پارتی بۆ پاشه‌کشه‌ده‌کات ؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کانی میلله‌ت، به‌بڕیاری سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، هێزه‌کانی زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه له سنوری موسڵ و شه‌نگال تا مه‌خمور بێ به‌رگری پاشه‌کشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردوه. و دوێنێ شه‌و به سه‌دان کیلۆمه‌تر بێ هیچ به‌رگرییه‌ک چۆڵکراوه .
دوێنێ شه‌و چه‌کدارانی داعش تا به‌رده‌رگای قه‌زای مه‌خمور هاتن و هێزه‌کانی زێره‌ڤانی به‌بڕیاری لق، ناوچه‌که‌یان چۆڵکرد و ئه‌وه‌ی به‌رگری کرد ، هێزێکی یه‌کێتی و 300 چه‌کداری په‌نابه‌ری په‌که‌که بون .
هه‌ردوێنێ هێزه‌کانی زێره‌ڤانی له به‌عشیقه پاشه‌کشه‌یان کرد، که له‌لایه‌ن عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی سه‌رپه‌رشتی ده‌کران، له‌کاتێکدا ناوبراو به‌هۆی پاشه‌کشه‌و تێکشکان له شه‌نگاڵ حه‌فته‌ی پێش‌و بۆ دوو ڕۆژ ده‌ست به‌سه‌رکرا.
بێجگه له هێزه‌که‌ی عه‌زیز وه‌یسی، فه‌وجێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به فه‌رمانده‌یی عه‌قید وه‌زیر هه‌ڵهاتوه‌و هێزێکی تری زێره‌ڤانی به فه‌رمانده‌یی عه‌قید خه‌یری به‌هه‌مان جۆر پاشه‌کشه‌یان کردوه،ئه‌م پاشه‌کشه‌یه‌ش ناوچه‌کانی قه‌ره‌قوش و به‌رته‌له و خازر و گوندی عه‌لی ڕه‌ش، بۆ داعش چۆڵکردوهو تلکێف و ناوجه‌کانی نزیک شێخانی داگیرکردوه‌و شێخان چۆڵکراوه.
ئه‌م پاشه‌کشه‌و هه‌ڵهاتنه به‌جۆرێکه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا داعش به‌سه‌دان کیلۆمه‌تری کوردستان داگیربکات .
له ئێستایشدا جموجوڵی گه‌وره‌ی داعش به‌ره‌و حه‌ویجه ده‌ستیپێکردوه .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە