Refiq-Sabir

دکتۆر رەفیق سابیر : کوشتاری بەکۆمەڵی ئێزدییەکان و بەرپرسیاریی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

* مالیکی بەرپرسیاری چوڵکرنی موسڵ خەڵکەکەیەتی ، ئەی کێ بەرپرسی تەسلیمکردنی ناوچە ئێزدینشینەکان و کوشتاری خەڵکی ئێزدییە ؟

* شکست و هەڵاتنی لەشکری پارتی لە رەبیعە و زوممار و شەنگال ، تەواو لە شکست و هەڵاتنی سوپای عێراق دەچێت لە موسڵ . هەردوو لەشکر خیانەتیان لە خەڵک و شەرەفی نەتەوەیی و سەربازیی خۆیان کرد و خەڵکیان بۆ شمشێری پیاوکوژانی داعش بەجێ هێشت .

1

لەشکری تیرۆریستیی داعش هەر لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە لە سوریا ، پەلاماری گەلی رۆژئاوای کوردستانی دا و کۆمەڵکوژیی گەلی کوردی حەڵال کرد . هەندێک لایەنی سیاسیی کورد ، لە رۆژئاوا و باکووری کوردستان، لە سەرەتاوە پێێان وابوو کە داعش بە هاندانی تورکیا و لەجیاتی ئەو شەڕی کورد دەکات ، چونکە داعشییەکان لە رێی تورکیاوە و بە ئاگاداریی دەزگای موخابەراتی تورک هاتوچۆ دەکەن و لەلایەن تورکیاوە کۆمەک دەکرێن . بەپێی هەندێک سەرچاوەش لەسەدا دەی چەکدارانی داعش تورکن . ئەو لایەنە سیاسییانەی رۆژئاوا و باکووری کوردستان هەر زوو گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە لەشکری تیرۆریستیی داعش، دوای کوشتاری کوردی سوریا ، پەلاماری باشووری کوردستان دەدات. بۆیە ئەوان داوای هاریکاری و هاوکارییان لە حکومەتی هەرێم کرد تا ئەو مەترسییە لە خۆیان و لە هەرێمی کوردستان دوور بخەنەوە . بەڵام حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە جیاتی ئەوەی هاریکاریی گەلی کوردی رۆژاوا بکەن لە شەڕی دژ بە تیرۆریستاندا، سنووری هەرێمی کوردستانیان بە رووی کوردی رۆژئاوا داخست و بە چاولێکەریی تورکیا، جەستەی کوردستانیان بە خەندەق لەت کرد .

ئێستا ئاگرەکەی داعش ، کە دەکرا لە رۆژئاوای کوردستان کز و سنووردار بکرێت ، گەیشتۆتە باشووری کوردستان و لە رۆژی دوو ئابەوە ، تیرۆریستە ئیسلامییەکانی داعش دەستیان بە کۆمەڵکوژی و راونانی ئیزدییەکان کردووە .

ئایا ئەم کوشتار و ئاوارەکردنەی ئێزدییەکان کارێکی حەتمی بوو کە هەر دەبوو روو بدات ، یان لە ئەنجامی کەمتەرخەمی حکومەتی هەریمی کوردستانەوە بوو ؟

دوای داگیرکردنی موسل و پەلاماردان و دەرپەڕاندنی مەسیحییەکان لەلایەن داعشەوە ، بە ئاشکرا دیار بوو کە دوای ئەوان نۆرەی کوشتاری بەکۆمەڵی ئێزیدی و شەبەک دێت . کەواتا دەبێت بپرسین بۆچی حکومەت ، بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کە کۆنترۆڵی شەنگار و ناوچە ئێزدینشینەکانی دەکرد ، رێوشوێنی پێویستیان نەگرتە بەر بۆ ئەوەی نەهێڵن ئێزدیەکان کۆمەڵکوژ بکرێن ؟ بۆچی پێشمەرگەکانی پارتی ، وەکو هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە جەلەولا و خانەقین و ناوچەکانی کەرکووک ، داکۆکییان لە خەڵک و خاکەکەیان نەکرد ، لە جیاتییان سووک و ئاسان ناوچەکانیان رادەستی پیاوکوژانی داعش کرد؟!

رۆژی سێی ئاب خه‌یری‌ شنگالی‌ ، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی‌ موسڵی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆی نەوا دەڵێت : ( له‌كاتژمێر 10ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ دوێنێوه‌ شه‌ڕ ده‌ستێپێكردووه‌ ، له‌چه‌ندین میحوه‌ری‌ سنوری‌ (به‌عاش) و (ناحیه‌ی‌ قه‌یره‌وان) و سنوری‌ سوریاوه ‌، شه‌ڕو پێكدادان بووه‌ ، ته‌نها هاوڵاتیانی‌ ناوچه‌كه‌ مابوونه‌وه‌ به‌رگرییان له‌خۆیان ده‌كرد ، پێشمه‌رگه‌ هیچ موقاوه‌مه‌یه‌كی‌ نه‌كرد و كشانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناڕێكوپێك ، (5) لیوای‌ پێشمه‌رگه‌ و زێڕه‌ڤانی‌ بوون كشانه‌وه‌، ته‌نها خه‌ڵك مایه‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ش تا كاتژمێر 6 ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ڕیان كرد له‌دژی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ داعش ، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ عه‌تاد و فیشه‌ك به‌و خه‌ڵكه‌ نه‌ما له‌شه‌ڕه‌كه‌ كشانه‌وه‌ و به‌هه‌زاران خێزان و خه‌ڵكه‌كه‌ روویان كرده‌ شاخی‌ شەنگال و به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ خورادنه‌وه‌ و خواردنیان هه‌بێت بێخۆن و بیخۆنه‌وه‌، بارودۆخیان زۆر خراپه ‌، داعشیش به‌ناو هه‌موو گونده‌كاندا كه‌وتوه‌ و خه‌ڵكی‌ بێتاوانیان كوشتووه‌ و تا ئێستا كه‌ من قسه‌ بۆ رادیۆ نه‌وا ده‌كه‌م 20 هاوڵاتی‌ ئێزدی‌ رفێنراوه‌ و 25 یش كوژراون ).

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـــ کوشتاری بەکۆمەڵی ئێزدییەکان و بەرپرسیاریی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت