لە سیمیناری وەزیری وەزەی ئیسرائیل بە گرنگەوە باسی کورد و کوردستان کرا.
بەشداری سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سیمیناری وەزیری وەزەی ئیسرائیل.
ڕێکەوتی ٢٥ / ٨ / ٢٠١٤ ڕێکخراوی دۆستایەتی نەرویژی ئیسرائیلی ، سیمینارێکی بۆ بەڕێز سیلیڤان شالوم وەزیری وزەی ئیسرائیل لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ ڕێکخست .
بۆ ئەوەی سیمینارە چەندین کەسایەتی و ڕێکخراوی گرنگ جیهانی نەرویژی بە فەرمی بانگهێشت کرابوون.
پارتی سەربەستیی کوردستانیش یەکێک لەو پارتانە بوو کە بە فەرمی بۆ ئەو سیمینارە بانگهێشتکرابوو . هەر یەک لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان و ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی بەشدارییان هەبوو .
سەرەتای سیمینارەکە بە پێشکەشکردنی بابەتێکی گشتی وەزیری وزە لە سەر رووداوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەکانی ئیسرائیل فەلەستین دەستی پێکرد.
شایانی ئاماژەیە کە لە پاش قسەکانی بەریز سیلڤان، بەریز باوەجانی بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە بۆ بەشداران قسەی کرد، هەروەها سوپاسی پ س ک گەیاندە گەل وحکومەت وسەرکردەکانی ئیسرائیل کە دەستپێشخەربوون لە پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و هیوای خواست ئەو پشتیوانییە لە جیهاندا پەرە بستێنێت. وەزیری وزەی ئیسرائیل بەچەپڵەرێزان لەگەڵ بەشدارانی سیمینارەکە، و بە پێشکەشکردنی چەند وتەیەکی تایبەت بە کورد پێشوازی لە قسەکانی بەڕێز عارف باوەجانی کرد.
هەر لە درێژەی سیمینارەکەدا چاوپێکەوتنێکی کورت لە نێوان شاندی پ س ک و وەزیری وزەی ئیسرائیل و شاندی یاوەری پێکهات .
لەبەشێ کۆتایی سیمینارەکەدا چەندین رۆژنامەنووس و کەسایەتی بوارە جیاوازەکان دیداری کورت و یەکتر ناسینیان لەگەڵ شاندی پ س ک پێکهێنا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ / ٨ / ٢٠١٤
- عارف باوەجانی: بە کارهێنانی دەستەواژۆی( اقوام) لە میدیا فارسی و فارسیزمانەکان بەچی مەبەستێکە؟ - 2022-08-28
- عارف باوەجانی: هەوڵێکی دیکەی ئێرانی داگیرکەر بۆ دابەشکردنی کرماشان بە دوو پاڕێزگا. - 2022-08-11
- عارف باوەجانی: لە پاش سەدو دووساڵ بە سەر پەیماننامەی سیڤەردا. کۆنفیدراڵی لە ئێستادا باشترین هەلە بۆ ڕزگاربوونی باشووری کوردستان لەو قەفەسەدا. - 2022-08-08