نوێنەری ئەسەد چۆتە لای بارزانی ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی راپۆرتێک لە فوران نویس بەناونیشانی ” پارتی داوا له ئه‌سه‌د ده‌کات هاوکاری بکات له ده‌رخستنی YPG له رمێلان ” بڵاوکردۆتەوە ، لەو راپۆرتەدا نوێنەری ئەسەد بۆلای بارزانی ( عومه‌ر ئۆسێ ) بارزانی داوای لیێکردووە ، کە یەپەکە لەناوچەی ڕمێلان دەربکات و نەوتی ئەو ناوچەیە بە هاوبەشی دەربهێننن . ئەمەی خوارەوە بابەتەکەیە .
ئاشکرابوو که کاربه‌ده‌ستێکی باڵای نزیک له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی باشوری کوردستان داوای له حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د کردووه که هاوکاری بکات له ده‌رخستنی YPG له رمێلان و دواتریش به دووبه‌شکردنی داهاتی نه‌وته‌که‌ی رمێلان له‌نێوان خۆیاندا به‌رده‌وامی به په‌یوه‌ندییه‌کانیان بده‌ن .
دوای رێگریکردن له هاوسه‌رۆکی PYD ساڵح موسلیم له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه و له‌گه‌ڵ رزگارکردنی شاری تل کۆچه‌ر به‌گشتی و ده‌روازه‌ی تل کۆچه‌ر به‌تایبه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان PDK به‌هه‌موو میدیاکانی ژێر ده‌ستییه‌وه که‌وته‌وه دژایه‌تیکردنێکی راسته‌وخۆی ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و رۆژانه به بیانووی جیاجیا هێرش ده‌کاته سه‌ر شکۆکانی خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه .
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له دکتۆر حه‌مید ده‌ربه‌ندى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان و مه‌له‌فى سوورى له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى باشوری کوردستان که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت که رایگه‌یاند که له هاوینی رابردوودا و له‌رۆژانی سه‌ردانه‌که‌ی ( عومه‌ر ئۆسێ ) په‌رله‌مانتاری به‌ڕه‌گه‌ز کورد له په‌رله‌مانی سوریا و که‌سی نزیک له بشار ئه‌سه‌د، بۆ هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجامدانی چه‌ند دانیشتنێکی ئاشکرا و نهێنی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تاووتوێکردنی هه‌ندێک لایه‌نی تایبه‌تی رۆژئاوای کوردستان له سه‌رناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم د.حه‌مید ده‌ربه‌ندی ده‌چێته شام و له‌وێ چاوی به‌عومه‌ر ئۆسێ و چه‌ند نوێنه‌رێکی تایبه‌تی بشار ئه‌سه‌د ده‌که‌وێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌تایبه‌تیش ناڕه‌زایی و کاردانه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر به کۆنترۆڵکردن و رزگارکردنی شاری رمێلان له‌لایه‌ن YPG ه‌وه نیشانداوه و پێویستی هه‌وڵێکی هاوبه‌شی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و رژێمی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ئه‌و شاره تاووتوێ کراوه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای هاوکارییان له لایه‌نی رژێمی ئه‌سه‌د کردووه که هاوکاری و رێگه‌خۆشکه‌ریان بن تا بتوانن (6) هه‌زار پێشمه‌رگه ببه‌نه نزیک شاره‌که‌وه و له‌وێوه هێرش بکه‌نه سه‌ر YPG و شاره‌که له ژێر کۆنترۆڵ و پاراستنی YPG ده‌ربهێنن و خۆیان بکه‌ن به‌خاوه‌ن ماڵ .
تاکه مه‌رجی جێبه‌جێکردنی ئه‌م داواکارییه‌ش دووبه‌شکردنی ده‌ستکه‌وت و قازانجی به‌رهه‌می نه‌وتی شاره‌که‌یه له‌نێوان هه‌ردوو لایاندا و به‌هێز کردنی رێکخراو و پارت و گرووپه‌کانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانه له رۆژئاوای کوردستان چ له‌لایه‌نی سیاسی یاخود ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت .
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که له رۆژانی 2 ــ 3ی ئاداری ئه‌مساڵدا یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG شاری ره‌میلانی رزگارکرد و ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌شی راگه‌یاند، بۆ جاری دووه‌م و له رۆژی 6ی ئادار دا فه‌رمانداری YPG بانگه‌وازی له خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که و هه‌موو هێزه‌کانیان کرد شاره‌که له هێرشێکی توندی پیلان بۆ دانراوی گرووپه چه‌ته‌کان بپارێزن و وتبووی :”ئه‌مرۆ بۆ یه‌که‌مین جاره ئه‌و ده‌ستکه‌وته ده‌که‌وێته ده‌ستى کوردان، پاراستنى ئه‌و ده‌ستکه‌وته ئه‌رکى شه‌رڤانانى YPG نیه به‌ته‌نیا، به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌رکى هه‌موو گه‌لى کورده، ده‌بێت گه‌له‌که‌مان له هه‌موو شتێک زیاتر خاوه‌ندارى له‌و ده‌ست که‌وته بکه‌ن. “
به‌ڵام له‌وه گرنگتر فه‌رماندارى YPG له رونکردنه‌وه‌که‌ى دا باسی له گرنگى رمێلان کردبوو و رایگه‌یاندبوو که:”له رمێلان گه‌وره‌ترین کۆمپانیاى نه‌وت هه‌یه، له‌و کۆمپانیایه‌دا (6) هه‌زار کارمه‌ند رۆژانه کارى تیدا ده‌که‌ن، ئه‌و هه‌رێمه له ڕووى نه‌وته‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و بۆ هه‌رێمى رۆژئاواى کوردستان شارى رمێلان یه‌کێکه له گرنگترین و ستراتیژیترین شاره‌کان . “
له‌به‌شێکى تر‌ى ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا وه‌کو وه‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و رژێمی سوریا، فه‌رمانداری YPG وتبووی :” کۆمپانیاى نه‌وتى رمێلان داهاتێکى نه‌ته‌وه‌ییه و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو سوریاى تێدایه، له‌م بارودۆخه ئالۆزه‌ى ئێستا وڵاتى سوریا پێیدا تێده‌په‌رێ سه‌دان گروپى نه‌یار و دوژمن هه‌ن. بۆیه YPG پاراستنى ئه‌و ده‌ستکه‌وته بۆ گه‌لى کورد و هه‌موو گه‌لى سوریا وه‌ک ئه‌رکیکى خۆی ده‌بینێت. له‌هه‌مانکاتدا رێگا ناده‌ین که هیچ گروپ و رێکخراوێک ده‌ستدرێژ بکاته سه‌ر ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی شۆڕشی گه‌له‌که‌مان . بۆیه ته‌نها ده‌سته‌ى باڵای کورد و هاوپه‌یمانى نیشتیمانى سورى ده‌توانن له‌سه‌ر شارى رمێلان گفتوگۆ بکه‌ن. هه‌روه‌ها YPG پاراستنى کۆمپانیاى نه‌وت وه‌ک ئه‌رکێکى تایبه‌تى خۆى ده‌بینێ. بۆیه مافى بریاردان ته‌نها له ده‌ست ده‌سته‌ى باڵاى کورد و هاوپه‌یمانى نیشتیمانى سوریا دایه . له‌وان زیاتر مافى هیچ گروپ و ڕێکخراوێک نیه و ناشتوانن ده‌ستدرێژى بکه‌ن .”
هه‌ر له‌و رۆژانه‌ی هاوینی ئه‌مساڵدابوو که پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رجه‌م میدیاکانه‌وه به‌توندی نکۆڵییان له کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی شاری تل حاسڵ و تل عه‌ران ده‌کرد، بێ ره‌چاوکردنی هیچ هه‌ست و عه‌تفێکی کوردایه‌تی راسته‌وخۆ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌یان به پروپاگه‌نده‌یه‌کی سیاسی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی PYD راگه‌یاند و له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش ده‌ستیان به هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و پارته و ناوزڕاندنی کرد، چونکه له‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌دا ئاشکرابوو چه‌ند که‌سانێکی سه‌ر به پارتی ئازادی و ئه‌لپارتی سه‌ربه پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق راسته‌وخۆ ده‌ستیان چۆته خوێنی کوردانی هه‌رێمه‌که‌وه و ئه‌وان سه‌رسه‌به‌بی سه‌ره‌کی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ن .
به‌پێی چه‌ند چاودێرێکی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و رژێمی ئه‌سه‌د له‌و ساته‌وه‌خته‌دا به‌هۆی هه‌ندێک هاوسه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و چڕبوونه‌وه‌ی هێرشی گرووپه چه‌ته‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بۆسه‌ر رۆژئاوای کوردستان نه‌یانتوانی ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌ڵام تا ئێستاش که‌س ناتوانێ بڵێت پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستبه‌رداریشی بووه، بۆ ئه‌مه‌ش بێ گوێدان به‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده بۆ سه‌ر کوردان، هێرشی چه‌واشه‌کارانه‌ی میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسه‌ر رۆژئاوا و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌کین .
ئاشکرابوو که له‌ژێر ئه‌م هه‌وڵ و هێرشانه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان دا ره‌وشی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری ره‌مێلانی رۆژئاوای کوردستان هه‌یه که ئێستاکه له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی و کۆمیته‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی باڵای کورددایه و پارتی دیموکراتی کوردستانیش که به‌پارت و رێکخراوه‌کانی دروستکرده‌ی خۆی له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستاندا نه‌یتوانی دۆخێکی هاوشێوه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانی باشوری کوردستان دروست بکاته‌وه .
هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ڕێگه‌ی میدیاکانییه‌وه و به‌تایبه‌تیش له‌رێگه‌ی هه‌ردوو که‌ناڵی ( روداو ــ زاگرۆس ) ه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆره که بانگه‌شه ده‌که‌ن ئه‌وان ئاماده‌ن هێزی پێشمه‌رگه بنێرن بۆ رۆژئاوای کوردستان گوایه بۆ پارێزگاری کردن له سه‌روماڵی هاوڵاتیان به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له د.حه‌مید ده‌ربه‌ندی وته‌بێژی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم واناڵێت و له په‌یوه‌ندییه ژێراوژێره‌کانی ئه‌و پارته‌دا له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د دا هه‌ندێک پیلانی جیاجیا هه‌یه .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
- بابەتەکانی تری وتاریکورد
-
محەمەد عەبدولقادر: ژینگە و تەكنەلۆژیای وڵاتی چین.!
- -
نەوزاد بەندی: سەدامیزم.
- -
هەڵۆ حەسەن: دیپلۆماسی پاندا.
- All Posts