سەلام سەعید مەولود : لێواری مەرگ
بەر لەمردن
سەردانم کە
تاشیعرێك وەك تۆ و
تا ئاوازێك وەك دەنگت
بۆ سروتێکی تازە
بنوسم
————-
٢
———–
بە ئایندە بڵێن
تەمەنێکە من
لەچاوەروانی
خانمێکدا — لەژوانم
بەمردن بڵێن
سەردانم نەکا
تائەو دێت
————–
٣
—–
مەرگ سروتێکی
شیرینە
دەبێتە هاورێ و
من لەحزوریدا
بەخەندەیەك پێشوازی
ئەکەم
ئەی مەرگ
ئەونەهاتوە
پەلەت چیە
——————–
٤
———————-
ئەو پێی ووتم
خۆشم ئەوێیت
بەڵام وەك
شەپۆلێك
کەنارەکانی
جێ هێشتم
————–
٥
————–
ئەو کیژێکە
رۆژهەڵاتی
من عیشقێکم
نامۆ بە وڵاتی عیشق
جێم کەنەوە
——–
٦
———
چ دەگوزەرێ
من هەڵاڵەیەکی
کۆچەرو
ئەوپۆرگی گوڵاڵەیەك
چ دەگوزەرێ
Latest posts by سەلام سەعید (see all)
- سەلام سەعید : هۆگرم بە ! . - 2014-08-29
- سلام سعید : هۆگرم بە. - 2014-07-21
- سەلام سەعید : ژنێك . - 2014-07-15