بەهرۆز جەعفەر : کیومەرس .
کیومەرس ، مرۆڤە .. کوردە .. ڕۆژنامەنووسە .. لەتەلەفزیۆنى کەى ئێن ئێنى زمانحاڵى بزوتنەوەى گۆڕان کاریکردووە . ماوەى چەند مانگێکە نەخۆشە . نەخۆشیەکەى ئەو ، کت و مت بێدەربەستى دەسەڵات و سیستەمى حوکمڕانیمان بیردەخاتەوە بەرامبەر تاکەکانى ناو کۆمەڵ . حکومەت ئیشى ئەوەیە : ئاسایش بۆخەڵک فەراهەم بکا ( ئاسایشى تاک ، کۆمەڵ ، ئیقلیمى ، نێودەوڵەتى ) ئاسایش بە ڕەهەندەکانى ( خۆراک ، تەندروستى ، پیشەسازیی ، ئاسایشى ناو ئاسایش ، کشتوکاڵ ، ژینگە … هتد ).
لەمە وڵاتە ، نەوتاوییە ، کەتەنها بۆڕى نەوتێکمان بەرەو تورکیا بایی (750) ملیۆن دۆلارەو ، جۆرەها بودجەو دەستهات هەیە ، سەدان ملیاردێرو ملیۆن نێرى چاوچنۆک هەیە،کە بەپارەى خەڵک سات و سەودا ئەکەن . وەزارەتى تەندروستى هەیە ، بەهەزاران نەخۆش هەن ، لەبەر نەبونى ئیمکانیات بەدەست جۆرەها دەردەوە ئەتلێنەوە . ئەمەیە بێباکى و بێ ئاگایی حکومەت . بەکورتى دەکرێت ئەم لایەنانە سەرکۆنەبکرێن ، لەنەخۆشیەکەى کیومەرسدا :
یەکەم : حکومەتى هەرێمى کوردستان و،وەزارەتى تەندروستى .
دووەم : سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان ، کە حزبیە . ئەویش بێباکە بەرامبەر ژیانى ڕۆژنامەنووسان و ، بەرپرسەکانى خەریکى خۆ دەوڵەمەندکردن و مشەخۆرین .
سێهەم : بزوتنەوەى گۆڕان ، هێزێکى دەوڵەمەندە ، لەڕووى مادییەوە ، کارگەى چیمەنتۆیان هەیە ، پشکیان لەنەوتا هەیە ، داهاتى ڕیکلام لەتەلەفزیۆن هەیە ، بودجەى پەرلەمانیان هەیە ، سۆپەرمارکێتى گەورەیان هەیە ، سەرەگەورەکانیان مووچەى بەرز وەرئەگرن … هتد . عەیبە نەتوانن چارەسەری نەخۆشیی ڕۆژنامەنووسێک ، لانى کەم مرۆڤێکى کورد بگرنە ئەستۆ.
چوارەم : کۆمپانیا زەبەلاحەکانى سلێمانى ، کەخەریکى تەکاندنى گیرفانى هاوڵاتیانن . هیچ ئەرکێکى ئینسانى ناگرنە ئەستۆ .
- بەهرۆز جەعفەر: ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد. - 2023-03-20
- بەهرۆز جەعفەر: بەرەوپێشچوونەکانی کەرتی نەوت و گاز لە عێراق! - 2023-02-28
- بەهرۆز جەعفەر: کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان وەک زەمینیەیەکی هاوبەش، تێگەیشتنێکی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەیی و جیهانی بۆ دەرفەتەکان. - 2023-01-17