Hicab

دێهات عوسمان : نە ئەم کچە لە پەیرەو پرۆگرامی ئیسلام تێگەیشتوەو ، نە مەسعود بارزانی و ئاشتی هەورامی لەمانای دەوڵەتداری تێگەیشتوون .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

ئاخر لە هیچ دەقێکی قورئان وە لەهیچ فەرمودەیەکی پێخەمبەرمان ( محمد ) ( د.خ ) لێبێت ئەمجۆرە پۆشینە دەچێتە خانەی باڵا پۆشی و ( حیجابەوە ) کەچی ئیستا لەو کچە بپرسی دەڵێت : لەترسی خودا سەرم ڕووت نەکردوە . لە کاتێكدا هەستیارترین شوێنی دیارە ، کە دەبێتە باشترین هۆکار بۆ نەزەرکردن ،،،،

کاتێك هاورێیەکم ئەم وێنەی بۆ ناردم و لێی پرسیم سەیرکە ! ئەمجۆرە داپۆشین و باڵاپۆشیە لەکوێی ئیسلامدا ڕێگەپێدراوە ،،، هەر بۆ خۆی ئەو برادەرە وتی : رەنگە ئێستا ئەو کچە لەفکری ئەوەش دابێت ، ئاخۆ چەند خولەکێکی تر کاتی نویژی عەسرەو بچێت نوێژ بکات ، بەهەمان جلوبەرگەوە تۆ سەیرکە ، دونیا بۆ وا سەیرە ،،،!!!! وەڵامی من تۆ سەیری دونیا سەیر نیە !!!!! ئەوەنیە لەکوردستان وەزیرە خۆسەپێن و سەرۆك هەرێمە ماوە بەسەرچووەکەی کوردستانیش نرخی بەنزین زیاد دەکەن و موچەی هاوڵاتیان بەمژدانە دابەش دەکەن و تۆش پێنج فەرز دەپاریتەوە لەخودای مەزن ، کە سەری رەش ببێت بەسەری بڵند کاکە تۆ کارت بەوەچیە ئەو برادەرە گاڵتە بەخۆی و دین داریەکەی خۆی دەکات . تۆ وەرە دەنگت هەڵ ببرەو ، مەهیلە بەناو ئاشتیەك و سەرۆکێکی خۆسەپێن گاڵتە بە هەست و نەستی میلەتێکی چەوساوەو خیر لەخۆ نەدیویی وەك کوردبکان . سەیرە لە کوردستان نرخی بەنزین دەبێت بە (900) دیناری عێراقی لەکاتێكدا بەنزین لەناوخۆی کوردستان بەرهەم دێت بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی تر .. نا ئاشتی دەڵێت : لە بەر دوو هۆ نرخی بەنزینمان بەرزکردۆتەوە 1 – چونکە هەرزانی نرخی بەنزین بازاری رەش دروستدەکات لەکوردستان و ، بەنزین دەبردرێت بۆ خوارووی عێراق . چەند درۆزن و بێشەرمە . لە کاتێكدا بەم هەموو کێشەو گرفتەی کە لەخوارووی عێراق هەیە نرخی بەنزین لەناوچەکانی خواروی عێراق و ژێردەستی حکومرانی حکومەتی بەغدا نرخی بەنزین (450) دیناری عێراقیە . بەخوا ڕاستیان فەرمووە پێشینان و تویان پیاوی درۆزن بێشەرم کاتێك درۆ بۆ خەڵك دەکات ، وادەزانن دۆمینە لەگەڵ مرۆڤی نابینا دەکات و ، بە ئارەزووی خۆیان پول فرێبدات . 2 – هۆکاریی دووەم بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆدابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە !!! ئەی بێ ئەزموونی نامرۆڤ چۆن دەبێت لەسەر گیرفانی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت موچەی بەرپرس و وەزیر و گزیرەکانی وڵات دابین بکرێت !!! هەی بێشەرم سەرۆك و حکومەت و پەرلەمان ، ئێوە بەم حاڵەوە باڵ و کلکی خۆتان کردۆتەوەو دەهۆڵی فرین لێدەدەن ، کاتێك موچەی مانگێك بەرپرسە دز و گەندەڵەکانی خۆتان پێدابین ناکرێت ئەی فشەفشی چیتانە دەڵێن دەوڵەتی کوردی رادەگێنین . پەلەمەکەن کە کورەکەم لەدایك بوو ، پێی دەڵێم سەروجرتان بۆ لێبدات حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم .

 

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت