فەرەیدون کونجرینی: درۆنە کەم مەوداکانی جەنگ!؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوو جۆر فڕۆکەی بێفرۆکەوان هەیە، جۆرێکی ئەوانەن کە موشەکهاوێژن و پێداویستیەکانی جەنگ هەڵدەگرن و تەنها بەبەردانەوە دەینێرنە سەر زەوی و زانیاری ڤیدیۆو وێنەی ناوچەیەک تۆمار دەکەن، یان تایبەت کراوە بە چاودێری سنورەکان” ئەم جۆرە بۆماوەی خوازراو بڕی زیاتر لە 150 کیلۆمەتری ئاسمانی دەبڕێت و دەگەرێتەوە شوێنی خۆی” بۆزانین و ڕونکردنەوەی 150 کیلۆمەتری ئاسمانی!؟ لە هەولێر بچێتە بەسرەو بگەڕێتەوە هەولێر واتە 900 بۆ 1000 کیلۆمەتر.
جۆرێکیتر ئەوانەن تەنها چوونیان هەیەو ناگەڕێنەوە” درۆنەکە بەجۆرێک تایبەتکراوە خۆی دەکێشێت بە ئەوشوێنەی درۆنی ئاماژەپێکراو پێشتر وێنەو ڤیدیۆی تۆمار کردوەیان لە ڕێگەی سیخوڕەوە لۆکەیشن (ئینیەرنێت) دەگوازرێتەوە، ڕەنگ و قەبارەی ئوتۆمبێل و شوێنی نیشتەجێبوون و کەسیی دەپێکێت” لەم وەرزەدا ئێران و ترکیاو روسیا ئەمجۆرەی بەکاردێنن لە جەنگدا” مەودای فڕینیان کەمترە لە 10 کیلۆمەتری ئاسمانی، واتە لە هەولێر بۆ سلێمانی و ناتوانێ بگەڕێتەوە جێی خۆی” هەروەک ڕوداوەکانی باشوری کوردستان بۆ وێرانکردنی ناوچەکانی گەریلاو پێکانی ئوتۆمبێل و تیرۆرکردنی کەسایەتیە سیاسییەکان بەکار هاتوون.
لێرەدا» لــە گومانەکان دەردەچین و دڵنیادەبیین، ئایا درۆنێک تەنها 10 کیلۆمەتری ئاسمانی ببڕێت دەکرێ بڵێیین لە ترکیاوە، یان لە ئێرانەوە فـڕیوە؟ نەخێر” دڵنیا دەبیین لەوەی درۆنەکان لە شوێنێکی نزیک لە ڕوداوەکان هەڵدەستن و ئامانجەکە دەپێکێن” شوێنی درۆنە کەممەوداکان دەکەوێتە ئەوناوچانەی باشوری کوردستان کەهێزی داگیرکاری لێیە، یان باخ و موڵکی بەکرێگیراوو حزب و بەرپرسەکان،زۆر بەنەهێنی بەکاردەهێندرێن. بیخەرە بەرچاوت ئایە لە ناوچەی شارباژێڕ، یان قەرەداغ سەدان دۆنم زەوی زەوتکراوە چیتێدا دەکرێ” یان شەقلاوە تا هەولێرو دهۆک » ئەگەریی ئەوە هەیە لەناو ماڵی بەرپرسەکانەوە درۆنەکان بفڕن، چونکە دەنگیان زۆر کەمەو هاوڵاتیان درک بە دەنگی ناکەن.
درۆنەکان مەودای فڕینیان کەمەو ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنی فڕینیان و ئەمەیش ئاسانکارییە کە بــە بڕە پارەیەکی زۆر وڵاتفرۆشان ئەمکارە دەکەن. گومان دەکەم بۆ هەر چالاکییەکی لەوجۆرە، دەیان ملیۆن دیناریان پێ ببخشرێ.
لە سەرەتای هێرشەکان هەڤاڵ دیار غەریب کرایە تیرۆرکرا و دەیان وڵاتپارێز لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج» هەروەک لەمدوایینانەدا دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ترکیا لە باشوری کوردستان حەوت ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پە”کە”کە) تیرۆرکران و ئاشکرابوو کە بە هێرشی درۆنی یەکئاراستە بووە. سەرەتا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە باکووری شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی باشوری کوردستان. ئەفسەرێک و دوو سەربازی پە”کە”کە تیرۆرکراو، چوار ئەندامی دیکە بوونە قوربانی هێرشی دووەم هەردو هێرشەکە پێداکێشان و بەتەقاندنەوەی درۆن ئەنجام درابوون” ئایە درۆنەکان مەودای 200 کیلۆمەتری ئاسمانیان هەیە لەکاتێکدا هەردرۆنێک 10کیلۆمەتری ئاسمانی بفڕێت و ووزەی شەحنی کارەبایی دووکاتژمێربێت!؟ لێرە دڵنیا دەبیین کە درۆنەکان لــە باکوری هەولێر بەکارخراون و ئامانجەکەیان پێکاوە.
ئەم دو هێرشەش لە کاتێکدا ڕوویاندا هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کە ساڵانێک ( سەرۆکی پێشووی هەواڵگریی ترک بووە) لە هەولێر» بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کوڕی مسعود بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم، چەند کۆبونەوەیەکی ئەنجامدابوو لەگەڵ باوک و ئامۆزاکەی.
فیدان بێ ئەوەی بچێتە ناو ڕووداوە تایبەتەکانەوە، ئەوان لە پێشوازیدا بەڵێنیان دووپات کردەوە لە بەکرێگیراویان بەردەوام دەبن. بەڵام لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیدیعای کرد کە دەیانەوێت هاوکاری عێراق و هەرێمی خۆسەری کورد لە باکووری عێراق بکەن بۆ ئەوەی “خۆیان بپارێزن لە نەیارەکانیان و بوارە بازرگانییەکانیان گەشە پێبدەن.
فیدان پێش سەردانەکەی بۆ هەولێر، لەبەغداد داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە پە”کە”کە بە ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسێنێت. چونکە لە تورکیا پە”کە”کە وەک گروپێکی تیرۆریستی پۆلێن دەکرێت، هەروەک چۆن لە یەکێتی ئەوروپا و لەلایەن ئەمریکاوە هەیە.
پە»کە»کە لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە باکوری کوردستان سەریهەڵدا، ماوەی 32 ساڵە بارەگا و پێگەی زۆری لە چیای قەندیل زاب هەیەو لەو لوتکەوە ئامانجێتی چوارپارچەی کوردستان یەکخاتەوەو خەبات دەکات لە پێناو گەلی کوردستاندا.
لەو مێژووە خەباتگێڕییەی گەریلاوە، سوپای فاشستی ترکیا هەزارانجار هێرشی کردۆتە سەر ئەوناوچانەی هاوڵاتی و گەریلای تێدایە و هەم کوردستانی خۆرئاوا دەکاتە ئامانج بە جاودێری فەرەنساو ئەمریکا ” لەکاتێدا ئەمریکایی و ئەوروپاییەکان ئیدیعای ئەوە دەکەن دڵسۆزن بۆ گەلی کوردو هیوا دەخوازن بە مافەکانی خۆیان بگەن.
لە مانگی تەمموزی 2022، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی عێراقی لە هێرشێکی سەربازیدا لەناوچەی زاخۆ، کردە ئامانج. گوایە پە”کە”کە بوون زۆرێک بریندار بوون، ئایا ئەو کەیسە کێ کپی کرد؟
لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 تورکیا هەوڵی کوشتنی مەزلوم عەبدی فەرماندەی باڵای هێزەکانی خۆرئاوایدا، ئەگەر ئەمریکا دڵسۆزی کوردی خۆرئاواو باشورە بۆ ترکیای سزا نەدا و ئێراقییەکان بێدەنگ بوون؟

* لە تەواوی جیهاندا 33 وڵات فڕۆکەی بێفرۆکەوانیان هەیە, دوو لەو وڵاتانە ئێران و ترکیان لە چەنگی دژ بە گەلی کورد بەکاری دێنن و زیانی ماڵ و گیانی لێکەوتۆتەوە» لە دەرفەتی داهاتودا هەموو ئەوگومانانەی قسەی لێدەکرێ لێکۆڵینەوەی بۆ دەکەیین

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت