پارتی هه‌ڕه‌شه له گۆڕان دەکات .
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی لیستی خانه‌نشینکراوانی حیزبه‌کان ، پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی لیستی خانه‌نشینکراوانی پارتی ئاشکرا نه‌کات .
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له بڕیاربه‌ده‌ستانی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵی راگه‌یاند : مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای کۆتایی هێنان به وروژاندنی دۆسیه‌ی خانه‌نشینان به پله‌ی سه‌ربازی له گۆڕان کردووه و داوای کردووه ئه‌و دۆسیه‌یه دابخرێت .
سه‌رچاوه‌که ڕوونیشیکردۆته‌وه ” پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی پێداچونه‌وه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه ، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و دۆسیه‌یه دانه‌خرێت ”.
به وته‌ی ناوبراو ، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی پارتی به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه ، که پارتی خاوه‌نی سێ هێنده‌ی هه‌موو حیزبه‌کانی دیکه خانه‌نشینی سه‌ربازییه و له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه ، پارتی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م ده‌بێت .
هاوکات ئاشکرایکرد ” پارتی بۆیه ته‌نها هۆشداری داوه‌ته بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، چونکه ئه‌و دۆسیه‌یه په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌ته‌کانی پێشمه‌رگه و دارایی که هه‌ردووکیان له ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندایه ”.
س / هـ
- سۆران قادر: چی گۆڕا؟ ویستمان چی بگۆڕین؟ - 2021-02-16
- ئێمەش بڕیارمانداوە سیخوڕە جۆراوجۆرەکان و دەستەکانیان لە کوردستان وەدەربنێین. - 2021-02-14
- ئازاد ئیبراهیم: گەریلا و لێکەوتەکانی چیای گارا! - 2021-02-14