بەختیار شارەزورى : هەرێمى کوردستان و دەوڵەتى خەڵافەت ( داعش ) وەک دوو دراوسێ .

لە دواى سیناریۆى گۆڕانکارییەکان ، بە ئاشکرا جەمسەرەکان دەرکەوتن ، خۆ ئەگەر کورد هەموى سەر بە یەک جەمسەر بوایە ، ئێستە باشترین هەلە کە لە عێراقى نوێدا ببینە خاوەن سەربەخۆییەکى گشتى ، ئێمە و داعش سەر بە جەمسەرى تورکیا و ئەوروپا و ئەمریکاین ، ئەو دەوڵەتەى کە ئەمڕۆ دراوسێمانە دەوڵەتى خەلافەت ( داعش ) هیچ کێشەیەکى لەگەڵ ئێمە نیە و بگرە ئەوەى کە بە درێژاى مێژوو کورد داواى دەکرد ئێستە هاتوەتوە سەر کوردستان ، ئەم دەوڵەتى خەلافەتە هیچ کێشەیەکى لەسەر ناوچە دابڕاوەکان و هاتنەوەى بۆ سەر هەرێم لەگەڵماندا نیە و تەنها کێشەى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى شیعە هەیە و کوردیش بەشێک نیە لە ململانێى شیعە و سونە ، ئەوەتا نەوتى کەرکوکیشمان وەرگرتو ئێستە دەیفرۆشین ، ئەمە ئەو خەونە بوو کە ئەگەر بە خەونیش بمان بینایە باوەڕمان نەدەکرد ، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت کەرکویش بخرێتە سەر هەرێم بە پێ ى پڕۆژەکەى ( جوو بایدن ) لە عێراقى نوێدا ، یەکێتى ئەورپاش لە دوا کۆبونەوەیدا پشتیوانى کورد دەکات وەک سەربەخۆى ى ئابورى لەچوارچێوەى عێراقێکى نوێدا ، وردە وردە ئێرانیش واز لە سیناریۆکانى دەهێنێت ، دەیەوێت لەگەڵ جەمسەرى ئەمریکا ڕێک بکەوێت ، ئەو کات هاوسەنگى وڵاتانى ناوچە ڕادەگیرێ و لە عێراقى نوێدا هەرێمى کوردستان دەبێت بە چوار پارێزگا و نەوت و غازەکەى دەفرۆشرێت و بەشى کوردستان لە 17% دەبێت بە 24% بە کەرکوکەوە …
ئەو لاى بە چاودێرى ئەمریکاو ئەوروپا دەدرێتەوە بە بەغداد وەک پابەند بوون بە دەستور و کۆنفیدڕاڵیەوە ، ئیتر لە برى ئەوەى ناوەند سەروەتى هەرێم بفرۆشێ و ئێمە داوا لەوان بکەین بەشەکەى خۆمانمان بدەنێ و ناو بە ناو وەک کارتى گوشار دژى ئێمە بەکارى بهێنن ئەوە نامێنێ ، ئیتر دەبێت ئەوان داوا بکەن ئەوەى فرۆشتومانە بەشەکەى خۆمانى بە کەرکوکیشەوە لێ هەڵگرین ئەو لاى بنێرینەوە بۆ ناوەند وەک پابەند بوون بە هاوسەنگى وڵاتانى ناوچە لەسەر دۆسیەى عێراق و کۆنفیدڕاڵیەوە ، بە واتایەکى تر ئەگەر داعشیش بگەڕێننەوە بۆ سوریا ، ناوچەى سونە ڕادەستى سونەکانى وەک تارق هاشمى و نوجیفى ئەوانى تر بکرێت ، ئەوا ئێمە هەر کێشەمان نابێت چونکە چى داعش و چى سونەکان ئەم دابەشکاریە جوگرافیەى ئێستاى عێراقیان قبوڵە ، خۆ ئەگەر کەرکوک بخرێتە ژێر چاودێرى نەتەوە یەکگرتوەکانیشەوە ئەوا هەر کورد سەرپەرشى داهاتى دەکات ، لە کاتێکى نزیکدا ڕیفراندۆمى بۆ دەکرێت بە پێ ى ڕیفراندۆمیش کورد و تورکمان دەنگ بە هەرێمى کوردستان دەدەن و لە ئێستەوە ڕوونە چۆن دەبێت ، خۆ ئەگەر یەکێتى سەر بە جەمسەرى ئێران بێت و ناچار بێت بەشەڕى داعش ، ئەوا دواى ڕێکەوتنى ئەمریکا و ئێران لەسەر دۆسیەى عێراق ئەویش کۆتاى پێ دێت ، کە ئێستە بۆ پێکهێنانى عێراقى نوێ ئەو هاوسەنگیە ڕەچاو دەکرێت ، ئێستە ئێران دژى مالیکى قسە دەکات و نوێنەرى ئێران دەچێتە لاى کاک مسعود بارزانى و ئەمەش ئاماژەیە بە قایل بونى ئێران لەسەر پڕۆژەکەى جوو بایدن .
لە ئێستادا ئێمە دراوسێ ى داعشین و لە داهاتوشدا دراوسێ ى سونەین ، هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیان نیە ، بە پێچەوانەوە ئێستە نەوت و غاز و فۆسفات و کبریتى موسڵ دەدرێت بە هەرێم و لێرەوە دەفرۆشرێت و کارەباى موسڵیش لێرەوە دەدرێت ، وە بۆریەکانى کەرکویش خراوەتە سەر بۆرییە نەوتیەکانى هەولێر و داعش هیچ ناڵێ ، واتا ڕازیە بەوەى هەرێمى کوردستان بچێتەوە سەر سنورەکانى ماددەى 140 ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە پەیوەندییەکى بازرگانى باش لە نێوان داعش و هەرێمدا هەیە ، وە سنورى نێوان داعش و هەرێم 1035 کیلۆمەترە و ئەوەى ماتەوە وەک سنورى ئێمە شیعە تەنها 15 کیلۆمەترە .
خۆ ئەگەر ئەگەر هەردوو جەمسەرەکە ڕێک بکەون لەسەر ئەوەى سونە بدرێتە دەست تارق هاشمى و هاوڕێکانى و داعش مل نەدات ئەو کات ئەو شەڕە دەبێت بۆ دەرکرنى داعش بە پێ ى ڕێکەوتنەکە و تاکتیک و سینارێوکان …. ئەو کات قسەى ترمان دەبێت .

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies