Shehab-kerim-2

شه‌هاب که‌ریم : ئومێدی هەڵبژاردن ؛ یان هەڵبژاردن لەکوردستان .!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەڵچنینی ئومێدەکانی خەڵکی کوردستان بە ئەگەری هەڵبژاردنەوە ، پرۆسەی دواخستنی ئامانجەکانی کوردو سەرخستنی حیزبە بۆ قۆناغێکی نوێ لەعەقڵیەتی شاخەوە بۆشارو پاوانخوازی زیاتر لە ئێستای دەسەڵاتدا . لەکاتێکدا هەڵبژاردن له‌م ووڵاتەدا بۆ چەکەرەکردنی کاندیدو ئەندامانی پارت وبەلاداڕێبردنی حوکومەتە بۆ بڕیارە باڵاکانی سەرکردایەتی وئەگەری مانەوەی زیاتری دەسەڵاته‌ لەم هەرێمه‌دا ، لە هەناویشیدا بارگاوییە بە بڕیارێکی مێژووی و،ئامانجی نیشتیمانی کە ناساندنی دروست بونی دەوڵەتی کوردیە بەفەرمی ؛ بڕیارێکی لەوجۆرەش لە ئێستادا ، ئەگەری لەدەستدانی دەستکەوتەکانی زیاترە لەدروستبونی ووڵاتێکی سەربەخۆیی کورد به‌م چه‌شنه ‌.! که‌ گرێیەکی دەرونی و پاڵەوانبازی و سەنگەر گرتنه‌ لەخەڵک و حیزب وناوچەکە .

هەڵبژاردن گەر پرۆسەیەک بێت بۆ دەستاو دەستکردنی دەسەڵات وپێشخستنی سیستمی سیاسی وکۆمەڵگا لەدونیادا؛لێرەبۆ نۆژەنکردنەوەو سپیکردنەوەی دەسەڵاتە ، لە زەمەن و گەمەو فۆرمێکی تری سیاسی چەق بەستوی ڕەگ داکوتاوی خێڵەکیە بۆ بەرەو دواوەبردنی ئایندەی خەڵکەکەیی .

یاساو ڕێساکانی ووڵات و دەسکەوتە نیشتیمانییەکانی خەڵک و ئاوەدانکردنەوەو بەهەدەردانی سامانی نەوت و بازرگانییەکانی ووڵات و وڕێکەوتنە سیاسی وستراتیژیەکانی چەند ساڵی داهاتوو ئێستاش.! نمونەگەلێکی ئەو هەستە دواکەوتووییەن : کەلەم خاکە سوتماککراوەدا، دەمانخەنە بەردەم ئەگەرەکانی زۆران بازی سیاسی و خۆ شکاندنی خەڵک وخاکەکەی لەبەرەو پێش چونی دەسەڵاتی تاکڕەوانەی سه‌رکرده‌وگروپی به‌هێزی براوه‌ی نێو سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن . ده‌ستکراوه‌ییان له‌به‌رده‌م به‌دی هێنانی هه‌موو ویسته‌کانیان فه‌راهه‌م ده‌که‌ن و ده‌یده‌نه‌وه‌ به‌ڕوی خه‌ڵکدا، که‌وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رنشینانی ئه‌م ووڵاته‌ بێگانه‌بن و شوکربن به‌ بڕیاره‌کانیان .!؟

هاوڵاتی بۆیان گرنگ نیه‌ که‌ کێ له‌ کێبڕکێکانی هه‌ڵبژاردندا ده‌یباته‌وه ‌، و ناشتوانێ گره‌و له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان بکات . بۆ‌ بڕیاردانی له‌دوا ئه‌نجامی ده‌نگده‌ران و مانه‌وه‌ یان نه‌مانه‌وه‌ی له‌م ووڵاته‌دا‌ . هاوڵاتی جێگیره‌و به‌لایه‌وه‌ ‌گرنگه‌ که‌ چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنێ و ئازادی و یاسا و سه‌ربه‌خۆیی به‌رجه‌سته‌ ده‌کات . دوور له‌هه‌ر منه‌تێک که‌ به‌سه‌ریاندا بکرێ ، هه‌ر چۆن هه‌موان خه‌ڵکی ئه‌م خاکه‌ین و مافی که‌س زیاتر نیه‌ به‌سه‌ر ئه‌وی دییه‌وه‌ وه‌ک هاونیشتیمانیانی . گه‌ر پێمان ره‌وا ببینرێت و مافه‌کانمان لێ زه‌وت نه‌کرێ . وه‌ک ئه‌و جیاوازیانه‌ی ده‌بینرێن له‌ ئێستای گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌دا .

فره ‌؛ ره‌نگی کاندیده‌کان و ده‌ست پاکی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌که‌،غه‌می گه‌وره‌ی خه‌ڵکی کوردستانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌یه‌کی پاکوبێگه‌ردی باوه‌ڕپێکراو له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی گه‌ل ونیشتیمان . په‌تی درۆ کورته‌و؛ده‌رخستنی ڕاستیه‌کانیشه‌ بۆ دونیاو دین .!

1,233 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت