tenha-4-480x300

سەلام سەعید : ژنێك .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

ژنێك ووتی
من جەستەم ئاوێتەیە لەخەیاڵ
هزرم گوڵرانی عەشق
تۆ نابینی پەلکە زیرینە
لەمن ئەچێ لەجوانیدا
شەپۆل هەمیشە ناگاتە
رۆخی حەزم
بۆیە لەگەڵبا دەزگیرانم و
ئەویش لەگەڵ پرچم گەمە ئەکا
ئەی پیاو
دڵ رەق مەبە
من لە ناسکیدا لەئاو ئەچم
لە حزوری عەشقی تۆدا
تەنها مەلێکی بچوکم
عەشق ئەچرم

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت