Fereydwn-Kunjrini-1

فەرەیدون کونجرینی : نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن سه‌روه‌ری بێبه‌ش له‌مافه‌کانی خۆی .

کەسی سیاسی و روناکبیرو رۆشنبیر و بیرمەندان و .. هتدد .. ئه‌وانه‌ی که‌ دەرخستەو گەشە و ئاراستەگیری هێزی خه‌ڵکن ، توانیویانه‌ له‌مێژوی نه‌ته‌وایه‌تیدا جێی متمانه‌ی هاوڵاتی بن ئێوه‌ له‌ ناو بیری دیموکراسیه‌تدا وشه‌کانتان له‌یه‌ك داوه‌ توانیوتانه‌ هاوڵاتیان هۆشیار بکه‌نه‌وه‌ تا ئاوڕێك له‌ڕابوردوی پڕ ئێشو ئازاریان بده‌نه‌وه‌. ، کەلە مێژە جێگا دەستی هەموو ماندو نەناسان دیارە تا دەستکەوتە ژیارییەکان لەنگ نەبێت ، ئێوە بەشێکن لە هەڵگری ئێش و ئازاری نەتەوەکەتان ، ئێستا کاتی دانانی ئەو نەخشە ڕێگایەیە ، کەکورد پێویستە کاری بۆ بکات .
سوربوونی کورد لەسەرمافەکانی و بەردەوامی لەخەبات و بەرەنگاری ، سەدەی ڕابردووی پڕ لە کێشمەکێش و گەمە ناوچەیی و جیهانییەکانی بڕی و کۆتایی نەهات و دەورانێکی تر و زەمەنێکی پر لەهەلی لەسەدەیەکی نوێدا بۆ ڕەخسا . بەکەوتنی ڕژێمی سەدام و هاتنی بەهاری عەرەبی ، کورد بووە بەشێک لە هاوکێشە سیاسی و گەمە ناوچەیی و جیهانییەکان .
ئەگەرچی سەدەو کۆتایی قەرنی رابردوو ، کورد و دۆسەکەی لەبەردەمی ڕەحمەتی مان و نەمانی داگیرکەرو گیانی بەرەنگاری گەلەکەمان و ڕەحمی سیاسی جیهاندا بوو ، بەڵام ڕابردوویەکی خوێناوی و وانەیەکی گرنگ بوو بۆ ئەمڕۆ و داهاتوو ، گەر پێشڕەوانی سیاسی کورد تێی بگەن .
پیاهه‌ڵدان بۆ نیشتمان هیچ ئامانجێك ناپێکێت ، که‌ هاوڕاو هاوده‌می یه‌ک نه‌بین با هه‌میشه‌ پێشبڕکێ بکه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌نیشتمانیەکان له‌چوارچیوه‌ی کوردستانێکی گه‌وره‌دا . دەبێت هەمو شتێکمان له گرەوی سەرکەوتندا بێت . له‌ئاستی نه‌ته‌وایه‌تیدا کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی خۆبه‌خاوه‌ن زمان و کلتورو نەریتی خۆیه‌تی با ئەمە بکەین بە دواین پەیامی نیشتمانی کە لەهەمو جیهاندا ئاشکرایە هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌ن زار و دین و کلتور و ئاڵا بێت ، خاکیشی هــەیــە .
کورد وەك نەتەوەیەك توانیویەتی بەرگەی ئێش و ئازارەکان بگرێت و کاربکات بۆ بەردەوامی ئەو ئامانجەی مەبەستێتی کە هێشتا سەرەتامانەو دەمانێکی کورتە چارەنوسمان سەری هەڵداوە بەو خەباتەی بۆی کراوە بە دەیان سەرکردەی ئەکتیڤ چالاك و خۆبەخشین و ماندویەتی چەندین شاعیرو هونەرمەند و سەدان کورد پەروەرو هەزاران هاوڵاتی گیانی خۆیان بەخشیوە لەپێناویدا بۆ گەیشتن بە چارەنوسی نەتەوەو نیشتمان .
هاونیشتمانان دڵنیابن کە هیچ بەربەستێك و بەرنامە داڕێژراوێکی نێودەوڵەتی نیە رێگیری لەم کاروانەبکات کە جیهان شاهیدحاڵیەتی لەوەی کورد خاوەنی ئاڵاو دین و زمانی دایکی خۆیەتی و خاکیشی هەیە کە کوردستانە ، لێکدابڕان و ناکۆکیە حزبی و رێکخراوەکان با بە داواکاری و هەڵوێستی بیرمەندان و رۆشنبیرانی نیشتمان و گەلەکەمان هۆشدای راپەڕاندی ئەرکە نیشتمانیەکان بدەنەوە بە ڕویاندا و هۆشیان بێنەوە بەرخۆیان و با داهاتی نیشتمان بۆ بەرگی قڵغان بێت کە هێشتا زۆرمان ماوە دەبێت بەرگری زیاتربکەین بۆ بەدەتهێنانی ئامانجەنیشتمانیەکان .
لە ئێستادا بەهەر هەولێك بوبێت کەمێك بەرهەم هاتبێت بەهۆی هێزی فکریەوە نەخشەڕێگای بۆ کێشراوە و ئامانجی خۆی پـێکاوە پەپێی ئەو خەباتە بۆی کراوە، بادەستەوسان نەوەستین و لە چاوەڕوانی قەدەردانەبین و بەردەوامبین لەو بەرگریەیی کراوە لەپێناو سەروەری خاك و گەیشتن بە ویستی هاوڵاتیان .
ئێمه‌ى کوردستانیان هه‌موان هاوره‌نگ و هاو چاره‌ نوسین ، ده‌با هاوده‌نگ و هاو خه‌باتیشبین بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌ زه‌وت کراوه‌کانمان بۆ ئامانجه‌ نیشتمانیه‌کانمان بۆ ده‌وڵه‌تى یاساو ته‌ندروست بەباشى هێزى یه‌کبونمان بپارێزین  , کوردستانیان له‌ کۆنه‌وه‌ گروپ گروپ و پچڕ پچڕ له‌هه‌وڵى شێوه‌ خه‌باتێکدابوون بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌کانى کورد وه‌ به‌هۆى ململانێى سیاسیه‌وه‌ واته‌ تێک نه‌گه‌یشتنى تیا هه‌بووه‌ به‌و ئاقاره‌دا نه‌بووه‌ که‌ نیشتمان ده‌یه‌وێت، هه‌ر خه‌باتێک بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان کرابێت نابێت به‌ کۆتاىچونکا هێشتا ماومانە بۆ ئەو ئامانجەی ویستمان لەسەرێتی ده‌بێت ماندوبونى زیاترى بۆ بکه‌ین هه‌ر خه‌باتێک کراوە نابێت به‌زۆرى بزانین دڵنیابن بۆ هه‌وڵ دان به‌ لوتکه‌ى کوردســـتانى گه‌وره‌ ئه‌وه‌ به‌س نــیە .

ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ئێمه‌ هه‌ستى پێده‌که‌ین و خوێندنه‌وه‌و له‌ یه‌ک تێگه‌شته‌نمان بۆى هه‌یه‌ ته‌نها ده‌رسه‌و په‌ند وه‌رگرته‌نه‌ له‌ خه‌باتی قوربانى دانى گه‌له‌که‌مان ، تێروانینه‌ له‌ هه‌ڵه‌کان و یه‌کنه‌گرتن و خه‌تى یه‌ک نه‌خوێندنه‌وه‌ى کوردانه‌یه‌ به‌ گشتی، له‌م وه‌رزه‌دا کاتى ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌مووکاتێک زیاتر کورد پێویستى به‌ هاناوه‌ چوون و له‌یه‌ک تێگه‌یشتن هه‌یه‌، هه‌تا هه‌موان ده‌ست له‌ناوده‌ست قۆڵى کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تى لێ هه‌ڵ ئه‌ماڵین به‌بوێرى خه‌باتى بۆ بکه‌ن تا سنور له‌نێو مرۆڤ ونیشتمانماندا نه‌مێنێت .
له‌م هه‌نگاونانه‌دا ده‌بێت ئێوه‌ی ڕوناکبیر په‌یامه‌کانتان بگه‌یه‌نن تا ده‌گاته‌ خۆپشاندانی سه‌رتاسه‌ری جیهانی پێویسته‌ ئێوه‌ی نوسه‌ر لەسەر ئەم پرسە دەنگدانەوەی فکری دروست بکه‌ن تا سه‌رکرده‌کانمان دێنه‌ سه‌ر پاو هێزی نیشتمانیان پێببه‌خشن . ڕاگه‌یاندنی بێسنوری له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان به‌ سه‌ره‌تای کارکردن هه‌ژمار ده‌کرێت پێویسته‌ یه‌ك هه‌ڵوێستبن و پیوه‌ندیه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانتان تونتربکەی‌ن خۆتان هاوڕاو یه‌ك هه‌ڵوێست بکه‌ن ، هاوکاری یه‌کتری بکه‌ن په‌یامه‌کانتان با یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌بێت و جیاوازبێت له‌ده‌ربڕینی بیرو بۆچونەکانی ڕابوردومان،بنوسنه‌وه‌ پێشنیاره‌ کانتان بگه‌یه‌نه‌ وڵاتانی جیهان و داواکاریه‌کان کارپێبکه‌ن ئێستا کاتی خه‌باتمانه‌ بۆ گه‌یاندنی زیاتر هه‌نگاوی کوردو مه‌ردایه‌تی بۆ نیشتمانێکی خۆبه‌خاوه‌ن .
سه‌رکرده‌کان ده‌ست که‌نه‌ په‌یوه‌ندی و ڕق لێبونه‌وه‌تان له‌بیرکه‌ن و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یتان په‌ره‌پێبده‌ن تا هاوڵاتیان ووشه‌ی سنوری کوردستانی گه‌وره‌ کارپێبکه‌ن و خۆ ئاماده‌ بکه‌ن بۆ سنوردانانی کوردو ترك و ئاره‌ب و فارس ، ئێوه‌ی سه‌رکرده‌ په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌کان په‌ره‌ پێبده‌ن و خاك شه‌ریكکردنی بێگانه‌ جیابکه‌نه‌وه‌ سنورێك بۆ وڵاتمان ڕاگه‌یه‌نن له‌جیهاندا ، جیاوازی نه‌ته‌وه‌یمان و ناوونیشانمان جودا بکه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بێگانه‌ .
ئەوەی دواکۆتایە کاری بۆ بکەین به‌ئامانج گه‌یاندنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ نیشتمانیه‌یە که‌ سنوره‌ ده‌ستکرده‌کانه‌ ده‌بێت نه‌هێڵدرێت و پارێزگاری به‌رده‌وام له‌سنوری کوردستان بەگشتی بکرێت .

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies