شه‌هاب كه‌ریم : ( مام جه‌لال ) و ( نه‌وشیروان مسته‌فا ) خه‌ڵاتی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشڕه‌و ده‌كه‌ن .

یادی (٢٩) ساڵەی تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان ، پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی لێوەشاوە ، ئه‌ندامی كۆنفراسی دووی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و ‌ئه‌ندام ناوچه‌ی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربازی ناوشار، ئاراس عه‌بدول ڕه‌حمان ناسراوبه ‌( شه‌هید مامۆستا پێشڕه‌و ) .

سه‌ره‌تا قوله‌یه‌ك بۆپاسه‌وانی ده‌رگای سه‌ره‌كی و دواترژوری به‌ڕێوه‌به‌ری ( ئه‌من ) و به‌ته‌نیشتیه‌وه‌ ژورێكی تر( كه‌مال پشده‌ری ) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد بۆلێكۆڵینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه ‌، له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا به‌ مه‌به‌ستی زیندانی بوون ، ڕێی بكه‌و تایه‌ته‌ ئه‌وێ ، سه‌ره‌تا به‌خێربێیت و فه‌رمووجگه‌ره‌یه‌ك بكێشه‌ و ئاسۆی قومریش شایه‌ت حاڵێكی زیندوی من بوو ، وه‌ك یاخی بوویه‌كی شاخ ، ئه‌مه‌ش موخه‌ریب بوو ڕاستی و دروستی خۆت بڵێ . دوای نیوكاتژمێر لێكۆڵینه‌وه ‌، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان قۆڵ به‌ست و چاوبه‌ست ، چه‌ند مه‌تریك و ده‌رگایه‌كی ئاسن خرایه‌سه‌رپشت و به‌ده‌ستی ڕاستدا ته‌والێتێك و له‌ولاتر ژورێكی یه‌ك نه‌فه‌ری ( ئینفیرادی ) ده‌رگایه‌كی تری ئاسنین ، ژورێكی بچووك و له‌ناو ئه‌وژوره‌دا ده‌رگایه‌كی تری ئاسنین و دواتر ژورێكی سێ به‌چواری تر ، جێی ژوانی سه‌دان زیندانی بوو ، سه‌تڵێك بۆ ( میزكردن ) به‌ده‌سته ‌چه‌پی ژوره‌كه‌دا دانرابوو ، په‌نجه‌ره‌یه‌كی زۆر بچووك له‌به‌رزی ژوره‌كه‌دا‌بۆ هه‌ناسه‌دانی سه‌دان زیندانی دروستكرابوو ، وه‌ك مێروله‌ سه‌دان ئه‌سپێ له‌ژوره‌كه‌دا بۆخوێن مژینی زیندانیه‌كان هه‌ڵپه‌یان بوو .

ژوری لێكۆڵینه‌وه‌ ، وه‌ك قه‌سابخانه‌یه‌ك ده‌یان قولاپ و كه‌ره‌سه‌ی پێشكه‌وتوی هه‌ڵواسین و وه‌ك دانسازێك چه‌ندین ئامێری دانكێش ، بۆمه‌به‌ستی نینۆك هه‌ڵكێشانی لێبوو ، له‌جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی مرۆڤه‌كانی نێو ئه‌وزیندانه‌دا تاقی ده‌كرانه‌وه ‌، رۆژێكی زۆر ناخۆش و هه‌رگیز له‌یاد نه‌چوو ، ته‌واوی زیندانه‌كان بۆژوری ئه‌شكه‌نجه‌دانیان بردبوون ، ئه‌ورۆژه ‌تائێواره ‌بێده‌نگی له‌نێوژوره‌كه‌داباڵی كێشا .

بوو به‌سه‌ر هه‌موو زیندانیه‌كاندا ، به‌ئاسته‌م گوێت له‌ده‌نگی كه‌سێك ده‌بوو جیاوازتر بوو له‌ڕۆژه‌كانی تر هه‌رئه‌وڕۆژه‌ش بوو ، شه‌ڕێكی سه‌ختی خوێناوی له‌بازیان ڕوی دابوو ، ده‌یان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ڕژێم له‌وشه‌ڕه‌دا كوژرابوو ، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌دیل گیرابوو ، ده‌سته‌كانی له‌دواوه‌ به‌كه‌له‌پچه‌شه‌كه‌ت درابوو ئه‌ڵقه‌ی كه‌له‌پچه‌كه‌ له‌ده‌سته‌كانی چه‌قیبوون ، خۆڕاگری ئه‌وتیكۆشه‌ره ‌بێ ئه‌ندازه ‌به‌ده‌ربوو ، له‌پڕ ده‌نگی پاسه‌وان و زنجیری ده‌رگای ژوره‌كه‌ مامۆستا پێشڕه‌ویان له‌نێو به‌تانیه‌كدا وه‌ك جه‌نازه‌یه‌ك هێنایه‌وه‌ ، پێشڕه‌و هه‌روه‌ك شێر به‌ڕوخساری خوێناویه‌وه ‌ده‌ینه‌ڕاند و نه‌فره‌تی لێده‌كردن ، دیار بوو زۆریان ئه‌شكه‌نجه ‌دابوو ، به‌ڵام سودیان لێوه‌ر نه‌گرتبوو ، پێشڕه‌و مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی ئارامی نێوزیندان بوو ، وانه‌ی كوردایه‌تی و خوڕه‌وشت به‌رزی بۆتێكۆشه‌ره‌كانی تر ده‌وته‌وه ‌مرۆڤێكی یه‌كجار دڵسۆز و زیره‌ك و چاو نه‌ترس بوو ، له‌بێده‌نگی پاسه‌وانه‌كان ، كه‌له‌پچه‌ی ده‌ستی ئه‌وپێشمه‌رگه‌یه‌ی بریندار بوو بۆپشودان ده‌‌كرده‌وه ‌، وره‌ی پۆڵاینی پێشڕه‌و ته‌واوی وره‌ی زیندانه‌كانی تری به‌رزده‌كرده‌وه‌ قاره‌مانێتی مامۆستا پێشڕه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ( ئه‌منی ) سه‌رسام كردبوو ، به‌تایبه‌ت بۆچاوپێكه‌وتنی پێشڕه‌و سه‌ردانی ژوره‌كه‌ی ده‌كرد. به‌ڵێنی شه‌ره‌فی دابوو به‌پێشڕه‌و ته‌نها نهێنیه‌ك بدركینێت ، له‌زیندان ئازادی بكات ، كلیلی ده‌رگای زیندانه‌كه‌ی به‌به‌رچاوی هه‌موو هاوڕێكانیدا خسته ‌به‌رده‌م ، به‌ڵام پێشڕه‌و كلیله‌كه‌ی بێمنه‌ت بۆفڕێدایه‌وه ‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سلێمانی و دواتر له‌هه‌یئه‌ی كه‌ركوك و ( مه‌حكه‌مه‌ی خاصه‌ ) به‌ربڕیاری له‌سێداره‌دان كه‌وت و دواتریش به‌لێبوردنی گشتی ئازادبوو ، دوای ئازادبوونی به‌چه‌ند ڕۆژێك په‌یوه‌ندی كرده‌وه ‌به‌هێزی پێشمه‌رگه‌و . پاشان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی و كاك نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ڵاتی شۆڕشگێڕانه ‌ده‌كرێت به‌داخه‌وه ‌( مامۆستا) پێشڕه‌و مامۆستای قوتابخانه‌ی ئارام ، قاره‌مان و تێكۆشه‌ری نێوزیندان له‌شه‌وی پێنچ له‌سه‌رشه‌شی مانگی حه‌وتی ساڵی ١٩٨٤دا له‌سلێمانی شه‌هید ده‌بێت و ده‌چێته‌ ڕیزی كاروانی نه‌مرانه‌وه ‌.

1,980 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies