ئازاد جوندیانی : ڕێکەوتنی ستراتیجی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ ئێستا بەسەر چووە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە سەرماڵپەڕی خۆی  لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ” هەریم کەمال ئاغا ” ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نوسینێکی بڵاوکردۆتەوە ، بەناونیشانی ( رێکەوتنی ستراتیژی پێویستی بەھەموارکردنەوەیە یان دەبێت فراوان بکرێت ؟ ) بەپێی نوسینەکە گفتوگۆیەکی نێوان کۆمەڵێک لێپرسراوی یەکێتییە لەمێزگردێکی کوردستانی نوێ دا بەئامادەبوونی ئازاد جوندیانی  .. دیارە بەپێی نوسینەکە لەو مێزگردەدا هەموویان لەسەر ئەوە کۆک بوون ، ڕێکەوتنی ستراتیژی بۆزەمەنی خۆی باش بووەو بۆ ئێستا ناشێت ..

رێکەوتنی ستراتیژی پێویستی بەھەموارکردنەوەیە یان دەبێت فراوان بکرێت؟ ‌‌

٣٠/١٠/٢٠١٣

لەمێزگردێکی کوردستانی نوێدا گفتوگۆ لەسەر رێکەوتنی ستراتیژی نێوان یەکێتی‌و پارتی دەکرێت تەئکید دەکرێتەوە ، لەکاتی خۆیدا ئەو رێکەوتنە ، رێکەوتنێکی گرنگ بووە ، بەڵام بۆ سەردەمی ئێستا نابێت .  ئایا ئەو مێزگردە بە بەشداریی ھەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و د . یوسف گۆران راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی و گۆران ئازاد پەرلەمانتاری یەکێتی ، لەھۆڵی شەھید یوسف شەریف لەبارەگای مەکتەبی راگەیاندن لەسلێمانی بەڕێوەچوو .

بەشی دووەم

سازکردن‌و ئامادەکردنی : لەشکر حەمە ساڵح ، ھێرۆ یاسین ، ھێرۆ جەزا

ئالیەتی ھەموارکردنەوە

کوردستانی نوێ : کاک ھەرێم قسەت لەسەر ئەوەکرد کەرێکەوتنەکە وەک پێویست جێبەجێ نەکراوە ، ھەم لەجێبەجێکردننەکەیدا، ھەم بۆ سەردەمێک

بووە کە ئێستا پێشھاتی تازە و شتی تازە ھاتۆتە پێش . ئایا بەڕای تۆ ئەو دەسکاریکردنە چۆن بێت باشە؟ ئەگەر ھەمواربکرێتەوە رێکەوتننامەی ستراتیژی بەچ ئالیەتێک ھەموار بکرێتەوە؟ ئایا چۆن وابکرێت لەگەڵ مەسەلەی ھاوکێشەی سیاسی تازەی کوردستان لەگەڵ گەشەکردنی پرۆسەی سیاسی ئێستادا بگونجێت و بۆ داھاتووش بەردەوام بێت و لەگەڵ گەشەکردنەکەدا بگونجێت؟ لەگەڵ لاسەنگی ھێزی نێوان یەکێتی و پارتی چەند ئیمکانیەت ھەیە کە رێکەوتننامە تازە بکرێتەوە، تازە کردنەوەکەی چۆن بێت ؟

ھەرێم کەمال ئاغا : پێش ئەوەی بێمە سەر ئەوە، لەسەر میکانیزی جێبەجێکردنی ئەم رێکەوتنە، دیارە لەو بڕگە و بەندانەی کە ھەیە، لەبڕگە یان لەمادەی شەشەم زۆر بەڕوونی دەڵێت دامەزراندنی ھەیئەتێکی باڵا لەمەکتەبی سیاسی ھەردوولا بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە، بەڵام کە جێبەجێ نەکراوە قسە دروست دەبێت، ئەگەر نا میکانیزمێکی زۆر ڕوون و رەوا، زۆر ڕوون و شەفاف لەم رێکەوتنە دیاریکراوە بەڵام کەجێبەجێ نەکراوە کۆمەڵێک بابەت ھەیە، ئایا چۆن بەمیکانیزمێکی تر جێبەجێبکرێت ؟

دیارە ئەم دوو پارتە کە پێویستان بەوە ھەیە ئەم ڕێکەوتنە بەردەوام ھەبێت، بەردەوام بێت بەشێوازێکی تر کە ببێتە جێگەی رەزامەندی جەماوەر. کاتێک دەڵێم ھەیئەتێک دروست بکرێت، دەکرێـت ئەم رێکەوتنە لەچوارچێوەی پەرلەمانی کوردستان زیاتر بەیاخی پێبدرێت‌و رێکبخرێت لەچوارچێوەی یاسادا. ئەم رێکەوتنە ھەموو پارتە سیاسییەکانی کوردستان لەخۆ بگرێت یان دەکرێت ھێزە لیبراڵەکان لەخۆ بگرێت، ئەگەر ھێزە ئیسلامییەکان بەشدارییان نەکرد! ئەم ڕێکەوتنە پارێزراو بێت لەپێناوی بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەیییەکان و رێکخستنی گوتارێکی سیاسی کوردی بەرامبەر بەغدا، بەرامبەر ناوچەکە. ئەم سیاسەتەی لەناوچەکەدا ھەیە وەک سیاسەتی تاک لایەنەی ھەرێمایەتی، سیاسەتی بەرژوەندی ھەرێمایەتی لەسەر کوردستان نەبێتە مایەی دابڕبوون و بەشبوون و ھەژموونی لایەنێکی ھەرێمایەتی، دەوڵەتێکی ھەرێمایەتی لەناوچەکە بەسەر لایەنێکی سیاسی. ئەمەش فەرزکردنە بەسەر ھەموو پارتەکانی تر. بۆیە وا پێویست دەکات .

رێکەوتنەکە فراوان بکرێت

وایدەبینم ئەم رێکەوتنە فراوان بکرێت بە پارتی سیاسی تری کوردستانی، ئەم رێکەوتنەش لەچوارچێوەی یاسا رێکبخرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت کاربکات لەسەر ئەم گوتار و بابەتە گرنگەنەی کە ئەمڕۆ پێویست دەکات، چ وەک ھەرێمی کوردستان بۆ رێکخستنی ناوماڵی خۆمان، زیاتر لەچوار چێوەی یاسا رێکیبخەین، لەچوارچێوەی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ حکومەتی بەغدا، حکومەتی فیدراڵ، ھەم لەم ھەیئەتەی کە باسمکرد کە پێشتریش گفتوگۆی زۆری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی ھەیئەتێک لەچوارچێوەی پەرلەمان دروست بکرێت، بەدواداچوون بۆ ھەموو کێشەنەی بکات لەچوار چێوەی یاسادا، لەچوارچێوەی بەدواداچوونێکی دروست و باش و گونجاو.

پێویست دەکات ئەمڕۆ کورد لەھەموو کاتێک زیاتر پێویستی بەڕێکەوتن ھەیە، پێویستی بەتەبایی ھەیە، پێویستی بەگوتارێکی سیاسی یەگکرتوو ھەیە بۆئەوەی بتوانێت لەچوارچێوەی ئەم ھەیئەتەی باسمکرد یان ئەم رێکەوتنەی لەنێوان یەکێتی و پارتیدا ھەیە، فراوانتر بکرێت و بە سوودو قازانجی نیشتمانی و نەتەوەیی بگەڕێتەوە، چ بەرامبەر بەغدا، چ بەرامبەر ئەو ناوچەیە کە ئەمڕۆ لەگۆڕانکاریدایە، ئەوەش ببێتە بنڕکرێکی سیاسەتی ھەرێمایەتی ناوچەکە، نەبێتە مایەی بەش بوونی کوردستان و نەبێتە مایەی داڕمانی کوردستان، نەبێتە مایەی ئاسەوارێکی خراپ.

فراوانکردنی رێکەوتنی ستراتیژی

ھێرۆ یاسین: زۆرجار باس دەکرێت رێکەوتننامەی ستراتیژی نەمێنێت، بەڵکو رێکەوتننامەیەک ھەبێت لەنێوان ھەموو لایەنەکاندا؟

ھەرێم کەمال ئاغا: دەتوانین بڵین فراوانکردنی رێکەوتننامەی ستراتیژی لەنێوان یەکێتی و پارتی و پارتەکانی تریش لەخۆ بگرێت، کە ئەمە بەقازانجی نیشتمانی و نەتەوەیی دەبێـت و من وایدەبینم.

باسمکرد کە نزیکەی وەڵامی پرسیارەکەی تۆ لەوەدایە دەبینرێت کە دەڵێیت فراوانتر بکرێت لەگەڵ ھەموو پارتە سیاسییەکاندا، بەبەشداری ھەموو ئەو پارتانەی لەپەرلەمان فراکسۆنیان ھەیە، ئەوکاتە رێکەوتننامەی ستراتیژی ھەڵدەوەشێتەوە و رێکەوتنێکی فراوانتر دەبێت.

دەبێت لەچوارچێوەیەکی یاسایی رێکبخرێت لەپەرلەمان کە ببێتە مایەی خزمەتکردنی زیاتر بە بەرژوەندیە باڵاکانی نیتشمان و نەتەوە، دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت.

ئێستاشی لەگەڵدا بێت خاڵێکی گرنگ ھەیە کە دەمەوێت بچمەوە سەری تا ئێستا ئەو گفتوگۆیانەی لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم دەکرێت، بەسیستەم نەکراوە، بەیاسا نەکراوە، بەشێوازێک نەکراوە کە ببێتە مایەی بەدواداچوون، لەکام خاڵ وەستاین.. لەکام خاڵ چیمان جێبەجێکرد.. کام خاڵ پێویستی بەدووبارەبوونەوە نییە.. پێویست دەکات ئەمجارە لە پەرلەمانی کوردستان ئەم ھەیئەتە ببێتە مایەی گفتوگۆیەکی دروست.

گرێبەستی سیاسی دوورمەدوا

کوردستانی نوێ: ئەو حزبانەی دەیانەوێت بێنە ناو ئەم ھاوپەیمانەوە رێکەوتنی ستراتیژی ناکاتە گرێبەستی سیاسی دوور مەدوای کوردستان کە ئەویش دەستورە؟ بۆ ئەمە شوێنی رێکەوتننامەی ستراتیژی لەدەستووری داھاتووی ھەرێمی کوردستان لەکوێدایە کە ئێوە لەپەرلەمانیش، لەقۆناغی داھاتوو کاری لەسەر بکەن؟

گۆران ئازاد: بەدیوێکی تردا.. مەبەستت ئەوەیە بوترێت رێکەوتننامەی ستراتیژی لەچ قۆناغێکدایە؟ بەدیلی رێکەوتننامەی ستراتیژی.. بۆ ھەنگاوی دوای ئەم حاڵەتە، بەسەراحەت و بەبێ ھیچ پێچ و پەنایەک پێموایە نەک رێکەوتننامەی ستراتیژی ھەڵبوەشێتەوە، لای من ھەڵوەشاوەتەوە، بەمەفھومی ئەوەی کە رێکەوتننامەی ستراتیژی لەڕووی ناوەڕۆک، لەڕووی زمنی و دەقەوە ھیچ مانایەک و ھیچ گرنگییەکی لای من نەماوە، لەبەرئەوە یەکەم شت لەڕووی زمنیەتی شەڕی ناوخۆ .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت