمانی دەرگای داخراوە!؟ بۆ هەر خوێندنگەیەک نوێنەرێک هەڵبژێردرێت و پێشڕەویان بکات بۆ پایتەختی هەرێمی باشوری کوردستان” بێ ئەنجام بوو لەوێوە بۆ بەغداد” خۆ ئەگەر ئەنجامی نەبێ ئەوا پێویستە ئیدارەی سلێمانی وەک هەرێمێکی سەربەخۆ بەداهاتی نەوت و غازو باجی هاوڵاتیان و فەرمانگەکان کێشەناوخۆییەکان چارەسەربکات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لەپارێزگای سلێمانی حیزبی لە حکومەت جودا کردۆتەوەو لە نوسینەکانیدا ئەو ڕاستییەی ئاشکراکردوە چیدی بازرگانی بە هاوڵاتیان و شاری سلێمانی نەکرێت” ئەونەریتەش لە تەلاری پارێزگاوە دەستپێکردوە هاوشێوە دژە شەپۆلی گەندەڵی ئامانجی خۆی پێکاوە و دەسەڵاتی حیزب و دەست تێوەردان لەکارو باری فەرمانگەکان بنەبڕ کردوەو بەپێی ئەودەسەڵاتەی پارێزگار هەیەتی و ئەنجام نەدراوە لە ڕابوردودا” بەڕێزیان کردویەتی.
لەم وەرزەی ئێستادا” ده‌بێت باشتر بەهزرێکی جیاواز ده‌ست له‌ناوده‌ست کاربکه‌ین بۆ کۆتایی هێنان و بنبڕکردنی کاری حیزبی لە نێو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەمەش بە هیمەتی هاوڵاتیان و پێکەوەکارکردن و یەکڕیزی ئەنجام ئەدرێت لەکاتێکدا پارێزگار پێشڕەوی خەڵکبێت، دەبێت زیاتر کاری حیزب و دەس تێوەردانە گەندەڵەکانیان ئاشکراکەین و هاوڵاتیان بەوە بزانن کە دەسەڵاتی حیزبی کۆمەڵگای جەقبەستوکردوە” جابۆ بەرز کردنەوەی ئاستی کاری ڕێکخراوەیی و مەدەنی و شکستهێنان بە دەسەڵاتی حیزبی و جوداکردنەوەی لە حکومەت دەبێتە هاوشێوەی دژە شەپۆلی گندەڵی.
هەڤاڵ ئەبوبەکر توانیویەتی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیدا لەناوچەکە چاکسازی فەرمانگەو فەرمانبەران” نەریتێکی نوێ و سەرەتایەك دەستپێبکات بەخێرا بەڕێکاری ئەرکەکان و حیزب و حکومەت لەیەك جودا بکاتەوە کەبوبوە یەکێك لە ڕێگریەکانی ویست و ئامانجی کۆمەڵگە” هەوڵەکانی چون بەرەو شارستانیەکی نوێ بوەو جیاوازییەکی زۆرهەیە لەگەڵ پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان و ئێراق بەگشتی” ئەرکی حکومەت ئەنجامدانی خزمەتگوزاری و داوای ڕەوای پارێزگاو دانیشتوانییەتی” نەک هەر پارێزگار.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت