پەکەکە ڕاستیەکانی بە بەڵگەوە ئاشکرا کرد
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
پارتی کرێکارانی کوردستان ، بۆ یەکەمجار وێنەی گەریلاکانی لەناوی قەزای شنگال بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت ، ئێستا مەزاری شێخ شەرەفەدین لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە دەپارێزرێت .
بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی فورات، مەزاری شێخ شەرفەدین ، کە یەکێکە لەجێگە پیرۆزەکانی ئێزدییەکان و لەژێر ھەڕەشەی داعشدا بوو، ئێستا لەلایەن گەریلاکانی کوردستانەوە دەپارێزرێت .
لەھەواڵەکەدا ھاتووە :” گەریلاکانی کورد، دوای ھێرشەکانی گروپی داعش بۆ سەر شنگال، ڕوویان لەچیای شنگال کرد ، ئێستا ڕۆڵێکی زۆریان ھەیە لەپاراستنی ناوچە پیرۆزەکانی ئێزدییەکان ”.
ئاژانسی فورات ئەوەشی ڕونکردۆتەوە ، یەکینەکانی بەرخۆدانی ھاوبەش، کە دوای ھێرشەکانی داعش ، دەستیان بەھەوڵدان کردووە بۆ پاراستنی ئێزدییەکان و بەشێکیان لەچیای شنگالەوە رزگارکردو بردیانن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ، ئەوان جگە لەڕزگارکردنی ھەزاران ھاوڵاتی ئێزدی ، ئێستاش ناوچە پیرۆزە مێژوویەکان دەپارێزن ، کە مێژوویان بۆ ھەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە .
ئەوەشی ئاشکراکردووە ، گروپێک لەگەریلاکانی ھەپەگەو یەپەگەو یەبەشە ، لەدەورووبەری مەزاری شێخ شەرەفەدینن ، کە یەکێکە لەناوچە پیرۆزەکانی ئێزدییەکان، پاسەوانی دەکەن و ئەو ناوچانە دەپارێزن .
ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕێکی میدیایی لەنێوان ڕاگەیاندنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستاندا ھەیە ، لەبارەی ئەوەی ڕاگەیاندنەکانی پارتی دەڵێت :”جگە لەپێشمەرگە ھیچ ھێزێکی تر بوونی نییەو پەکەکەش ئەم وێنانەی بڵاوکردەوە ”.
سەرچاوە:SNN
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
- Latest Posts by وتاریکورد
-
دێلاڤ عادل عەزیز: پەکەکە گرووپێکی تیرۆریستی نییە، بەڵکو هێمای هێز و خۆڕاگری و خەباتی کوردە بۆ ئازادی.
- -
نیاز سەعید عەلی: پێکدادانی ئێران – ئیسرائیل، لەنێوان بەریەککەوتنی ویلایەتی فەقێ و ڕەوتی ڕاستڕەوی توندڕەو!
- -
دکتۆر هەژار عوسمان مەعروف: لە ئەگەری (کۆنفرانسێکی تری لۆزان ێکی) تردا.!
- All Posts