Shehab-Kerim.

شه‌هاب كه‌ریم : كتێبخانه‌كان ، مه‌كه‌ن به‌باره‌گای حیزب و ڕێكخراوه‌كان

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌م دوره‌له‌شه‌ڕی كوردكوژه‌ی سه‌رده‌می شاخ ، گه‌ربه‌ومه‌به‌سته‌بدوێم ڕون و ئاشكرایه‌هیچ كه‌س خۆی ناكات به‌خاوه‌نی ، دڵنیاشم له‌وه‌ی زۆرمان باس له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و سه‌ركوتكردن و قۆرخ كردن و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌ ڕابردوداكردوه‌ و ئه‌زمونێكی گه‌وره‌مان له‌وپێشێلكارییه‌ و سه‌ركوتكردنه‌وه‌رگرتوه‌ ، بۆیه‌گه‌رهه‌ریه‌ك له‌مانه‌ش كرابێتن،هۆكاری سه‌ره‌كیان بوونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌ له‌ناوسنوری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌دا ، دیاره‌له‌ومانایه‌شه‌وه‌ بیر و بۆچوونه‌كان و ئازادی ڕاده‌ربرین ، هه‌میشه‌له‌ژێرڕكێفی سه‌ركوتكردندایه‌ .

دوابه‌دوای ڕاپه‌ڕین و ئازادبوونی كوردستان ، به‌كارهێنانی هه‌مان ده‌ستور و یاسا و ئه‌قڵیه‌تی شاخ له‌شاردا و دووباره‌ ‌كردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدانه‌كان ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرین و په‌راوێزخستن و دووركه‌وتنه‌وه‌ و دابڕانی هه‌زاران كوردی دڵسۆزله‌خاك نیشتیمانیان ، له‌ئێستاشدابه‌كوردانی تاراوگه‌پێناسه‌ده‌كرێن ، به‌شێكی زۆری ئه‌م كوردانه‌هه‌میشه‌ له‌بیركردنه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوره‌دواریدان و بیری سه‌ره‌كیان پاراستنی كلتوری میلله‌ته‌كه‌مانن ئه‌مانه‌ و ده‌یان بیركردنه‌وه‌ی تربوونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی پاڵنه‌ربن بۆكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌به‌زمانی كوردی و دروستكردنی چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری كوردی و په‌یوه‌ندی كردن له‌نێوان نوسه‌ر و ئه‌دیبان و سه‌رگه‌رمی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان بن ، لێره‌داده‌مه‌وێت ئاماژه‌به‌كار و چالاكیه‌كانی كوردانی تاراوگه‌دابده‌م له‌هه‌ردووشاری مانهایم ، لودڤیگسهافن ، ئه‌ویش دامه‌زراندنی ناوه‌ندی زانین و ڕۆشنبیری كوردیه‌كه ‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆمانگی/٨/ ٢٠٠٣كه‌له‌و ساڵه‌دا بانگه‌وازی بۆكراوه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری ڕاین نێكه‌ر.

پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و دواترگه‌یشتن به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی زانین و ڕۆشنبیری دابمه‌زرێت و كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌كی كوردی ، وانه‌وتنه‌وه‌به‌زمانی كوردی( كۆرس ) ئه‌م ناوه‌نده‌ش به‌مۆڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری كوردی كه‌له‌ خواره‌وه ‌ئاماژه‌به‌ناوی سه‌رۆك كۆمه‌ڵه‌كه‌ و دامه‌زرێنه‌رانی ناوه‌نده‌كه‌ده‌ده‌م .

ده‌شتی حه‌مه‌ڕه‌ش ، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری كوردی و دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی زانین و ڕۆشنبیری كوردی ، ئاسۆ حه‌یده‌ری ، عه‌بدوڵا‌مراد ، یوسف مه‌نتك ، هێمن جواد ، وه‌سمان جیهاد ، ئامانج كاوانی ، شوان بابان ، وریاعه‌بدوڵا نازم شه‌كیل كه‌مال عه‌بدوڵا ، شیلان عه‌بدول ڕه‌حمان ، دكتۆرشوان محه‌مه‌د ، كاوان عه‌بدول ڕه‌حمان ، فوئادغفور ، سیروان عه‌زیز ، سۆران یابه‌ ، كیسراهه‌ورامی ، فه‌رهادمه‌ولود ، خالیدسواد ، عه‌بدول ڕه‌حمان سه‌ڵاحه‌دین ، له‌دوای چه‌ندساڵیی ڕابردوشداچه‌ندكادری پێشكه‌وتو و چه‌ندنوسه‌رێكی تریش به‌شداربوون ، لێ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نوسراوه‌ ته‌نها باس له‌چۆنیه‌تی و دامه‌زراندنی كتیبخانه‌ و دامه‌زرێنه‌رانی ناوه‌نده‌كه‌یه ‌.

پاش ئه‌رك و ماندووبونی ئه‌م هاوڵاتیانه‌كه‌هه‌ندێكیان كادری پێشكه‌وتوی یه‌كێتی و هه‌ندێكی تریان نوسه‌ر و پزیشك و پارێزه‌رن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگاداركرده‌وه‌ ، به‌وه‌ی به‌شداری له‌پێشانگای كتێبی نێو ده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت له‌ئه‌ڵمانیابكه‌ن . له‌سالی ٢٠٠٤ وه‌به‌هۆی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م ناوه‌نده‌ ، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، توانی ده‌ستێكی باڵای هه‌بێت له‌به‌شداریكردنی ئه‌م پێشانگایه ‌، له‌م ساڵه‌شداجگه‌له‌وه‌ی له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ‌، خانه‌ی كوردستانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتۆته ‌ئه‌ستۆ چه‌ند خانه‌یه‌كی تربه‌شداریان هه‌بوه‌ ، وه‌ك ده‌زگای وشه ‌، پارێزگای هه‌ولێر ، ده‌زگای به‌درخان ده‌زگای تێنوس که‌ ساڵانی ڕابردوش ده‌زگای تێنوس به‌شداری هه‌بوه‌ ، له‌م ساڵه‌شدا دوو سیمنارڕێكخرا ، یه‌کێکیان له‌لایه‌ن خانه‌ی کوردستانه‌وه‌ به‌زمانی ئینگلیزی بۆ هه‌ردوو نوسه‌ر محمه‌د حمه‌صالح توفیق ودادوه‌ری به‌ناوبانگ ته‌ها بابان له‌سه‌ر جینوساید کردنی کورد ، کۆرێکیش بۆ مامۆستا مه‌ریوان ووریا قانع له‌لایه‌ن ده‌زگای ووشه‌وه‌ رێکخراله‌م خانانه‌دا سه‌دان كتێبی جۆراوجۆر نمایش كراوه‌و له‌كۆتایی ئه‌م پێشانگایه‌دا كتێبه‌كان به‌دیاری پێشكه‌ش به‌میوانه‌كانی ئه‌وێ كراون ، ئه‌م پێشانگای كتێبی نێوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری وڵاتانه‌وه‌ ، به‌شداری تیاده‌كه‌ن و پترله‌ ٧٠٠٠هه‌زارده‌زگای چاپه‌مه‌نی به‌شدارده‌بن .

لێره‌دا زۆر به‌وردی ده‌سته‌ی دا‌مه‌زرێنه‌ر و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ و دروست كردنی ناوه‌نده‌كه‌ و به‌شداری حوكمه‌تی هه‌رێم ، بۆخوێنه‌ر و هاوڵاتیان ڕونكردۆته‌وه ‌،هه‌ركه‌س بیه‌وێت ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتربدات ، ده‌بێت به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنتی له‌به‌رده‌ستدابیت و بیخاته‌ڕوو ، ده‌نا ئه‌م كتێبخانه‌یه‌ و به‌شداریكردنی له‌م پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیه ‌، نه‌باره‌گای حیزب و ڕێكخراوه‌كانه ‌، به‌ڵكووموڵكی گه‌لێكی سته‌مدیده‌ و ئه‌رك و ماندوبونی ده‌یان كادر و نوسه‌ر و ڕۆشنبیری به‌شێكی كوردانی تاراوگه‌یه ‌.

 ئه‌ڵمانیا

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان