پەکەکە ڕاستیەکانی بە بەڵگەوە ئاشکرا کرد

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی کرێکارانی کوردستان ، بۆ یەکەمجار وێنەی گەریلاکانی لەناوی قەزای شنگال بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت ، ئێستا مەزاری شێخ شەرەفەدین لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە دەپارێزرێت .
بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی فورات، مەزاری شێخ شەرفەدین ، کە یەکێکە لەجێگە پیرۆزەکانی ئێزدییەکان و لەژێر ھەڕەشەی داعشدا بوو، ئێستا لەلایەن گەریلاکانی کوردستانەوە دەپارێزرێت .
لەھەواڵەکەدا ھاتووە :” گەریلاکانی کورد، دوای ھێرشەکانی گروپی داعش بۆ سەر شنگال، ڕوویان لەچیای شنگال کرد ، ئێستا ڕۆڵێکی زۆریان ھەیە لەپاراستنی ناوچە پیرۆزەکانی ئێزدییەکان ”.
ئاژانسی فورات ئەوەشی ڕونکردۆتەوە ، یەکینەکانی بەرخۆدانی ھاوبەش، کە دوای ھێرشەکانی داعش ، دەستیان بەھەوڵدان کردووە بۆ پاراستنی ئێزدییەکان و بەشێکیان لەچیای شنگالەوە رزگارکردو بردیانن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ، ئەوان جگە لەڕزگارکردنی ھەزاران ھاوڵاتی ئێزدی ، ئێستاش ناوچە پیرۆزە مێژوویەکان دەپارێزن ، کە مێژوویان بۆ ھەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە .
ئەوەشی ئاشکراکردووە ، گروپێک لەگەریلاکانی ھەپەگەو یەپەگەو یەبەشە ، لەدەورووبەری مەزاری شێخ شەرەفەدینن ، کە یەکێکە لەناوچە پیرۆزەکانی ئێزدییەکان، پاسەوانی دەکەن و ئەو ناوچانە دەپارێزن .
ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕێکی میدیایی لەنێوان ڕاگەیاندنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستاندا ھەیە ، لەبارەی ئەوەی ڕاگەیاندنەکانی پارتی دەڵێت :”جگە لەپێشمەرگە ھیچ ھێزێکی تر بوونی نییەو پەکەکەش ئەم وێنانەی بڵاوکردەوە ”.

سەرچاوە:SNN

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت